هاوپەیمانی چۆن فۆڕمی مەکتەبی سیاسی تێپەڕاند!؟

دەلیل جەمال - 5-02-2018 - 3325 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەربەخێرایی خوێندنەوەیەکی واقعی بۆ هێزو لایەنەسییاسییەکانی ئەمڕۆبکەین کەدەبینین بەجۆرێک لەجۆرەکان هێزگەلێکی  کلاسیکی لەفەزاو جوگرافیییایەکی داخراودا هەن و گرفتی گەورەیان  عبوورکردنی فۆڕمی  مەکتەب سیاسی وسەرکردایەتییە، یان مانەوەی دەستەی دامەزراندن و بەپیرۆزکردنە، بەجۆرێک بەچەندین ساڵ توانای خۆنوێکردنەوەو گۆڕان لەفۆڕم وناوەڕۆکدا  نییە، بەڕادەیەک  جورئەتی بەستنی کۆنگرەیان نییە  هۆکاری ئەوەیە  کە هێزی تێپەڕاندنی قۆناخیان بەپێی هەلومەرج نییە ،واجهەو دەموچاوگەلێک چەندین ساڵ ڕابەرو مەکتەب سیاسی وسەرکردایەتین ، گەنجان و کەسانی بەتواناو شارەزا، لەناو ئەم جۆرە لە حیزبی کلاسیکی بونەتە توێژێکی فەرامۆشکراوو لەبیرکراو،هەرئەمەشە نەتوانراوە نەوەیەکی هۆشمەند لەناو ئەم تایپە لەسیاسەت شوێن وپێگەو سەنگی خۆیان هەبێت.

بەپێچەوانەی ئەم فۆڕمە لەماوەیەکی کەمدا  هێزێکی دیکە کەسنوری بازنە بچوکەکانی حیزب وئایدۆلۆژیای تێپەڕاندو بەجۆرێک هێزو تواناکانی بەدەوری خۆیدا کۆکردەوە لەسەربنەمای تواناو لێوەشاوەیی ودەرفەتی چونیەک لە تەواوی شاروشارۆچکەو ناوچەجییاجیاکان بوونە مانشێتی کرداری بۆ هاوپەیمانی.

ئەمرۆ لە کۆنگرەی ئەنجومەنی گشتی هاوپەیمانی بۆ دیاریکردنی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن  لەتابلۆیەکی مۆدێرن و فەزایەکی کراوەی سیاسەتی سەردەم و دروست ئەوە بینرا. چۆن بازنەی ناوچەگەری و ئایدۆلۆژیا و خزم خزمێنەو شەڕی پۆست و ئیمتیاز تێکشکا.

لەیەکەم هەنگاویدا توانی کۆنگرەی دامەزراندن لەماوەیەکی کورتدا ببەستێت وسەرۆک وپەیڕەوی خۆی هەبێت. لەهەنگاوی دوەمدا توانی ئەنجومەنی گشتی وئەنجومەنی بەڕێوەبردن و ئەنجومەنی دەڤەرەکان دروست بکات. سەرەرای ئەمانە دەستەی دامەزرێنەری هاوپەیمانی ئەمڕۆ خۆبەخشانە پێکەوە لەسەر شانۆی کۆنگرە ئایندەی هاوپەیمانیان دایەدەست کۆمەڵێک هاودیدی گەنج و شارەزاو بەتوانا لەتەواوی ناوچەو شارو شارۆجکەکان لەتابلۆیەکدا کە تەواوی ڕەنگ ودەنگ ودیدو بۆچونەکان دەبینران .

ئەوەی لای هێزەکانی دیکە بووەتە کۆسپ و لەمپەر ئەمڕۆ هاوپەیمانی توانی عبوری هەموو ئەوانەبکات .

دەبێت لێرەوە سەیری کردارشەرتە بکەین بەڵێ لەتەمەنێکی کورتی هاوپەیمانی دەستاودەستی ئەرک بینرا ،خوێنی تازەو تواناو پسپۆڕی جییاجیا بوونە واجیهەی هاوپەیمانی ئەوفۆرمەی تێپەراند کە مەکتەب سیاسی وسەرکردایەتی هێڵی سوربن .

دادپەروەری و دیموکراسی دوبنەمای گرنگن، بۆیە لەناو کاری خۆیدا سەلماندی و لێرەشەوە دەبێت بڵێین هێزێک هەڵگری مەبدەئی گۆڕان و گۆڕانکاری بێت؟،هێزێک توانای تێپەراندنی دەستەی دامەزرێنەرو مەکتەب سیاسی بێت؟توانای هێنانە پێشەوەی گەنج و خەڵکی بەتواناو شارەزابێت لەسەر بنەمای دیموکراسی ودادپەروەری ئیتر چۆن حوکمڕانییەکی باش وڕاشد وحوکمەتی هاولاتی پێشکەش ناکات!؟

هێزێک خۆبەخشانە کاری تێدابکرێت و خزمخزمێنەو حزب حزبێنەی تێپەراندبێت ئیتر چۆن نابێتە مۆدێلێکی گەورە بۆ سیاسەت و حوکمرانی کەوابوو پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە ئایا هاوپەیمانی دروشمە یان کردار؟

بەم سیاسەتە لەچوارچێوەی پەیرەوی خۆی بەڵێ هێزێکی کرداری واقعیە، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و بەخشینی ئەرک لەلایەن دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی پێشو وەڵامی تەواوی پرسیاەرکانە کە هاوپەیمانی هەمان مۆدێلی حزبەکانی دیکەنییەو ئەمڕۆ بەفعلی ئەوە سەلمێنرا.
 
 
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP