بەپەلە

عەفرین مێژوو دەنوسێتەوە

سالار مه‌حمود - 24-01-2018 - 4818 جار خوێندراوەتەوە

کورد پشتی بەخۆی ببەستێ دەتوانێ وەک کۆبانێ مێژوو بنوسێتەوە. ئیرادەیەک کەلتورێک وەک مرۆڤ سەیری ژنی کورد بکات مەحاڵ بۆ دونیا دێنێتە بوون، لە رۆژئاوا نمونە زیندوەکەی ببینن. ئەی دونیای کەڕو لاڵ ئەی کوردی خۆخۆری تر، لە خۆ بپرسن ئەو ئیرادەیە چییە لە عفرین کە سنگی کچان بووەتە قەڵغانی تانک و فڕۆکەی داگیرکەری کوردستان!


رووداو بۆ پەندە مرۆڤیش گەر ھۆشی نەبێ لە رستەی مرۆڤایەتی دەکەوێ. تاکەی ئەی زلھێزانی سەردەست بەرژەوەندیتان بەستەمکاریەوە دەبەستنەوە، کوا جاڕنامەی گەردونیتان؟ ئەی کوا پرەنسیپەکانی پەیمانی مەدەنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی نێودەوڵەتی؟. دروشمی سەر تابلۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاری پێناکرێ؟ چاوتان بۆ تەمی بەرژەوەندی تەڵخی کردوە؟ ئەی دونیای سەردەست ئیدی بەس نییە خوێن رشتنی کورد، ئیتر بەس نییە ئاوارە کردن، ئیدی کەی ئەم ستەمە بەکۆتا دەگا؟ 
کەی تێر دەبن لە دیمەنی 


دەربەدەری کورد، کۆڵکێشی کورد.. 


ئەم جەھەنمە چییە بەکام پێوەرو یاسا لەسەرخاکی خۆی بۆی حەشر دەکەن؟


کوردە تۆش کەی دەردی بێ ئیتفاقی بەرت دەدا، کەی خۆت یەکدەخەی کەی؟ ببینە لەدوای ئەنفال و کیمیباران  لەھەزاران مینبەرەوە جاڕی لەناوبردنت لێ دەدرێ. چ چەرخێکە دەبوو ھەموو  دونیا لەشەرمی ژنان و کوڕانی عفرین ھەڵوێستیان یەک جار لەمێژوودا بەرەو لای کورد بچەرخانایە.. 
دەنا ھەقە ئەم چەرخە بەجۆرێک بچەرخێ ئاسمان و زەمینی تێدا نووقمی فەنابوون ببێ..


گەشبینم بە نوسینەوەی ئەم مێژووە عفرینییە بە پەنجەی پشت بەخۆ بەستووی لاوی کورد.


پەستم لەو بێباکییەی دونیای بەناو ئیسلام، دونیای بەناو مافی مرۆڤ و دادو دیموکراسیی.

عفرین مێژوو دەنوسێتەوە سالار مەحمود کورد پشتی بەخۆی ببەستێ دەتوانێ وەک کۆبانێ مێژوو بنوسێتەوە. ئیرادەیەک کەلتورێک وەک مرۆڤ سەیری ژنی کورد بکات مەحاڵ بۆ دونیا دێنێتە بوون، لە رۆژئاوا نمونە زیندوەکەی ببینن. ئەی دونیای کەڕو لاڵ ئەی کوردی خۆخۆری تر، لە خۆ بپرسن ئەو ئیرادەیە چییە لە عفرین کە سنگی کچان بووەتە قەڵغانی تانک و فڕۆکەی داگیرکەری کوردستان! رووداو بۆ پەندە مرۆڤیش گەر هۆشی نەبێ لە رستەی مرۆڤایەتی دەکەوێ. تاکەی ئەی زلهێزانی سەردەست بەرژەوەندیتان بەستەمکاریەوە دەبەستنەوە، کوا جاڕنامەی گەردونیتان؟ ئەی کوا پرەنسیپەکانی پەیمانی مەدەنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی نێودەوڵەتی؟. دروشمی سەر تابلۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاری پێناکرێ؟ چاوتان بۆ تەمی بەرژەوەندی تەڵخی کردوە؟ ئەی دونیای سەردەست ئیدی بەس نییە خوێن رشتنی کورد، ئیتر بەس نییە ئاوارە کردن، ئیدی کەی ئەم ستەمە بەکۆتا دەگا؟ کەی تێر دەبن لە دیمەنی دەربەدەری کورد، کۆڵکێشی کورد.. ئەم جەهەنمە چییە بەکام پێوەرو یاسا لەسەرخاکی خۆی بۆی حەشر دەکەن؟ کوردە تۆش کەی دەردی بێ ئیتفاقی بەرت دەدا، کەی خۆت یەکدەخەی کەی؟ ببینە لەدوای ئەنفال و کیمیباران لەهەزاران مینبەرەوە جاڕی لەناوبردنت لێ دەدرێ. چ چەرخێکە دەبوو هەموو دونیا لەشەرمی ژنان و کوڕانی عفرین هەڵوێستیان یەک جار لەمێژوودا بەرەو لای کورد بچەرخانایە.. دەنا هەقە ئەم چەرخە بەجۆرێک بچەرخێ ئاسمان و زەمینی تێدا نووقمی فەنابوون ببێ.. گەشبینم بە نوسینەوەی ئەم مێژووە عفرینییە بە پەنجەی پشت بەخۆ بەستووی لاوی کورد. پەستم لەو بێباکییەی دونیای بەناو ئیسلام، دونیای بەناو مافی مرۆڤ و دادو دیموکراسیی.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP