خۆشەویستی ڕەمزی خۆشبەختی یە

دانا مەنمی - 3-01-2018 - 4216 جار خوێندراوەتەوە


پێ دەنێیتە ھەرجێگەیەک خۆشەویستی پەرەپێبدە ،بەرلە ھەمووان لە ماڵەکەی خۆتدا خۆشەویستی بە منداڵەکانت بە ھاوژینەکەت بە دراوسێکەت ببەخشە ، خۆشەویستی لە ڕوخساری خۆتدا ،لە چاوەکانی خۆتدا لە خەندەی خۆتدا لە مامەڵەی گەرمی ڕۆژانەتدا بەرجەستەی بکە .
ئەگەر وشەکانی (عەشق ) پارچە پارچە بکەین دەبێت بە : (ع) ..لاقە ,(ش) ..دید (ق) ..لبی ھەموو بەسەر یەکەوە واتە ( علاقە شدید قلبی ) .
(ئۆشۆ) دەڵێت : درەختەکان لەگەڵ زەوی داو زەوی لەگەڵ درەختەکاندا ,باڵندەکان لەگەڵ درەختەکانداو درەختەکان لەگەڵ باڵندەکاندا ،زەوی لەگەڵ ئاسمان و ئاسمان لەگەڵ زەوی دا خۆشەویستی دەکەن ،سەراپای ژیان لە دەریای بێ پایانی خۆشەویستی دا شەپۆل ئەدات ، خۆشەویستی تاکە خۆراکی ڕۆحە .
لیۆبۆسکالیا ڕامان دەسپێرێت و دەڵێت :" خۆشەویستی لە دڵتدا بپارێزە، ژیان بە بێ خۆشەویستی ھەروەک باخی سێبەرە کە گوڵەکان تێیدا ژاکاون !".
مەولانای ڕۆمی خۆشەویستی بە پێکەنینێکی تر دەزانێت و دەڵێت :" گرچە من زعدم دلخوشوخندان زادم ,عشق اموخت مرا شکل دیگرخندیدن ".
واتە ( ھەرچەند من لە ئەزەلەوە شادو لێوبەخەندە لە دایک بووم ،بەڵام عەشق شێوەیەکی دیکەی پێکەنینی فێرکردم ).
جارێکی تر (مەولانای ڕۆمی ) لە ڕوانینێکی عاشقانەدا ،عەشق بە بونیادی سوڕانەوەی گەردون دەزانێت و دەڵێت :"
اگر این  اسمان عاشق نبودی     نبودی سینەی اورا ێفایی 
وگرخورشید ھم عاشق نبودی     نبودی در جمال او زیافی
زمین و کوە اگرنە عاشقندی      نرستی از دل  ھردوگیاھی 
اگر دریا زعشق اگە نبودی        قراری داشتی اخر بجایی 
واتە ( ئەگەر ئەم ئاسمانە عاشق نەبوایە ،سینەی سامالڕ نەدەبوو ،ئەگەر خۆریش شەیدا نەبووایە ، لە جوانییەکەیدا ڕوناکی نەدەبوو ، زەوی و شاخ ئەگەر عاشق نەبونایە لە ناخی ھیچ کامیاندا گیایەک نەدەڕوا ،ئەگەر دەریا ئاگای لە عەشق نەبووایە ،دواجار لە جییەکدا ئۆفرەی دەگرت ).
(سۆزان پۆلیس شوتز ) ھەروەک مەولانای ڕۆمی عەشق بە چاوانەی ژیان دەزانێت و دەڵێت :
عەشق ،ئازادییە لە بەدواداچوونی خەونەکان و دابەشکردنی تاقیکردنەوەیە لەگەڵ ئەوانیتر ,باڵاکردنی  من و تۆیە پێکەوە لە پالڕ یەکدا ،عەشق سەرچاوەی بەختەوەری یە ،عەشق ,فیداکاری و لێبوردەییە لە نیازو داخوازییەکانی یەکدی .
(خاجەی شیرازی ) عەشق بە بونیادی نەمری دەزانێت و دەڵێت :
ھرگز نمیرد انکە دلش زندە شد بەعشق     پبت است بر  جر یدە عالم دوام ما
واتە ( ھەرگیز نامرێت ئەو کەسەی دڵی بە عەشق زیندووبویەوە ،لە تۆماری جیھاندا مانەوەی ئێمە نوسراوە ).
(جبران خلیل خبران ) بڕوای وایە کە "" باوەڕ بە بێ عەشق دەممارگیرتان دەکات ،ئەرک بە بێ عەشق بەدکارتان دەکات ، دەسەڵات بەبێ عەشق ملھوڕتان دەکات ،دادپەروەری بەبێ عەشق دژوارتان دەکات ، ژیان بەبێ عەشق نەخۆشتان دەکات "".
(رۆبەرت برانینگ ) لە دەسەڵاتدا عەشق بەم جۆرە دەھۆنێتەوە :
عەشق لە زەوی بستێنیتەوە چی دەمێنێتەوە ! جگە لە گۆڕێکی گەورە بۆ ئەسپەردەکردنی ھەموومان !
بارب ئایھام ئەوین بە یارمەتیدانی ئەوانیتر دەزانێت و دەڵیت :
عەشق ئەوەیە کە بە ھەموو توانایەکتەوە ھاوکاری ئەوانیتر بدەیت، تاکو خەونەکانیان بھێننە دی ،عەشق سەفەرێکی ناکۆتایە ،ھەموومان ئاتاج بە خۆشەویستین ،عەشق پەیمانێکە کە نانی شادمانی و پێگەیشتن  لە نێوان تۆو ئەوانیتردا دابەش دەکات .
عاریفەکان دەڵێن : عەشق کەشتی ئامانجە ،نەک ئامانجی کەشتی !.
(ئیمیلی دیکنسۆن ) شاعیرێکی ئەمریکی یە ،عەشق بەسەرەتای بوون دەزانێت و دەڵیت : عەشق پێشگری ژیانە و پاشگری مەرگ سەرەتای بوون و پێناسەی ھەرزاتێکە .
بەڵام لە یادمان نەچێت بۆ خۆشەویستی واپێویستە سەرەتا خوازیارو ئارەزومەندبین وھەر وەک عەتار پێڵاوی موکاشەفە لە پێ بکەین و بگەرێین ،تا تێبگەین ، پێویستە خۆشەویستی بەھەمان شێوە کە ( مەولانای ڕۆمی ) فەرمووی لەسروشت و بونەوەرەوە فێربین ،لەخۆر کەبەم جۆرە تامەزرۆی بێ حەوسەڵەیە ،گەرمی خۆی بە بوون دەبەخشێت و گوڵی سوور لە تافی لاوێتیدا پێشکەشی پەروانە دەکات ،لە دەریا کە بەمجۆرە بێ ئۆقرەو بەردەوام ، کەنار ماچ دەکات و مانگ کە شکۆدارو ئارام تریفەی خۆی دەکاتە مەشخەڵی ڕێگەی ونبووەکان .
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP