کاسکێتەکەی جیفارا و سەری دیکتاتۆر

دەلیل جەمال - 11-02-2018 - 2692 جار خوێندراوەتەوە

کەناوی جیفارا دەھێنرێت خودبەخود وێنەیەکی گەورەی شۆڕش ومقاومەت وبەرخودان لەپێش چاوت دەبێت،بەواتا ناکرێ باس لەشۆڕشی بەرەنگاری بکەیت بە بێ ڕەمزێکی گەورەی وەک جیفارا، ھەڵبەت کارەکتەرو پاڵەوانی ھاوشێوە ھەن و مێژووی مرۆڤایەتی بێبەش نییە لەم ڕەمزو کارەکتەرانە.


شۆڕش وەک چەمکێکی گشتگیرو مەودا فراوان بوونی ھەیەو مێژوو قۆناخە جیاجیاکانی جیھان لەھەرگۆشەیەکەوە تێبفکری وتێبڕوانی چەمکی شۆڕش وشۆڕشگێڕی بەشێکە لە ژیان ومانەوەو  بەردەوامی مرۆڤ لەم زەوی وژیارەی کەھەیەتی..ھەرلەشۆڕشی چەکدرای و مەدەنی وفەرھەنگی وکلتوری وڕۆشنبیری بەگشتی.


کەوابوو شۆڕش بەتەنھا چەمک وزاراوەیەکی چەکداری و جۆرێک لەتوندوتیژی نییە،بەرانبەر بەوەی کە دەتەوێت بیگۆڕیت یان بیسڕیتەوە. بەڵکە شۆڕش دیوی دوەمی بریتییە لە ھەڵاوێری( ھەبوو)  بۆ بونێکی تر کە پێویستە(ھەبێت).

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی کۆڵۆمبیاو دەرکەوتەی (جیفارا)وەک ڕەمزو پاڵەوانێکی دیاری ئەو شۆڕشە،جیھان دەرگای بەڕووی ئەم ڕەمزەدا کردەوەو بەجۆرێک جیفارا  بوو بە ڕێبازو  تەعبیرو  نەریت و مۆدێل کاسکێتەکەی چوە سەر ھەموو ئەوسەرانەی ئازادیخوازو مرۆڤ دۆست بوون،بەجۆرێک کاکسکێتەکەی جیگیفارا لەسەردەمی مۆدێرنەو پۆست مۆدێرنەش مایەوەو بەردەوامە.ئەوەی نەگۆڕاو وەک خۆی لە مێژوو بەردەوامە سیستەمی دیکتاتۆری و  سەری دیکتاتۆرییە لەجیھاندا، بەجۆرێک زۆرجار دیکتاتۆرەکانیش بەکاسکێتەکەی جیگیفاراوە بەرەو ستەمکاری زوڵم وستەم دەڕۆشتن.

لێرەوە تێدەگەین کە زۆرجار ستەمکاری یان شۆڕش ومقاومەت نەبووەتە پەند بۆ دەسەڵاتدارو دەسەڵاتداری
ستەمکاری لەقۆناخێکەوە بۆقۆناخێکی دیکە دەگۆڕێت ،لەسەردەمێکەوە بۆسەردەمێکی دیکە ماناومەخزای دیکەی دەبێت.زۆرجار شۆڕش بووەتە ئەو دەروازەیەی کە ستەمکارێک لەناوچووەو  ستەمکارێکی دیکەی بەرھەمھێناوەتەوە  ئەوەی جیاوازبووە  لەنێوان ئەم دوجۆرەی ستەمکاری ودیکتاتۆریدا  ڕەنگ و جۆری سەرو جەستەبووە.تەنانەت( کاستۆرۆ)ھاوشانی جیگیفارا دواجار وەک دیکتاتۆر لەمێژوودا مایەوە.

ئەوەی مایەی تێفکرینە  شوناسنامەو پێناسەی شۆڕشە،وەک ئاماژەم پێدا میکانزمی شۆڕش دەگۆرێت بەلام بۆخۆی شۆڕش بۆگۆڕانکاری وچەسپاندنی دیموکراسی ودادپەروەری دەبێت،
لەکۆمەڵگە ھەژارو بەجۆرێک دواکەوتووەکان دووبارە دوای شۆڕشگیرۆدەی ستەم وزوڵم ونادادپەروەری دەبنەوە،ھەمیشەش بۆ ڕزگاربوون لەم ستەمکارییە  باشترین بژاردەو میکانیزم لایان شۆڕشی چەکدارییە،دیارە ئەمەش ھۆوفاکتەری خۆی ھەیە  ھەروەک (ئەوەی بەخوێن ھات بەخوێن دەڕوات).بەداخەوە ئەم جۆرە تێڕوانیینە خەریکە دەبێتە باوەڕی زۆرینە.چونکە زۆرلە جوڵانەوەو بزاوتەکان ناکامڵ بوون ونەگەشتونەتە دەرئەنجام،

یاخود دەسەڵاتی دیکتاتۆری وستەمکاری لەدەسەڵاتی گەل و ئازادیخوازان بەھێزتربووە.میکانزمی مەدەنی وچالاکی مەدەنیش بێبایەخکراوە،ھەڵبژاردن کەمیکانزمێکی دیاری جیھانییە بۆ گۆڕانکاری ولادانی ستەمکاری ھێشتا لەھەندێک جێگەی جیھاندا نەبووەتە ڕێگەی یەکلاکەرەوە،ئەمەش لایەنێکی دیکەی لادانی کۆمەڵگەیە بۆ ڕێگەی باوەڕی چەکداری.

بەشیکی دیکەی کۆمەڵگەیە کەزۆربەمان کاسکێتەکەی جیگیفارالەسەردەکین و پارێزەری ستەمکارین،تیشێرتەکەی ماندێلا لەبەردەکەین و رێگەی چەکداری ھەڵدەبژێرین بۆ غاندیشبەھەمان جۆر..
کەڕای من ئەوەیە میکانزم ھەڵبژاردنەو یەکدەنگی وکۆدەنگی گەلە بەرانبەر ستەمکاری پێویستە لەڕێگەوە ھەوڵی گۆڕانکاری گەورەبدرێت.

ستەمکاری ودیکتاتۆری ھەردەمێنێت بۆیە پێویستە ئیرادەو ھێزی گۆڕانکاری وچەسپاندنی دادپەروەریش بمێنێت وبەھێزتربێت.
کەڕاموایە لەم قۆناخەدا پێویستە پشت بە تواناو حەکیمی بەرھەم ساڵح ببەسترێت بۆگۆڕانی گەورەو ڕیشەیی لە کوردستانی باشوور،گۆڕانکاری گەورەو ڕیشەیی لە ھێزی گەلی بەئیرادەو کۆدەنگ وکۆڕەنگەوە بەرھەم دێت.کە لەرێگەی ھەڵبژاردنەوە ئەتوانێت ئەم کارە ئەنجامبدات.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP