گۆڕینی دەموچاوەكان سەرەتای گۆڕینی سیستەم

دەلیل جەمال - 16-12-2017 - 1744 جار خوێندراوەتەوە

گرفتی ئێمە زۆرجارئەوەیە گوێ بۆقسەی ستەمكاری ڕادەگرین یان زۆرجار ئەوەی ستەمكاری دەیەوێت ئەوە دەكەینە دروشم وزۆرتر دەیكەینە خاڵی گفتووگۆوموناقەشە لەكاتێكدا پێویستە لەئەسڵاهەڵوەستە لەسەرستەمكاری وەربگریت.

ناڕاستەوخۆ هەندێك جار بۆمانەوەی ستەمكارەكان واجهە یان دووچاوەكان دەخەینە دەرەوەی گرفتەكان بەشئوەیەك وەك بڵێی سیستەمی خراپ وگەندەڵ خۆرسك بێت،هەربۆیە هەندێك باوەڕیان بەوەهێناوە گۆڕینی دەموچاو یان كارەكتەری حوكمڕان هۆكار نییە،دەرئەسڵ دەمووچاوەكان هەنگاوی یەكەمی سیستەمی باش یان خراپن.تۆسەیربكە وبپرسە ئایا یاساهەیە؟بێگومان هەیە بەڵام پێشێل دەكرێت یان جێبەجێ ناكرێت،ئەوەی كە ناهێڵێت یاسا سەروەربێت یان سیستەمێكی دیموكراسی ودادپەروەر بێتە گۆڕێ حەتمەن ئەودەمووچاوانەن كە حوكمڕانن ومەسڵەحەتی خۆیان لەپێش چاكەی گشتیەوەیە

كەوابوو دەمووجاو زۆرگرنگە بەگۆڕینیان سەرەتای هەنگاوێكی جدی وكاریگەرە بۆ گۆرینی سیستەمێكی باش گەر دەموچاو كاریگەر نییە ئەی بۆ هەڵبژاردن دەكرێت یان بۆ لەپڕۆسەی دیموكرسیدا هەوڵی گۆڕینی دەمووچاودەدرێت؟

خاڵێكی دیكە ئەوەیە هێزی نوێ یان ئۆپۆزسیۆن تۆمەت باردەكرێت بەوەی سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی دەبێت یان بەجۆرێك هەوڵ دەدات نارەزایەتی خەڵك لەحوكەت بقۆزێتەوە بۆ نمایشی سیاسی خۆی،بەڕای من هێزی دەرەوەی حوكمەت دەبێت ئەوكارەبكات ئەسڵەن هێزی ڕاستەقینە ئەوەیە بۆشایی سیاسی وئیداری بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی هەوڵ بدات ڕكابەرەكانی وەك خۆی بناسێنێت،پێویستە هێزی راستەقینە ڕابەرایەتی بكات ئەمە كارەمەدەنی وئاشتیانەكەیە

خاڵێكی دیكە ئەوەیە زۆرجاردەوترێت ئەم هێزانەی تر شەری دەسەڵات دەكەن ئێ راست وایە هێزی سیاسی گەرشەری دەسەلات ناكات ئیدی كاری چییە ؟گەر هەوڵ نەدات بچێتە دەسەڵات وبەرنامەوپڕۆژەی خۆی بۆچاكەی گشتی جێبەجێ نەكات خۆدەبێت بڵێین سودی چییە؟
بۆیە پێویستە لەمپەری بەردەم دیموكراسی ودادپەروەری بەرلەهەرشتێك لابەریت كەئێستا دەموچاوەكانن،

بۆچی سەردەمی بەرهەم ساڵح لای خەڵك باشتر وپڕخزمەتگوزاری تر وێنادەكرێت،تەنانەت نێوان كابینەی ٦ بۆ۷تاڵەمویەكە بۆ كابینەی ٦بەكابینەی هاوڵاتی دەناسرێت،؟چونكە كارەكتەرو دەموچاوركان كاریگەریان هەبووە،لێرەوەیەدەڵێین حوكمەتی ستەمكار ئەم جۆرە دروشمە دەخاتە سەرشەقام تاباوەڕ بەوە بهێنرێت سیستەمە نەك دەمووچاو بەڵام سیستەمی خراپ كرداری كارەكتەری گەندەڵ ودزومافیایە...

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP