حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی، خاڵی لاوازی بەغدا

دەلیل جەمال - 17-11-2017 - 3043 جار خوێندراوەتەوە


ئەم وتارە بۆوەبیرھێنانەوەی قۆناغی ھاتنی داعش وئەنجامدانی ڕیفراندەمەکەی ۹/۲۵ی باشووری کوردستان نییە،خوێنەرماندوناکەم بەوھۆکارو فاکتەرانەی کە بوونە ھۆی ھاتنی داعش وئەنجامدانی گشتپرسی،ئەوەی مەتڵەبی بابەتەکەیە قسەکردنەلەسەر بەغدا لەدوای شەڕی داعش،کەلێرەدا پرسیارگەلێک لەزھنی ھەمووماندا ھەیەو بەجۆرێک بەدوای وەڵامدا دەگەڕێین کەدڵنیاشین وەڵامەکان بۆکوردێک دڵخۆشکەرنین،چونکە قۆناخی ئێستا قۆناخێکی دیکەیە لەھەمبەر کوردو خواستی نەتەوەیی بۆبەغدا قۆناخێکی تاڕادەیەک جیاواز لەقۆناخی سەردەمی داعش.

کەسەیری ڕوداوەکان دەکەین ڕوون تێدەگەین کورد چی لەدەستداو ؟چۆن کونفەیەکون گەڕایەوە بۆچوارگۆشەی یەکەم بەڕادەیەک فریای ئەوەش نەکەوتین تەحلیلی ورد بۆ ڕووداوەکان بکەین زۆر ڕووداوی گرنگ بوون بەژێرەوە ونەتوانرا سودیان لێوەربگیرێت.

ئەمەش دەرئەنجامی نەزعەیەک لەوسیاسەتەی کە زۆر کورتبین وبێ مەعریفانە لەدەرەوەی زانستی سیاسی وبەعورفی خێڵ وبازنەی بجوکی بازرگانی قەدەری سەرکەوتنی کوردیان کردە قوربانی عەقڵی چەند کەسیک.

ئەگەر سەیربکەین  کوردلەھاتنی داعش چی بەدەست ھیناو؟دوای ڕیفراندەم چی لەدەستدا؟ھەڵبەت کورد وەک نەتەوە لەسەردەستی سەرکردایەتییەکی کەمینە زۆرشتی لەدەستدالەخاک دەسەلات شکۆوئیرادەوھتد،لەبەرانبەردابەغدا ئەوەی بەدەست ھینایەوە کەپیموایە ئەستەم بوو دەستی بکەویت،گەر دەسەلات وقەدەری میللەت لەدەستی ئەمینداببوایە.

ڕاموایە ئەوەی کورد لەشەری داعش-دا وەک ھەلێک قۆزتییەوە و توانی بەشێکی زۆر لە مافەدەستوورییەکانی بەدەستبھینێت بەھەمان ھەل بەغدا بەریفراندەم وەریگرتەوە
ھەلبەت خاڵی لاوازی دەسەڵاتی ئێستای ھەرێم وگروپی سیاسی ڕیفراندەم خاڵی بەھیزی بەغدان.

ھەرئەمەشەبەغدای والێکردووە کات دەکوژێت،دەسەڵاتی ھەرێم تاخاڵی بی عاری ئامادەیە بۆملکەچی داوای بەغدا بیرمان نەچێ ئەم زەلیلی وملکەچییە بۆپەزەکان نییە بۆئەوشوانەیە کەپەزەکان دەکاتە قوربانی سەلامەتی گورگ.

باشترین بژاردەی کوردئەوەیە بەرلەبەغداخۆی سزای ئەم نوخبەدەسەڵاتدارەبدات،حوکمەتی ڕزگاری نیشتمانی ونوخبەیەکی دیکە ببنە خاڵی بەھێزی کوردقۆناغێکی دیکە دەست پێبکەن،چ بۆناوخۆی ھەرێم وچ بۆدانوستان لەگەڵ حوکمەتی ناوەند،چونکە گەرھەرئەم واجیھەبێت ئەوا(دیاری شوان ھەرھاڵەکوکە)کە پێموایە حوکمەتی ڕزگاری دەرچەودەروازەیە بۆدەربازبوونی کورد لەم قۆناخەو حەتمەن دژەکانیش ئەوانەدەبن کەلەگەڵ چاکبوونی وەزعی کوردنین.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP