ھاوپەیمانی، ھیوایەک بۆ ئێستا و ئایندە

حەسەن بارام - 6-02-2018 - 1610 جار خوێندراوەتەوە

دۆخی شڵەژاو و تا ئەندازەیەک داڕوخاوی ئەم ھەرێمە  چارەنوس وئایندەی ئەم ئەزموونە وخەڵکی کوردستانی خستووەتە بەردەم ھەڕەشە وئایندەیەکی نادیارەوە ،  بەجارێک قەیرانی دارایی وقەیرانی سیاسی ودیبلۆماسی وحوکمڕانی وڕێبەرایەتی کردن بەرۆکی ئەم وڵاتەی گرتووە ، کە بە پلەی یەکەم دەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە لێی بەرپرسیارن وھەر خۆشیان فاکتەری سەرەکین بۆ خوڵقاندنی ئەم دۆخە.

لێرەوە  لە نێو ھەناوی ئەو ھەموو قەیران و پاشەکشانەوە، ھیوایەک لە دایک دەبێت بەکۆمەڵێک پرۆژە وتێزی ھەمە  لایەنەوە کە ئامانجی ھەرە لە پێشینەی تێپەڕاندنی ئەم داڕۆخان وقەیرانانەیە.

ھاتنە مەیدانی ھاوپەیمانی، سەرەتایەکە بۆ دەربازبون لەھەموو ئەو قەیرانانە کە لەسەر دەستی دەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە دروستبوون، ئیتر کاتی ئەوەیە ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمە لەبەردەم ئەم دۆخەدا ئیستۆپێک بەم دەسەڵاتە بکەن ولانیکەم لە ڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە و بە پشت بەستن بەپرۆژەکانی ھاوپەیمانی قۆناغێکی نوێ لەم ھەرێمە خێر لەخۆنەدیوە دەست پێ بکەین.


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP