بۆ بارزانی و هاوتا شۆڕشگێڕەكانی

سلێمان عەبدوڵا یونس - 20-11-2016 - 16867 جار خوێندراوەتەوە

سلێمان عەبدوڵا یونس

لەنێوان داخوازیەكانی خەڵكی پارێزگای سلێمانی و خواستی حزبە سیاسیەكاندا واوێكی زەرد و سەوز و نیلی هەیە، جیاوازیەك هەیە، توڕەبونێكی حزبی لێ ناگەڕێت، ئەو واو و جیاوازیە ببینرێت، بۆیە هەمووی دەخرێتە ناو یەك ڕستەی بێباكیەوە!

لەم دیدگایەوە ئەوەی بارزانی لەباشیك بەیانی كرد، پێش ئەوەی دژی خواستی خەڵك بێت، دژی ئەو باوەڕ و بەهایانەبوو، كەبارزانی خۆی زیاتر لەنیوسەدەیە خەباتی بێووچان لەپێناویاندا دەكات.

لێرە خەڵك، لەیەك حزب و سەركردە و هێزی مێژوویی توڕە نین، بەڵكو، بەڕێژە و ڕیزبەندی و بەرپرسیارێتی جیاواز، لەسەرجەم حزب و سەركردە و هێزەكان توڕەن. چونكە هەموویان لەجێگایەكدا، پشتیان لەبەها و باوەڕە بڵندەكان كردووە و پێكەوە وڵاتیان بەرەو وێرانە بردوە.

ڕاستە بارزانی و هاوتا شوشگێڕەكانی لەناو یەكێتی و گۆڕان و هێزە ئیسلامیەكان، بەخوێنی خۆیان، چەخماخەی شۆڕشیان هەڵگیرساند و ڕاپەڕینیان كرد و قەڵای زۆرداریان ڕووخاند، بەڵام باشترە ئەوەش بزانرێت، بەو دنیا ناجۆر و ناشیرینەی ئەوان لەناو بێدادیەكی ئەستوری حزبیدا، دروستیان كردووە، خەریكە بەدەستی خۆیان، زەمینەی شۆڕشێكی خوێناوی لەدژی خۆیان، دروست دەكەنەوە.

 


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP