هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

چارەسەری بکەن با سەقفی داواکان بەرزتر نەبنەوە

مەریوان عەلی محەممەد - 20-12-2017 - 2808 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرو ڕۆژانی دوایی. سەدان شارەزا لەبواری سیاسەت و رۆشنبیر و نووسەری بەئەمەک و ناوداری ئەم ھەرێمە تەئکیدیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە سەرکەوتنی کورد لە کێشە و قەیرانەکان تەنھا بەیەکریزیی نێوماڵی کورد بەدەستدێت، بەڵام وێرای ئەوەی ھیچ لایەنێکی حزبیی لەمبەری عەلمانییەوە بۆ ئەوبەری ئیسلامیی تەنیا ھەنگاوێکیشیان بۆ نەنا، کەچی لەدۆخێکی ھەستیاری  وەک  ئەمرۆی ھەرێمی تیاکەوتووە، دەسەڵات دەست بۆشتگەلێک دەبا جگە لە خەستکردنی ئەو قورەی تێی کەوتووە ھیچی تری لێشین نابێت کە ئەویش دەستبردن بوو بۆ کەمکردنی بڕی مووچەی پێشمەرگەو و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان، ھەموو دەزانین لەو قەیرانە سەختەی  حکومەتی ھەرێم کەبەھۆی دواکەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرو مامۆستایان تووشی بووە تەنیا پێشمەرگەو دەزگا ئەمنییەکان بون کە بە نھێنی و لەدڵی خۆیاندا گلەیی و گازندەیان دەکرد.

 ئەوەشی بەئاشکرا تانە و تەشەری ھەمە جوری لەحکومەت و دەسەڵات دەدا، خەڵکی  سڤیل بوو، بەواتایەکی دی پێشمەرگەو دەزگا ئەمنییەکان بوون کە  بەپێی چەند پرەنسیپێکی دیارکراو نەیاندەتوانی ھاوشێوەی ھاوڵاتی سڤیل گوزارشت لە نەھامەتییەکانیان بکەن  کەچی دەسەڵات لەبری ئەوەی کاربۆ پاراستنی ھێشتنەوەی ئەو باڵانسە گرنگە بکات، خەمیی نیومووچەیی بەسەر ئەوانیشدا  دابەشکرد، بەڵی ئێمە تێدەگەین کەمیی داھات وای کرد کەحکومەت  بیر لە ھەنگاوی لەو جۆرە بکاتەوە بەڵام بیرکردنەوە و دەستبردن بۆ پرسێکی وەھاو بەتایبەتی لەمکاتانەدا، ئەوا بێمنەتیی دەسەڵات دەردەخات لەسەرھەڵدانی  ھەر قەیران و کێشەیەکی دیکە .

دەسەڵات پێوستە لەسەری حیسابێکی وورد و ھەستیار بۆ ھەڵچوون و ئینفیعالی خۆپیشاندەران بکات، چونکە  لەبنەرەتدا خۆپیشاندەرەکان تەنھاو تەنھا بۆ بەدەستھێنانی مووچەکانیان ھاتوونەتە سەرجادە بەڵام بەھۆی بێئومیدیان لە بەدەستھێنانی ئەو شایستە دارەییە خەریکە سەقفی داواکانیان سنوری پارەو مووچە دەبەزێنێت، بۆیە با  سنوری داواکاریان بەرزتر نەبنەوە، حکومەت چارەیەکی بەپەلە بۆ ئەو کێشەیە بدۆزێتەوە .


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP