مەدلوولی پشت قسەکانی مەلا بەختیار

دەلیل جەمال - 8-01-2018 - 7808 جار خوێندراوەتەوە

شەرحادلێ خۆبکەم فەسانە
مەم وزینا بکەم بەهانە

ئەم بەیتە شیعرییە وەک دەستپێک، کە (ئەحمەدی خانی)لەسەرەتای داستانی مەم وزین ئاماژەی پێداوە، ئەحمەدی خانی دەڵێت مەم وزینم وەک بەهانەیەک هێناوە بۆئەوەی لەوڕێگەوە شەرحی دڵی خۆی بکات کەوابوو ئەحمەدی خانی لەداستانی (مەم وزین)دا مەبەستی دیکەی هەبووەو شەرحی دڵی خۆی لەوڕێگەوە هەندێک بابەتی دیکەی هێناوە.

من هەوڵنادەم پێناسەی کەسایەتی بکەم چونکە دەرئەسڵکاری منی خوێنەریان هۆشمەند نییە،ئەوەندەی دەمەوێت مەدلوولی پشت دێڕەکان بخەمەڕوو،مەلابختیار لەوچاوپێکەوتنەی کە لەڕووداو ئەنجامی دا دوای سێجار گوێگرتن کەمەبەستم بوو بەتەواوەتی وەڵام لەناوخۆیدا بهێنمەوە و خۆی لەناوخۆیدا پێناس بکەمەوە،لێرەدا جیاوازییەکم بینی لەنێوان مەلا بەختیاری پێشوو ئێستا هەندێک ڕاستی ڕوونی خستەبەرچاوان یان بڵێم جۆرێک لە ماسکی لادا و بەجۆرێک دەکرێت ئەسڵەکەی هەرئەوەبووبێت وئێمە نەمان دیبێت یان درک پێنەکراوبووبێت.

زۆربەحەزەرتر دەدوا وەک ئەوەی نوقتە لەسەر کۆتایی ڕستە دابنێت،یان کەوانەکە بەیەکجاری دابخات وچەمک گەلێک کە زۆرجار بەکاری دەهێنان وخۆی پێ وێنادەکرد لەکەوانەیەکا دایخستن وەک دیموکراسی ئازادی ماف وئەرک ڕۆشنگەری سیاسەت هتد.

پێموایە ئەم جار بەتەنها مەلابەختیار نەبوو قسەی دەکرد زۆرتر وەک گروپێک دەهاتەپێش چاوان یان باشترە بڵێم لە نائومێدیا دەیویست وێڵی هیوای ڕەتوش بووە،یان هەستت دەکرد لەتونێلێکدا گروپێکن ودەخنکێن ،مرۆڤ لەناوڕاستی دەریادا کەگنگڵ دەدات ودەخنکێت پەنا بۆپووشیش دەبات هەرچەند دڵنییایە کەڕزگاری ناکات خۆی کەدەڵێت (یەک کورسیش بهێنین دەسەڵات چۆڵناکەین) دیارە مەدلولی ئەم قسەیە دروست ئەوەیە کە چۆڵی دەکەن لێرەدا لەم ڕستەیەدا هاوئاوازو پارتیشی لەگەڵدایە بەتەنهاخۆی نییە پێموایە نمایندەی ئەوتاقم وگروپەی دەکرد کە ڕاست باوەڕیان بەدەستاودەستی دەسەلات ودیموکراسی نییە،ئەوەی جاران لەوۆناغی دروشما بەناوی دیموکراسییەتەوە دەیوت لە قۆناغی کردارا وانەبوو کەواتە دەرئەسڵ مەلابەختیار فکرەی دیموکراسی نییە وباوەڕیشی پێی نییە

پێش ئەم چاوپێکەوتنەش لەکاتی هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی بۆخۆی مەلابەختیار پڕۆژەکەی خستبووە دەنگدانەوە،ئەوکات وایزانی بوو زۆرینە لەگەڵیاندان کە زۆرینە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەبوون بەڵام هەرخۆی باوەڕی بە ئازادی دەنگ وهەڵبژاردن نەبوو،هەربۆیە تائێستاش خۆی وەک ل.دەستەی کارگێڕی م.س دەناسێنێت.

کەوابوو دیموکراسییەت بەهانەبووە نەک بابەتی جدی ومەبدەئی ،ئاخر مرۆڤ تەنها کتێبێک یان مەقالەیەکی فکری سیاسی بخوێنێتەوە قەت شۆڕشی حزب وگەلەکەی ناخەتە ناو کەوانە دوجوت گوێرەوی یان دوفیشەک،خەبات شۆڕش بەتەنها تفەنگ نییە ،بەدیوێکی دیکە ئەگەر ورد تێبفکریت گەورەترین هەڵەوسوکایەتی بە سرودوگۆرانی (ی.ن.ک)چونکە جەوهەری سرودەکە دەڵێت چەک وقەڵەم دوانەی خەباتی شۆڕشن واتە شۆڕش شانێکی چەک پێشمەرگە وشانێکی خوێندەوارو ڕۆشنبیر ومامۆستاو خوێندکارانن،یان ئەوڕێکخستنانەی ناوشار کە نەجوتێ گوێرەیان ناردووەو نەتەقەشیان کردووە،پێموایە مەدلولی ئەم قسە بۆئەوانەشە ئاماژەم پێدا،لەم تێڕوانینەشدا پارتی وگروپەکەی ئامادەگی هەیە،

لەبەشێکی دیکەی قسەکان هەستم دەکرد مەلابەختیار ناهۆشمەندانەو بێ ئاگایانە لەمەدلوولی قسەکانی خۆی خۆی زامدارکرد وەک (من لەگەڵ پڕۆژەکەی د.بەرهەم بووم وپشتیوانیم کرد)ئەم ڕستە پڕاوپڕەلە ڕاستی بەڵام زۆرلەقسەکانی دیکەی بەناڕاست دەخاتەروو،پرسیار ئەمەیە مەلابەختیار دەڵێت هەرچیمکردبێت بۆ یەکێتی بووە،کەوابوو پڕۆژەکەی بەرهەم ساڵح لەمەسڵەحەتی یەکێتی بووە بۆیە پشتیوانیت کردووە؟ئێ کەوایە بۆجێبەجێنەکرا ؟کۆسپەکان چی بوون کێن ئەوانەی لەمپەربوون؟ئەگەر شەڕی مەبدەئی خۆت ئەکەی بۆقوبڵتەو بۆلەگەڵ ئەوانە ماویت کە بوەنەلەم پەر،گەر پشتیوانی بەرهەم ساڵح بویت بۆسەرۆکی کۆمار کێ بوون ڕێگربوون هەڵوێستت چی بوو؟کەواتە بەرهەم ساڵح باش بووە چونکە تۆدەڵێیت هەمیشە پشتیوانی باشەبووم بۆیەکێتی...

مەدلوولێکی دیکەی پشت ڕستەیەک ئەویش بەرهەم ساڵح زۆر ئیمتیازی پێدراوە لە حوکمەت،ڕاستە بەلام ناڕاستەوخۆ ڕەخنە بوەلە جەنابی مام جەلال کە ئەوی پێباش بووە، کەبەڕای من ئەوەئەرک بووە نەک ئیمتیاز هەروەک ئەو دەردەدڵەی وتت هیچ سودی بۆمن نەبووە وەک شەخس ئەوە بۆخۆت و بەرهەم ساڵحی جێ دەهێڵم دەرئەسڵ ئەوەکارە ڕاستەکەش بوە کەدەبێت وابێت بەڵام ئەی بۆیەکێتی خۆچانس زۆر دراوە بەکەسانی دیکەش لەبەغداو هەرێمیش گەربەویـژدانەوە بەراورد بکرێت پێموایە خاڵی بەهێزبووە بۆ یەکێتی نامەکەی مام جەلالیش ڕۆحی شاد بەڵگەیە،

لەگۆشەیەکی قسەکانا گوێم لە وشەی تەزکییە بوو،من بۆخۆم دەزانم چی بوولەکۆنگرە،بەڵام دەبێت ئەوحەقەش بەخۆت نەدەیت کە بەتەزکییە بویت بەئەندامی مەکتەبی سیاسی و ل.دەستەی کارگێڕی گەروانییە بەچەند دەنگ بووی بەئەندام م.س لەمن باشتردەزانیت ئەمە ڕاستە تەزکییە هەرتەزکییەیە،بۆ زیدبێت یان عمر.

من تێگەشتم دوابزماربوو لەتابوت ڕاستر ئەودیوە بوو کەدەمێکە خەفەکراوە، لەم نوسینەدا هێندەی هەوڵمداور لەناو قسەکانا دژبەیەک وێنابکەم ووەڵامی خۆت بخەمە پاڵ پرسیارەکان پێموانییە کارێکی دیکەم کردبێت،بەداخەوە دواجار بەو فۆڕمەوە دیموکراسییەتت بێ ئەهمەیەت و تەنانەت شەرعییەتی شۆڕشگێڕی و پێشمەرگە وشەهیدیشت تێپەڕاند
جاران دەت ووت شۆڕشمانکردووە خەباتمانکردووە شەهیدمان داوە دەسەڵات چۆڵناکەین ،ئێستا ئەوانەش تەواو دەڵێن یەک کورسی هێزمان هەیە،من ڕاموایە کاتی خۆی پێموانییە ئەوهێزەش هەبێت،واپێشموانییە بتوانرێت نەک یەک کورسی لەورش زیاترهەبێت وبەزەبری هێز دەسەڵات مۆنۆپۆڵ بکرێت،چونکە لەمن باشتر لەواقعە گەشتویت هەرئەوەشە ئەو پەلەقاژە،بەداخەوە زمانێک بوو هەستم دەکرد زیاتر لە گۆشەی بەشێک لەیەکێتی وپارتییەوە سەرچاوەی گرتبوو،بەڵام باچاوەڕێ بین بزانین چی دەبێت.
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP