بۆچی بەرھەم ساڵح؟

دەلیل جەمال - 23-11-2017 - 9599 جار خوێندراوەتەوە


ھەمیشە بۆقۆناغێکی نوێ پێویستە بەدوای شوناس ومیکانزمی نوێ دا بگەڕێی،بۆچی ھەموان پەنجە بۆ بەرھەم ساڵح ڕادەکێشن؟یان بۆچی تەڵەب لەسەر دید و ڕوئیا و دنیابینی بەرھەم ساڵحە؟ لەئێستایا کەسەیری کۆمەڵگەی کوردەواری دەکەین تێدەگەین بەجۆرێک لەجۆرەکان لەقۆناغی تێپەڕاندنی بازنی حزبۆکراتی وئایدۆلۆژی ومۆدێلی دابەش بوونی کۆمەڵگە لەسەر ئەو تێزو بیرەی کە جاران دەبوو وابێت،ھەڵبەت بەرھەم ساڵح پێشتر باش لەم قۆناغە تێگەیشتبوو،ھەربۆیە جوڵەی سیاسی زووتر پێش دەرکەوتەولێکەوتەکانی قۆناغەکە بوو،لەقۆناغێکدا وەک کارەکتەرێکی دیار لەبازنە بچوک وژاوەژاوەکان بێدەنگ بوو.

بەڕادەیەک ھەندێک لەوانەی کە بۆخۆیان بە سیاسی عیملاق وێنادەکەن وایان وێنادەکرد بەرھەم ساڵح چ وەک دەوڵەتمەدار چ وەک کارەکتەری سیاسی خۆری ئاوابوو،بەڵام بەپێچەوانەوە،
دەرکەوتنەوەی وەک ڕابەرایەتی دیدێکی نوێ بۆ سیاسەت وحوکمڕانی خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ واقع وگۆڕانکاییەکان و ڕێگەچارەکانی وھەنگاوو جوڵەکانی بۆھەندیک بۆتە مایەی سەرسوڕمان!
ھەندێک ناوھێنانی بەرھەم ساڵح تەنھا بۆ دووبارە دەیانەوێ بێنەوە ناو ناوان دەرئەسڵ ئەمانە وەک مۆدێلی سیاسی ڕۆشنفکری تەواو بوون.

کە من پێموایە دەبێت لێگەڕێن بەرھەم ساڵح دۆخەکە بۆمەسڵەحەتی چاکەی گشتی بگۆڕێت،کە دەرئەنجامەکان ئەوەمان پێدەڵێت قۆناغی دیدوسیاسەتی بەرھەم ساڵحە
چونکە بەواقعی قۆناغی جەلالی و مەلایی تەنانەت ڕاستڕەو و چەپڕەو کۆتایی ھاتووە.
گەربەخێرایی خوێندنەوە بە مێژووی کۆمەڵگە نیمچە داخراو وسیاسەتە شمولییەکان بکەین یان ئەوکۆمەڵگایانەی کە گەندەڵی وێرانی کردوون و بەجۆرێک قوربانی سیاسەت ودیدێکن کە بە فعلی ڕۆڵ وسەنگی نەماوەو ھەرئەمەشە کە ئێستاکە دەڵێین بەرھەم ساڵح زەرورەتی قۆناغەکەیە.بۆچی؟

چونکە..
۱-بەدیدێکی جیاواز چ وەک فۆڕم چ وەک ناوەڕۆک قوتابخانەیەکی ترە کە بازنەی جیاوازی(حیزب.ئایدۆلۆژی.ناوچە.دین.ڕەگەز) عبور دەکات
۲-کارلەسەر سیستەم دەکات ھەروەک ئەو نموزەجەی ڕابردوو
۳-گۆڕینی حوکمەتی مەکتەب سیاسییەکان بۆ حوکمەتی ھاوڵاتی.

لێرەوە تێدەگەی ھەم واقع ھەم بەرھەم ساڵح بەیەک ئاراستە دەڕۆن.جا دەکریت محافزکارەکان کە بەشێکن لەم دۆخە ، چاکسازی بەمەرگی خۆیان دەبینن،حەتمەن دەبنەکۆسپ چ بۆ واقعی نوێ چ بۆبەرھەم ساڵح ئەم دژایەتیە نەسیاسی ، نەفکرییە، بەڵکو جەنگی شکستە لە بازنەی خۆیان .

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP