بۆ گەرمیانی لانكەی پیرۆزیی
پەیامێك بۆ هەموولایەك

سالار مه‌حمود - 22-12-2017 - 6419 جار خوێندراوەتەوە

هەموو دەزانن گەرمیان كوانووی ئازایەتی و جوامێرییە،  تكایە با هەموو لایەك هاوكار بن بۆ ئەوەی نیگەرانیەكانی خەڵك نەبێتە كەرەستەی توندوتیژیی، بەڵێ بۆ ناتوندوتیژیی بەڵێ بۆ داخوازیەكانی خەڵكەكەی خۆمان بەشێوازێك خوێنی تێدا نەڕژێ.

بەدڵنییایەوە بۆ خۆم لەبەرەی خەڵكم و پێویستە هەموو لایەنەكانیش خزمەتكاری خەڵك بن. خۆپیشاندانیش مافێكی مەدەنییە، تكایە با هەمووان خەم و ژان و ناسنامەی جەرگسوتاوی گەرمیان رەچاو بكەین و گەرمیانیەكان پارێزراو بن لە خەمیتر. مارتن لۆسەر دەڵێ "زوڵملێكراوان تەنیا بە ناتوندوتیژی دەیبەنەوەو سەركەوتوو دەبن"

پەیامم بۆ هەموو لایەن و حزب و رەوتە سیاسیەكان هەیە لەخەمی خەڵكدابن و بۆحكومەتیش ئیتر ستەم بەسەو بەدەنگەوە هاتنیان هەبێ بۆ ژیان و گوزەرانی پڕ مەینەتی خەڵك بەكردەیی نەك دروشم. جوگرافیای گەرمیان و  بارودۆخەكەی تایبەتمەندی هەیەو، مەترسیەكان بەجدی وەربگرن تكایە.

ئەم پەیامەم بەگشتی بۆ هەموو خەڵك و بۆ هەموو كوردستانەو بۆ گەرمیانی لانكەی جوانی و ئازادیشە بەتایبەتی..

هەمیشە پارێزراوو ئازادبێ گەلەكەم

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP