دادپەروەری چییە؟

دەلیل جەمال - 16-03-2018 - 5358 جار خوێندراوەتەوە

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە گەلێک ڕۆشنفکرو بیرمەندو فەیلەسوفان چ وەک تاک چ وەک قوتابخانە فیکری و فەلسەفییەکان لێی دواون و قۆناغ بەقۆناغ تەفسیرو تەحلیلییان بۆی کردووە.

زۆرجار زمان کاریگەری خۆی هەیە ،بەواتای ئەوەی زمان گەر بۆچینێکی دیارو باڵا بێتە نوسین ماناو مەخزای نوسین وەک خۆی ناگاتە ڕای گشتی و تێگەشتنی گشتی.

بۆیە لێرەدا هەوڵنادەم بگەڕێمەوە بۆ مێژوو فەلسەفەو تێڕوانینی ئەوانی پێشوو بۆ وەڵامی دادپەروەری چییە؟
بەڵکوو بە نمونەی باو وەڵام دەدەمەوە.


زۆرێک دادپەروەری بەیەکسانی وێنادەکەن،وەک لەتکردنی سێوێک بۆ دولەتی یەکسان
ئایادادپەروەری  دولەتی سێوە لەنێوان دوکەسدا؟بێگومان نەخێر.


دادپەروەری سەیرکردنی شتەکان نییە بەیەک چاو بەڵکو بینینی شتەکانە بەدوچاو بۆ بینینی جیاوازییەکان
دادپەروەری واتە لەسەر بنەمای ئەرک ئەگەر تۆ ٤کاتژمێر کار بکەیت مافت وەک ئەوەنییە کە ۸ کاتژمێرکاردەکات.

دوکەس یەکسان نین لەمافدا گەر جیاوازی ئەرکیان هەبێت،نادادپەروەری لەوەدایە ئەوانەی ئەرکیان زۆرە مافیان لەوانە کەمترە کە ئەرکیان هەیە یان هەرنییە.گەر سەیری واقعی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بکەیت ،تێدەگەیت کە دادپەروەری نییە،پاککەرەوەیەک لەسەر شەقامەکان ۱٠کاتژێرکاردەکات بە موجەیەکی زۆرکەم لەبەرانبەردا بەرپرسێک بێکار دەیان بەرانبەر ئەو موچەی هیە

کەوابوو ئەوەی ماف دیاری دەکات ئەرک نییە بەڵکو ناوو ناونیشانە بۆیە لەم بارەدا دادپەروەری بوونی نییە یان زۆر لاوازە. بۆئەوەی دادپەروەری بچەسپێت پێویستە هەلی چونییەک هەبێت دواجار لەسەربنەمای ئەرک  ماف دیاری بکرێت،ئەگەر سەیربکەیت  ئێستا  بۆ هەندێک ماف هەیە بەبێ ئەرک،،بۆ زۆرینەش ئەرک هەیە بەبێ ماف،

کەئەم وێنەیەدەبینیت  ئیدی دادپەروەری  بۆخۆی دەبێتە ئەرک و ئامانج چونکە بۆ گەشتن بە ژیانی شایستەو پاراستنی کەرامەتی مرۆڤایەتی پێویستە شۆڕشی دادپەروەری بێتەگۆڕێ.

کەوابوو دادپەروەری لەتکردنی سێوێکی یەکسان نییە لەنێوان  برسی و تێر ،هەژارو دەوڵەمەند، راعی و رعیە  ئاغاو بەردەست  بەڵکو لەتکردنێکی نایەکسانە لەسەر تیۆری ئەرک و ڕۆڵ لە خزمەت و کردار....


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP