شۆڕشگێڕەکانی دوای قۆناغی شۆڕش

دەلیل جەمال - 4-12-2017 - 1995 جار خوێندراوەتەوە

ڕاستە دوای قۆناغی شۆڕش سەروەرییەک کەبۆشۆڕشگێڕ دەمێنێتەوە ئەودەستکەوت وشوناس وفەرھەنگەیە کەخەباتی بۆکردووە،ھەڵبەت بەختەوەرییەکی دیکەی شۆڕشگێڕئەوەیە ببینێت دوای شۆڕش گەلەکەی لەسەربەستی وژیان وئازادیدابژیت، قۆناغی شۆڕش بۆشۆڕشگێری ڕاستەقینە تەنھا دیوی ئازادی نییە بۆگەل بەڵکو دیوێکی دیکەشە کەئەویش مانەوەی ئەوشوناسەیە لای میللەت،زۆرێک لەشۆڕشگێڕەکان دوای قۆناغی شۆڕشەکەیان ئەوشوناسەیان لەدەست داوەو بونەتە پەتاو دەرد بۆمیللەت،کەبۆخۆیان لەقۆناغێکدادژی دیکتاتۆری وستەمکاری جەنگاون دواجاربونەتە دیکتاتۆرو ستەمکار لەمێژوودا کارەکتەری شۆڕشگێڕ زۆرن کەبەدەردی ئەودکتاتۆروستەمکارانە ڕۆشتوون بۆخۆیان بەشێک بوون لەناوبردنیان.

لێرەوە چەند گرنگە ھەڵگری شوناسی خەباتگێڕی نەتەوەبیت ھێندەو زیاتر گرنگە بەو ناسنامەوە بمێنیتەوە.

میللەتی کورد بەداخەوە زۆرجارگیرۆدەی ئەو جۆرە شۆڕشگێڕانەبووە، باجی قورسی داوە بەردەوام ئەم خەباتەیان بەنێوچاواندا داوەتەوەو وەک قەرزێک لەگەردنی بووە.
ھەڵبەت شۆڕشگێڕی ڕاستەقینە شۆڕش بەمیللەتی خۆی نافرۆشێتەوە، ھەروەک ئەودروشمەی کەدەوترێت (کەس داوای لێنەکردین ببینە شۆڕشگێڕ، تاداوی بەرانبەری بکرێت)

شۆڕشگێڕی ڕاستەقینەدوای قۆناغی شۆڕش دەردەکەوێت،لەئاکاروکاروبیریدا،قورسترین کات ئەوساتەیە کە وات لێبێت گەلەکەت ئاواتی ڕۆشتن و ڕوخانتبێت، بەھۆی ئەوەی لەئامانجی شۆڕشگێڕ لاتداوەو بویتەتە ستەمکارو مافیا کەمن پێموایە بەشێک لەشۆڕشگێڕەکانی دوێنێ بونەتەستەمکارو ئەو شوناسەیان لێ وەرگیراوەتەوە، بەجۆرێک نەک بەتەنھا بونەتە مایەی شەرم بۆخۆیی وخانەوادەی بەڵکو بونەتە مایەی شورەیی بۆ ھاوشۆڕشگێڕو ئەوانەش شەھیدبوون.

چونکە....
۱-دژی دزی وستەمکاری بوو ئێستا دزو ستەمکارە
۲-دژی قۆڕکاری دەسەڵات بازاڕبوو ئێستا ھەردوکیانە
چەندین خاڵیدیکە کەخوێنەردەتوانێ ڕیزیان بکات.
گرفتی گەورەی ئەم جۆرە ناتوانن چارەنوسی ھاوشێوەکانیان ببینن، کە ئێستا پێموایە کوردستانی باشورقەرزی ئەم جۆرە لەشۆڕشگێڕەی داوەتەوە.
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP