بەپەلە

زمانی شکێنەر و کلتوری سڕینەوە

عوسمان گوڵپی - 28-02-2018 - 1241 جار خوێندراوەتەوە

لە ئیستادا دۆخی خەڵك لەوپەری خراپیدایە و هێزەکانیش پێنوسەکانیان تیژ دەکەنەوە و تیڤیەکانیان سازو ئامادە دەکەن بۆئەوەی زۆرترین کاریگەری دروستکەن لەسەر دەنگدەر هەموو هێزەکان حەقیانە بانگەشە بکەن و حەقیانە بەرنامەی خۆیان بلاو کەنەوە و بە باشترین شێوە بانگەشە بۆ کاندیدەکانیان بکەن وهەموان حەقی بەرگریان هەیە بەڵام سنوری کۆمەڵایەتی و مرۆڤ بوون تێ نەپەڕێنێت ، ئەوەی نائاساییە خۆ ئامادەکردنە بۆڕق و ئەستورکردنی رق، ئەوەی نائاساییە خۆ سازدانە بۆ ئەوەی پلان دانێیت بۆ شکاندن و ناوزڕاندن و پەرتکردنی زیاتری کۆمەڵگە.

پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە مرۆڤ چۆن دەتوانێ بانگەشەی خزمەتکردن بکات بە شکاندن و ناوزڕاندن و تۆمەت و تەشهیر؟ چۆن دەتوانیت بە سڕینەوەی هەموو ئەوانەی بەرامبەرتن کۆمەڵگە بنیاد بنێیتەوە؟ 

بەڕای من پەنا بردن بۆ تێکشکاندنی بەرامبەرەکانت مانای مایە بوچ بوونی بەرنامە و ئەو پەیامەیە کە تۆ هەڵتگرتوە، گەرنا هێشتا خۆتت پێناسە نەکردوە و پەیامی خۆتت نەگەیاندوە بۆچی پەنا دەبەیتە بەر تێکشکاندنی زیاتر، لەکاتێکدا کۆمەڵگەیەکی تێکشکاو پێویستی بە یەکخستن و رێکخستنەوە و ئاشتکردنەوە هەیە، ئەم کۆمەڵگەیە جارێکیتر پێویستی بە بنیادنانەوەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئیداری و ئابوری هەیە و دەبێت پێکەوە ڕاستی بکەینەوە، پێکەوە حکومڕانیەکی مەدەنی خزمەتگوزار بهێنینە بوون بۆ ئەوەی هاوڵاتیکورد تۆزێك لە سایەی پێکەوە بون و دەولەتی خزمەتگوزاردا بحەوێتەوە و پشویەك بدات لەو هەموو ماڵوێرانی و زوڵم و شەری ناوخۆ و نادادگەری و یەکتر کوشتنە.

 

ئاخر بۆچی دەبێت نەوەیەك کە لە کۆتایی نەوەدەکان هاتۆتە بوون و دوای نەهامەتی و شەڕی ناوخۆ لەدایك بوە و هێشتا لەسەرەتای جوان بینین و خۆشەویستی و گرنگی پێداندایە و بۆ یەکەم جار بەشداری هەڵبژاردن دەکات کەچی تۆ بە ڕق و تەشهیر و شکاندن هانی بەشداری کردنی بدەی، هەموومان دەبێت دژی گەندەڵی بین و لەگەڵ شەفافیەت و پاکیدا بین، دەبێت دژی زوڵم و نادادی بین و پشتیوانی دادگەری بین.

دەبێت پێکەوە دژی خراپترینەکان بین، پێویستمان بە پلان و بەرنامە و پایامی گرنگ هەیە، کۆمەڵگە لە پپەرت بووندا ون دەبێت و وێران دەبێت، لە پێکەوە بون و یەکدەستی و هەماهەنگیدا بنیادنانەوە بەرهەم دێت.

عوسمان گوڵپی

زمانی شکێنەر و کلتوری سڕینەوە لە ئیستادا دۆخی خەڵك لەوپەری خراپیدایە و هێزەکانیش پێنوسەکانیان تیژ دەکەنەوە و تیڤیەکانیان سازو ئامادە دەکەن بۆئەوەی زۆرترین کاریگەری دروستکەن لەسەر دەنگدەر هەموو هێزەکان حەقیانە بانگەشە بکەن و حەقیانە بەرنامەی خۆیان بلاو کەنەوە و بە باشترین شێوە بانگەشە بۆ کاندیدەکانیان بکەن وهەموان حەقی بەرگریان هەیە بەڵام سنوری کۆمەڵایەتی و مرۆڤ بوون تێ نەپەڕێنێت ، ئەوەی نائاساییە خۆ ئامادەکردنە بۆڕق و ئەستورکردنی رق، ئەوەی نائاساییە خۆ سازدانە بۆ ئەوەی پلان دانێیت بۆ شکاندن و ناوزڕاندن و پەرتکردنی زیاتری کۆمەڵگە پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە مرۆڤ چۆن دەتوانێ بانگەشەی خزمەتکردن بکات بە شکاندن و ناوزڕاندن و تۆمەت و تەشهیر؟ چۆن دەتوانیت بە سڕینەوەی هەموو ئەوانەی بەرامبەرتن کۆمەڵگە بنیاد بنێیتەوە؟ بەڕای من پەنا بردن بۆ تێکشکاندنی بەرامبەرەکانت مانای مایە بوچ بوونی بەرنامە و ئەو پەیامەیە کە تۆ هەڵتگرتوە، گەرنا هێشتا خۆتت پێناسە نەکردوە و پەیامی خۆتت نەگەیاندوە بۆچی پەنا دەبەیتە بەر تێکشکاندنی زیاتر، لەکاتێکدا کۆمەڵگەیەکی تێکشکاو پێویستی بە یەکخستن و رێکخستنەوە و ئاشتکردنەوە هەیە، ئەم کۆمەڵگەیە جارێکیتر پێویستی بە بنیادنانەوەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئیداری و ئابوری هەیە و دەبێت پێکەوە ڕاستی بکەینەوە، پێکەوە حکومڕانیەکی مەدەنی خزمەتگوزار بهێنینە بوون بۆ ئەوەی هاوڵاتیکورد تۆزێك لە سایەی پێکەوە بون و دەولەتی خزمەتگوزاردا بحەوێتەوە و پشویەك بدات لەو هەموو ماڵوێرانی و زوڵم و شەری ناوخۆ و نادادگەری و یەکتر کوشتنە ئاخر بۆچی دەبێت نەوەیەك کە لە کۆتایی نەوەدەکان هاتۆتە بوون و دوای نەهامەتی و شەڕی ناوخۆ لەدایك بوە و هێشتا لەسەرەتای جوان بینین و خۆشەویستی و گرنگی پێداندایە و بۆ یەکەم جار بەشداری هەڵبژاردن دەکات کەچی تۆ بە ڕق و تەشهیر و شکاندن هانی بەشداری کردنی بدەی، هەموومان دەبێت دژی گەندەڵی بین و لەگەڵ شەفافیەت و پاکیدا بین، دەبێت دژی زوڵم و نادادی بین و پشتیوانی دادگەری بین دەبێت پێکەوە دژی خراپترینەکان بین، پێویستمان بە پلان و بەرنامە و پایامی گرنگ هەیە، کۆمەڵگە لە پپەرت بووندا ون دەبێت و وێران دەبێت، لە پێکەوە بون و یەکدەستی و هەماهەنگیدا بنیادنانەوە بەرهەم دێت عوسمان گوڵپی

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP