هەرئێستا

ئایا بەرهەم ساڵح گرێكوێرەكە دەكاتەوە؟

دەلیل جەمال - 6-01-2018 - 2354 جار خوێندراوەتەوە

دەلیل جمال

هەوڵدەدەم زۆرتر لەڕووی مەنتیق و لۆژیكەوە لەڕێگەی خوێندنەوەیەكی واقعیانە وەڵامی پرسیارەكە بدەمەوە ، هەڵبەت بەرهەم ساڵحم خستووەتە ناو كردەوكارەكتەری سەرەكی پرسیارەكە بەهۆی ئەوەی (zoom)ی چاو خوێندنەوە ناوخۆیی، ودەرەكییەكان لەسەریەتی چ وەك خۆدی خۆی، چ وەك هاوپەیمانییەتەكەی (هاوپەیمانیی دیموكراسی ودادپەروەری).

لەئێستادا گەر سەیری واقعی سیاسی وحوكمڕانی لەهەرێم بكەی بەجۆرێك تێكشكاو، و پەراوێزخراوە بەئاراستەیەك دەڕوات كە ناتوانیت بەموتڵەقی هیوای لەسەر هەڵبچنیت، بەدیوێكی دیكەشدا هاوڵاتی بەگومانەوە سەیری ڕووداوو، و پێشهاتەكان دەكات بەترسەوە پەنجە دەخاتەوە سەر حەقیقەت و ڕاستییەكان، زۆرجار بەگومانە لەفریادڕەس، وئەوەش كە دەكرێت دەروازەی ڕزگاربوون بێت بۆ هاوڵاتی. ئەم گومانە بەشێكی زۆری لەجێی خۆیەتی هەڵبەت زۆرجار گومانكردن دواجار باشتر بڕیاردروست دەكات.

هێندە واقع و ژیان ئاڵۆزكراوە هاوڵاتی نازانێت ئەم گرێكوێرەی ڕزگاربوونە لەستەمكاری پاوانخوازی گەندەڵییە، چۆن وكێ دەیكاتەوە؟

بەشێكی پەیوەندی بەو تاقیكردنەوەیە هەیە پێشتر هاوڵاتی ئەنجامی داوە چ قۆناخی بەرەی كوردستانی تا حوكمەتی (۵٠بە۵٠) پێیان دەوت ففتی بەففتی لەنێوان دووهێزی باڵادەست ، یەكێتی و پارتی دڵنیام خوێنەر قۆناخەكانی لەبەرچاوە پێویست ناكا من خاڵ بەخاڵ ڕیزیان بكەم، قۆناخێكی جیاواز و دیكە كە هاتنەگۆڕێی ئۆپۆزسیۆنێكی فەعال وكارا، و پێموایە سودی گشتی هەبووە، و توانراوە بەدیوێكدا لەمەسڵەحەتی چاكەی گشتی بشكێتەوە گەرچی دەكرا باشتر كاربكرێت بەڵام هەنگاوێكی دیكەبوو لەكایەی سیاسی وكاری پەرلەمانی دوای ئەم قۆناخە قۆناخی حوكمەتی بنكە فراوان و پوكانەوە ئۆپۆزسیۆنێكی كارا، و جدی نەك هەر ئەوفەراغە بگرە دەسەڵاتێكی دیار كە، پەرلەمانە نەیان هێشت بەپێی یاسا، و واقعی خۆی چاودێری بكات ، بەڕادەیەك تەواوی هێزە سیاسی ودیارەكان، كە بەپێنج حیزبەكە ناودەبرێن كەوتنە بازنەی ڕەخنەو گۆشەیەكی داخراو، و دەست بەستراو، هەڵبەت هەرهێزیك بەپای قورسایی خۆی پێویستە شكستەكە بخرێتەسەرشانی. بەتایبەت گۆڕان ، و بەتایبەت ڕەوان شاد كاك نەوشیروان گەل ئومێدیان لەسەرهەڵچنین وچاوەڕێی قۆناخێكی دیكەی سیاسی وحوكمرانی بوون، بەگشتی لای هاوڵاتی شتێكی جیاواز لەپێشوو وێناناكات ،تاڕادەیەك خەڵك زۆرجار بەتەنزەوە دەڵێن ساڵ بەساڵ خۆزگەمان بەپار، ئەمەش دالو مەدلوولی خۆی هەیە،چونكە لەبازنەی سیاسەتدا دەكرێت گۆمی مەنگی سیاسەت شڵەقابێت، وهێزی تازە،و واجیهەی نوێی سیاسی هاتبنە سەرسەكۆی شانۆ سیاسییەكان و ڕۆڵیان گێڕابێت،بەڵام گرێكوێرەكە لەشوێنێكی دیكە عاسی بووەو نەكراوەتەوە.

دوای ئەم بەشدارییە هێشتا حوكمڕانی جێی ڕەخنە و گلەییە بەڕادەیەك ئێستا حوكمەت بووەتە دەزگایەكی لەكارخراوی تێكشكا، و  گەندەڵی زیاتر وقۆرخكاریی تادێت بەرفراوانتر، و ستەمكاری بووەتە قەڵا.

كەوابوو فاكتەرەكان ڕوونن كەهاوڵاتی ترسی هەیە ، چۆن وبەچ شێوەیەك ئەم گرێكوێرە دەكرێتەوە، ئەگەر یەكێتی وپارتی دوو قوتبەكەی حكومەت-بن، و تا ئەمڕۆ گۆڕانكاریی،  و ڕووداوەكان بۆچی بەمانەوەی ئەوان لە هەڕەمی حوكمڕانیدا كۆتایی هاتووە؟ یاخود ئەم هەڵبژاردنانەی دێنەپێش چی لەم دووقوتبە دێت یاخود گرێكە چۆن دەكرێتەوە؟

من لەم سۆنگەوە دیدی دیكەم هەیە دڵنیاشم بەدەر لەگومان زۆرێك هاودید، و هاوڕامن، ئەویش كەسەیری دوقۆناخ دەكەیت،  وبەدوو ڕووئیای جیاوازەو هێندەت لاڕوون دەبێت، كە هیوات هەبێت بەوەی ئەم هەڵبژاردنە دۆخەكە بۆ شوێن وبەرنامەی دیكە دەگۆڕێت و هاوڵاتی دەبێتەوە بەسەنتەری ئیمتیازاتەكان
بەڕای من ئێستا قۆناخەكە جیاوازە گەر لەقۆناغی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەست بە شیكردنەوەبكەین دەگەینە دەرئەنجامێك كەپێموایە گرێكوێرەكە زۆری نەماوە بۆكرانەوە، سەردەمی گۆران دو فاكتەری جدی هەبن كە كاتەكە لەمەسڵەحەتی ئەجنداكەدا نەبوو..

۱-هێشتا وڵاتە زلهێز و كاریگەرەكان چ لەعێراق و چ لەهەرێمی كوردستان بەجۆرێك پشتیوانی دووقوتبەكە بوون و لەپشتیان وەستان،  و هاوئاوازبوون ئەمەخاڵی سەرەكی مانەوەبوو بەودۆخەوە،كە پێموایە ئێستا هاوكێشەكە جۆرێكی دیكەیە بەتایبەت دوای ڕووداوەكانی ڕیفراندەم و۱٦/ ی ئۆكتۆبەر ئەوقوتبانە ئەم پشتیوانییەیان لەدەستداوە. 
۲-عێراق عێراقی جاران نییە، و پێشموایە دراوسێ و دۆستەكانیش وەك هاوكێشەی یەكەم نین،چ لەڕووی ئابوورییەوە چ لەڕووی سیاسییەوە.
۳-گرنگتر دۆخی ناوخۆ بەو ئاراستەی ئەوان هەنگاونانێت ، و پێشموایە سەری هەرەمەكان كە كاریگەریان هەبوو لەعێراق ، ناوچەكە غیابن بەتایبەت دوای كۆچی دوایی جەنابی مام جلال ڕۆحی شاد ، هەروەها پەراوێزكەوتنی كاك مسعود لەمەسڵەحەتی دوو قوتبەكەنییە،  كە ئەمان بۆخۆیان هۆكاربوون بۆئەوەی بەجۆرێك گۆڕانكاری گەورە ڕوونەدات.
بەڵام لەئێستادا پێموایە دۆخەكە لەمەسڵەحەتی بەرەو دیدی دیكەیە ،كە ڕاموایە بەرهەم ساڵح دەتوانێت ڕابەرایەتی كردنەوەی ئەوگرێیەبكات ،  وبەجۆرێك وڵات بە ئاراستەی چاكەی گشتی بخرێتە سەرسكەی دیموكراسی ودادپەروەری.
چونكە هەم كاتەكە هەمیشە دۆخەكە گونجاوە، و پێموایە پشتیوانی وڵاتانیش بۆ ستافێكی دیكەیە كەڕابەرایەتی بكات.
ئاماژەكان ئەوە دەخەنەبەرباس و چاوان، ئەوەی ماوە هاوڵاتییە كەپێویستە لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە ئەم هاوكێشەیە بگۆرێت چونكە دۆخەكە لەمەسڵەحەتی دروستبوونی حكومەتی هاوڵاتییە، ڕاموایە بەرهەم ساڵح بتوانێت ئەم كاروانە بخاتەوە سەر ڕێگەڕاستەكە چونكە كەفائەت وئەزموونی خۆی قۆناخەكە و ڕووداوەكان پەیامەكانی وڵاتان شكستی حوكمرانی وگەندەڵی و مافیاگەری، كەئێستا هەموان لەسەری كۆكین وگومان نەماوە ئەمانە ئاماژەی ڕوونن بۆگۆڕانی گەورە لە هاوكێشەی سیاسی وحوكڕانی هەڵبەت گەر هاوڵاتی هەوڵی جدی خۆی بدات ، چونكە حكومەتی هاوڵاتی بەهیمەتی هاوڵاتیانی دروست دەبێت، كە خۆیان بەشێكی كارابن لە دروست بوونی بۆیە، ڕاموایە بەرهەم ساڵح گرێكوێرەی ئەم هاوكێشە مەنگە بكاتەوە، وسەرەتایەكی دیاربێت بۆ چاككردنەوەی ئەوەی لەدەست چوو، و ئەوەی لەپێشمانە....


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP