پەرلەمانتار لەنێوان جەللاد و قوربانیدا

دەلیل جەمال - 2-03-2018 - 2280 جار خوێندراوەتەوە


ئەم چەند ڕۆژە بەگشتی قسەلەسەر ئەو یاسای خانەنشینییە دەکرێت کە لەپەرلەمان دەنگی لەسەردرا.
هەڵبەت ئەم یاسایە لایەنی ئیجابی و سلبی خۆی هەیە بەڵام بەشێک لەیاساکە کە پەیوەندی بە خانەنشینی خودی پەرلەمانتارانەوە هەیە..تەواوی یاساکەی خستە ژێرپرسیارەوە،بەجۆرێک پەرلەمانتاری لەکاینە بەری و ستەم لێکراوەکەی دوێنێ  گۆڕی بە کاینێکی تەواو جەللادو خراپ و بێ ئەرزش.

لەکات وساتێکی وەها هەستیارو خاڵی لەمتمانە ئەم بابەتە قسە هەڵدەگرێت و چەندین سیناریۆ لەگۆڕێدان خۆدەکرێت پەرلەمان کە دەزگای گرنگ وکاریگەرە و بۆئایندەش شەڕوو ململانێکان لێرە خڕدەکرێنەوە جائیدی چۆن پەرلەمان لەم سیناریۆیانەدا نابێتە ئامانجی شکان و بێ ئەرزشکردنی.

کەڕاموایە بەشێکی زۆرلە پەرلەمانتاران ناڕاستەوخۆ کەوتوونەتە ناو سیناریۆکەوە. بەجۆرێک دەسەڵات لەگەڵ مەرگی خۆی مەرگی پەرلەمانیش ڕادەگەیەنێت،بەڕادەیەک ئێستا لەچاوی هاوڵاتییەوە پەرلەمان لە بانکی پارەو دراو دەچێت  نەک دەزگایەک کە نوێنەرایەتی خەڵک بکات.

گەر بپرسین کێ لەم سیناریۆو یاریە سودمەندە.حەتمەن دەسەڵات و حوکمەت وهێزە باڵادەستەکانی حوکمڕان ،کەئێستا نایوانن ڕووبەڕووی هاوڵاتی بوەستن بەڵکو هەوڵی دیکە بۆ ناشیرین کردنی دەزگای یاسادانان دەدەن.

دەسەڵات و حیزب بەئاگاوە یاری دەکات و پەرلەمانتارانیش بێ ئاگا لەیارییەکەدان حەتمەن بەشێک لەپەرلەمانتاران هەمان کارەکتەری ناو یاری حیزبن وپشتیوانی سەرسەختن

ئەگەر جاران بەهۆی پەلاماردانی ئەندامانی پەرلەمان و بێڕێزیکردن بە شکۆی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان هتد
هۆکار بن بۆ کۆدەنگی هەموان بۆ پشتیوانی پەرلەمان و هاوسۆزی بۆیان وەک جۆرێک لەقوربانی حوکمەت و کاتەکتەرەکانی.
ئێستا ئەو حوکمەتە پەرلەمانی کردە جەللاد و بەجۆرێک چاوەکانی لەسەر خۆی دورخستەوە، کە پێموایە لەئایندەدا سیناریۆی دووەم دێت ئەویش ئەوەیە  حوکمەت یاساکە واژۆنەکات و لەپەیامێکدا بە یاسایەکی نادادپەروەرە خراپ بیناسێنێت.
ئەوکات خۆی دەهێنێتەوە ناوناوان وەک فریاد ڕەس و خەمخۆر

لێرەدا پەرلەمان و پەرلەمانتاران دەکاتە جەللادو  لەگەڵ هاوڵاتیدا بەرانبەر بەیەک دایان دەنێت  خۆشی دەبێتە پارێزەر
هەڵەی گەورەی پەرلەمانتاران ئەوەیە چۆن ناپرسن لەم کات وساتەدا ئەم یاسایە بۆ بەوشێوەیە،یان بۆناپرسن ئەو حیزب و میدیایانەی زۆرتر بەگژیاندا دەچنەوە کێن و ئەوانەش کە زۆرتر شەڕیان بۆ یاساکەکرد بەم شێوەیە کێن و لەچ بازنەی حیزبین؟

گومانم نییە ئیدی بەرچاوت ڕوون دەبێت لەبەردەم ئامانج وسیناریۆکەدا ،بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم هەڵەیە پێویستە ئەو ئەندامانەی لەگەڵی نیین  بەزوترین کات  واژۆی هەڵوەشاندنەوەی بۆ ئامادەبکەن و لەمیدیاوە ڕای بگەیەنن ڕەدی بکەنە تاهەمواری یاساکە بکرێتەوە خۆ گەروانەکرێت
گومانم نییە لەزمەیەکە بۆ دەسەڵات و لەو دەروازەوە دێتەوە ناو بازنەی ململانێکان لەئایندەداو  وەک دەسکەوتێکی حیزبی بەسپۆنسەری حوکمەت بۆ حیزب دەگەڕێتەوە...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP