بەپەلە

عیفرین و کەرکوک ئەگەن بە مێدیتریانە؟

بەهرۆز جەعفەر - 22-01-2018 - 4190 جار خوێندراوەتەوە

پیلان دژی کەرکوک و عیفرین لەیەک شوێنەوە داڕێژراوە، سەرەتاکەی بە ڕێگەی سەربازیی کورد بشکێنن، دوایش لە ڕێگەی ھەڵبژاردنەوە لە ڕووی یاسایی و دەستورییەوە بونی خۆیان بسەلمێنن، لایەنی ئەمنی ئەم دوو شارە ئەوەیە کەمەربەندی تورکیا و ئێرانە لە ڕووی ھەرێمایەتییەوە بۆ ئەوەی دەستیان بگاتە ناوچەکانی تر، تێکەڵەیەکیشن لە کورد و عەرەب و تورکمان و کەمایەتی تر، ئۆردەری جیھانیشیان ئەوەیە ڕووسیا لە دوای بەھاری عەرەبییەوە وەک تەلێکی دڕکاوی ھاتۆتە ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ڕێژەیەکی زۆر لە کەشتی و ئایەرکرافت و بنکەی سەربازی خۆی لێ جێگیرکردووە. ئەمریکاش بە ناوی دژایەتی کردنی تیرۆر و ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییەوە ئیدارەی قەیرانەکان ئەدا بۆ ئەوەی بوونی خۆی بسەلمێنێت.

لە ڕووی ئابوریشەوە " کە من مەبەستمە" جیۆپۆڵەتیکی ئەم ناوچەیە لە گۆڕاندایە، ئەوەشی ئەیگۆڕێ ھێڵی غازە، تۆزێک سەروتر لە عیفرین بریتییە لە یەکگرتنی ھێڵی غازی سروشتی قوبرس و ئیسرائیل تا بە جەزیرەی "کریت-Crete" یۆنان دا بگاتە ئەوروپا. ئەمە شۆڕشێکی ئابوریی و جیۆپۆڵەتیکییە و خۆرئاوا دەستبەرداری نابێت.

کورد چۆن بەر بەو مەترسییە بگرێت؟

ئەم مەترسییە ئێستا سەری ھەڵنەداوە بۆ سەر کەرکوک و عیفرین، لە ساڵی (۲۰۱٤) ەوە کە باس لە ھەناردەکردنی غازی سروشتی دەریای ناوەڕاست "ئیسرائیل، قوبرس، دواتر لوبنان و سوریا، ڕەنگە لە ئایندەدا ھێڵی قەتەر یش بەم حەوزەیە دا بڕوات" مەترسییەکە قووڵتر بۆتەوەو، گرەوەکەش ئێران و ڕووسیا کردویانە. ئێران و ڕووسیا مەترسییەکەیان ھەر ئەوە نییە مووشەکی بالیستی و چەکی ئەتۆمییان ھەیە و دەست لە تەواوی ناوچەکە وەرئەدەن، گرەوی گەورەیان ئەوەیە ھەردوو حەوزەی کەنداو و قەزوین کۆنترۆڵ بکەن، بە ڕێژەیەکی ئێجگار زۆریش ھەژموونیان بەسەر ئەم دوو حەوزە ستراتیجییەدا ھەیە، کە دەوڵەمەندترین ناوچەی جیھانە بە غازی سروشتی. بۆیە ئەیانەوێ حەوزەی دەریای ناوەڕاست بێ ئیرادە بکەن و، دەوڵەت و گروپی جیاجیا لەو ناوچانە لە خۆیان بئاڵێنن. 

عیفرین، کۆتا خاڵی دەریای ناوەڕاستە لە باکوری سوریا و شوێنێکی سەرنجڕاکێشیشە، کەرکوکیش ھەرچۆنێک سەیری ھێڵەکەی بکەی لە ساڵی (۱۹۷۳) ەوە نەوتەکەی ڕووەو دەریای ناوەڕاستە، ئێستا ئێران دیزاینەکەی تەواوکردووەو ، دەست بە گۆڕینی ھێڵی کەرکوک ئەکا بەرەو لای خۆی.

ئێمە لە کۆتایی (۲۰۱٥) ەوە چەند دیراسەیەک و چاوپێکەوتنێک مان کرد سەبارەت بەم پرسە، فایدەیەکی وای نەبو، لەگەڵ چەند دۆستێکی کورد پرسو ڕا، گەیشتین بەوەی ناوەندێکی توێژینەوەی بێلایەنی ئاکادیمی کە لە ئایندەدا ببێتە ئاژانسێکی جیھانی بۆ توێژینەوەو سەرپەرشتی کۆڕبەندە گرنگەکان بکا، دابمەزرێنین "چار نییە و دانیشتن کارێک مەیسەر ناکا لە بەرئەوەی شەست حەفتا ھەزار دۆلارێکی تێ ئەچێ ئیتر ھیچ نەکرێ"، وە ھەم کورد بە ڕێگەی سەربازی ناتوانێ پرسەکان داخ بکا، ئەمە ڕێگەیەکی مۆدێرن و سۆفتە، یەکێتی و پارتی و مەرکەزی بڕیاریان وێڕای ڕێز و ئیحترامی زۆریان بەڵام بە قەد ھونەرمەندێکی بیانی ڕاپ کەر لەم پرۆژانە نەھاتنە پێش و کاتێکی زۆریشیان کوشتین، ئیتر ئینستیوتەکەمان پێک ھێناو مۆڵەتی عێراق و ھەرێم یشمان بۆ وەرگرت و ئێمە ئەبینە سەرۆکی ئاژانسە جیھانییەکە کە دامانمەزراند، شتێکی وامان زیان نەکرد، تەنانەت لە (١١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧) لە ھۆتێل ڕامادا ی شاری سولەیمانی بەبەشداری چەندین توێژەری ئەمریکی و عێراقی و کوردی لە یەکەمین کۆنفڕانسی ھێڵەکانی ووزەدا کە ئینستیوتی مێدیتریانە سازی دا، ئەمانە بە دۆکیومێنت خرایە ڕوو، ئەمما حەیفێک کورد کەرکوکی لە ڕووی سیاسیی و سەربازیی و، لە دوای ھەڵبژاردنەکانی (۲۰۱۸) لە ڕووی دەستوریی و یاسایشەوە لە دەست ئەدا. چۆن؟

لەڕووە ئابورییەکەیشیەوە، حکومەتی عێراق مامەڵەی تەواو بە سێکتەری نەوت و غازی کەرکوکەوە ئەکات، ڕێژەی کورد لەناو کۆمپانیای نەوتی باکوردا (١٤%) ە، ھەناردەکردنیشی ڕاگرتووە بە ڕێگەی کەرکوک- جەیھان، تەنانەت بۆ ئەوەی ئەو نەوتە لەمەولا نەچێتە دەرەوە، سیاسەتێکیان پەیڕەو کردووە لە دوای (١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧) ەوە کە ئەوەی لەناو کەرکوک و دەوروبەری دا بەرھەم دێ بۆ پێداویستی ناوخۆیی بەکاریبھێنن، بۆ ئەوەش بڕی ناردنی نەوت بۆ پاڵێوگە ناوخۆییەکانی بازیان و کەڵەک و کەرکوک و بێجی دوو ھێندە کراون. ئینجا حکومەتی عێراق بڕیاریداوە ھەردوو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراق لە یەککاتدا بکرێت، بێگومان کورد ئەدۆڕێت، چونکە:

یەکەم: لایەنە کوردییەکان لەسەر ھیچ شتێک کۆدەنگ نیین و کاتیش زۆر درەنگە.

دووەم: لەھەموو ھەڵبژاردنەکانی پێشودا نزکەی (٦٠ تا ٧٠) ھەزار دەنگدەری کورد لەدەرەوەی کەرکوکەوە مافی دەنگدانیان ھەبوەو کورد بون، ئەمجارە ڕێگەیان نادرێ.
سێھەم: ڕێژەی بەشداری کورد بە ھۆی ھەڵەی ڕابردوو یەکێتی و پارتییەوە کەم ئەبێت و، توانای ئەوەش نابێت کورد لەھەموو بنکەکان چاودێر و نوێنەری ھەبێت.
چوارەم: ڕاستە بەپێی بایۆمەتری عەرەب کەمینەن بۆ دەنگدان، بەڵام ڕەنگە ڕۆژی دەنگدان حکومەتی عێراق کار بە بایۆمەتری نەکات.

کەواتە، لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە کورد دۆڕا، ئینجا بەشداریشی لەسیاسەتی ئابورییدا سفرکرایەوە، ئەوسا بەڕێگەی ھەڵبژاردن (دەستورو یاسا) ش کورد کەرکوک لەدەست ئەدا، کەسیش ناتوانێ لای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڵێ داگیرکراوە، چونکە حکومەتی عێراق بە یاسا ھاتووە، ھەتا " حەشدی شەعبی" یش کە ھاتۆتە کەرکوک بە یاسا ھاتووە (بەشێک لە پەرلەمانتارە کوردەکان لە پەرلەمانی عێراق دەنگیان بۆ یاسای حەشدی شەعبی داوە). 

ئایا تورکیا لە عیفرین ئەمێنێتەوە؟

عیفرین و کەرکوک بۆ کورد یانی کۆردیدۆری کوردی، کە ئەمە بەلای تورکیاو ئێرانەوە ھێڵی سورە. لەگەڵ ئەوەش دا تورکیا عیفرین یش کۆنترۆڵ بکا ناتوانێ تیایدا بمێنێتەوە، لە بەرئەوەی بڕیاری ڕەھای ئەمریکا و ئیسرائیل و سەرجەم ووڵاتانی باشوری ئەوروپا وایە کە نابێت تورکیا ھیچ ڕۆڵێکی ھەبێت لە دەریای ناوەڕاست دا، تورکیا لە عێراقی دوای شەڕی ئێران ئەچێ، سەددام لە شەڕی ئێران دۆڕابو پەلاماری کوەیتی ئەدا، تا ئەو شکانەی دابپۆشێت، دوای ئەمریکا ھات و عێراقی دەرکردو زیانەکانیشی پێ بژارد، تورکیاش لە دەریای ناوەڕاست دەرکراوە، ھیچی لە قوبرێێکی داگیرکراو نەچنییەوە، ئەو غازەشی دۆزرایەوە بەش یان نەدا، لە یەکێتی ئەوروپاش دوای نزیکەی سەدەیەک خەوبینین وەر نەگیرا. ئێستا ھاتووە لە عیفرین و لە کەرکوک دەستوەرئەداو ، لەگەڵ ئێران ڕێککەوتننامەی ستراتیجی ئیمزا ئەکا. بە ڕەھایی نە ئێران نە تورکیا لە ھیچ شوێنێکی دەریای ناوەڕاست "مێدیتریانە" ەدا جێگەیان نابێت. 

تێبینی:

بڕواننە نوێترین لێکۆڵینەوەی ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی ھەرێمایەتی -MIRS سەبارەت بە یەکتربڕینی سیستەمی تازەی جیھانی و ھەرێمایەتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەی پی دی ئێف لەم لینکە

بڕواننە وێبسایتی فەرمی مێدیتریانە بە سێ زمان

تێ بی نی:
بڕواننە نوێترین لێکۆڵینەوەی ئینستیتیوتی مێدیتریانە بۆ توێژینەوەی ھەرێمایەتی -MIRS سەبارەت بە یەکتربڕینی سیستەمی تازەی جیھانی و ھەرێمایەتی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەی پی دی ئێف لەم لینکە http://www.mirs.co/KU/details.aspx?jimare=٧٧
بڕواننە وێبسایتی فەرمی مێدیتریانە بە سێ زمان www.mirs.co
 
"بەھرۆز جەعفەر"

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP