كۆبونه‌وه‌ بكه‌ن، به‌س بێ مۆز و پرته‌قاڵ و سێو و جه‌مێك نانی نیوه‌رۆ...

دانای سۆفی برایم - 2-12-2017 - 3379 جار خوێندراوەتەوە

دانای سۆفی برایم

كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆلی و زیاتر بكه‌ن، به‌س بێ مۆز و پرته‌قاڵ و سێو و ژه‌مێك نانی نیوه‌رۆ... به‌سه‌ چی تر به‌ ناوی  سه‌فه‌ر و گه‌ران و كۆمپانیا و گرێبه‌ستی وه‌همییه‌وه‌ پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ مه‌به‌ن ، هه‌ر جاره‌و به‌ ناوێك  ده‌یان ملیۆن دۆلار ئه‌بنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ بازاری ره‌شدا پاره‌كانتان سپی ئه‌كه‌نه‌وه‌ ،  به‌سه‌ ئیتر پاره‌كانتان بهێننه‌وه‌ و بیده‌ن به‌ خه‌ڵك و له‌ كوردستانی سه‌رف بكه‌ن، به‌سه‌ ئیتر  بۆ رێكخستنی ناو ماڵی كورد پشت به‌ دوژمنی كورد مه‌به‌ستن ، روومه‌كه‌نه‌ ماڵی بێگانه‌ و پشت مه‌كه‌نه‌ ماڵی هاونه‌ته‌وه‌ و  هاو خوێنی خۆتان ؟! هه‌ر ده‌بێت بڵیێن ئاخ خۆمان رۆ یان كوردی ئه‌م سه‌رده‌مم رۆ چیتان به‌ كورد و كوردایه‌تی كرد ئه‌ی هیچ نه‌زانه‌كانی دوێنێ و ئه‌ندازیاری كۆبونه‌وه‌كانی ئێستا...


 كۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆلی بكه‌ن و پاره‌ی ئه‌م خه‌لكه‌ بده‌ن و 3 مانگی مووچه‌ی مانگه‌كانی 9 و 10 و 11 پی بده‌ن ئێوه‌ میله‌تان به‌م شێوه‌ برد، هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه‌ش 3 مانگی 2015 قه‌رزدارن له‌ بیرتان نه‌چێت بیرمان ماوه‌ 6 مانگ، 


ئێوه‌ی هه‌موو حیزبه‌ كوردیه‌كان به‌ نزیك 35 حیزب و 5 سه‌ره‌كی و ئه‌وه‌ی تری پاشكۆ ، قوربان ئێوه‌ بوون داوای بودجه‌ی حیزبه‌كانتان ده‌كرد،  هه‌ر حزبه‌ مانگی 500 ملیۆن و 250 میلیۆن و 4 ملیارو زیاترتان ئه‌كرد، ئامانجی هه‌مووتان تالانكردنی بوودجه‌ی ولات بوو ، تێركردنی ژیانی  كادره‌كانتان بوو له‌سه‌ر حسابی ژیان و داهاتی خه‌ڵك،  واتان له‌ حكومه‌ت كرد خاوه‌ن دینارێك نه‌بیت، له‌گه‌ڵ ئێوه‌مه‌ پارتی و یه‌كێتی، ئێستا حوكمه‌ت موفلیسه‌ یان باشتر بلێن موفلیستان كرد ئه‌وه‌ی هه‌شی بوو بردیان به‌ تایبه‌تی 2 حیزبه‌ كۆبونه‌وه‌ چیه‌كان و به‌ پشگتیری هه‌ندێك حیزبی میله‌ت دۆستی ئێستا


چی نه‌ما به‌سه‌ر میلله‌تی نه‌هێنن!  هه‌مووتان بارن به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه‌ ، سه‌رقاڵی تاڵانكردنی سامانی ئه‌م وڵاته‌ن  به‌ناو و شێوه‌ی جیاوازه‌وه‌، گۆرانكاریه‌كانتان توشی گه‌نده‌لی هاتوون وه‌ك نوسه‌رێك وتی  (ئه‌گه‌ر شیعه‌ی عێراقی و ئێرانی پرۆ بێنه‌ گومرگه‌كانی كوردستان ئێوه‌ وایان لی ئه‌كه‌ن نه‌عله‌ت له‌ علی و حوسێن بكه‌ن)...


پێتان ئه‌لێن كۆببنه‌وه‌ و ئه‌م وه‌زعه‌ی دروستانكرد چاكبكه‌نه‌وه‌ ئه‌گینا په‌تی سته‌م له‌ ئه‌ستووریدا ئه‌بچرێت و كه‌س له‌به‌رده‌م توره‌یی هاوڵاتی و هه‌ژاراندا خۆی ناگرێت، باره‌گا و ڤێلاو مه‌كته‌ب سیاسی و مه‌كۆو مه‌ڵبه‌ند ناوچه‌كانتان ده‌بنه‌ چایخانه‌ وقاوه‌خانه‌ و 2 شه‌شی دۆمینه‌ ده‌نگی دێت و شار به‌ده‌ر ده‌بن وه‌ك چۆن یه‌كتان نه‌گرتوو خه‌لكی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابراوه‌كانتان شار به‌ ده‌ر كرد، كۆببنه‌وه‌ تا كات ماوه‌ زۆری نه‌ماوه‌، گێیشته‌ قورگمان یه‌ك گرن هه‌تا بێگانه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ و حوكومان بكات و لاق له‌سه‌ر لاق فه‌رمان بكات خاكتان به‌سه‌ر چی ئه‌كه‌ن؟!


پێشتان ده‌لێم له‌ زاخۆ  بۆ خانه‌قین هه‌مووی توره‌ن بۆیه‌ ئیتر به‌سه‌ ، كه‌ی به‌ هۆش دێنه‌وه‌ هاولاتی و هاونیشتیمانی و میلله‌ت برسیه‌، كورد له‌ خراپترین بارودۆخی ژیانی خۆیدایه‌ و ئیستا له‌ ئاشبه‌تاڵ زۆر خراپتر و مه‌ترسیدارتره‌، ئه‌م حوكمرانیه‌ كوردیه‌ و ئه‌م قه‌واره‌یه‌ش له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی له‌ناوچووندایه‌


ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP