هەواڵی ئەمڕۆ

ریفراندۆمی توڕدراو پارلەمانی شۆڤێنی

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج - 17-11-2017 - 3383 جار خوێندراوەتەوە

سڕكردنی ریفراندۆم و دواتر پشتگیری لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لە لایەن حكومەتی هەرێمەوە، بە مانای توڕدانی ئەو پرۆسەیە دێت، ئەو پرۆسەیەی ئێمەو مانان لە بارودۆخی ئێستادا مەترسیەكانیمان باس دەكردو خەڵكی تر شایی لۆغانیان بۆ دەكرد. وەك ئەوەی ئێمە خەونی سەربەخۆیی و خۆخاوەنیمان نەبێت، سڕكردن و هەڵوەشانەوەو لێگەڕان هەمووی لە ناوەڕۆكا یەك مانای هەیە، ئەویش ئەوەیە كە كار بەو بابەتە ناكرێت، كەواتە بە فەڕمی شتێك نەمابە ناوی ریفراندۆم، تەنیا وەك مێژوو رەنگە شتێك بۆ هەموو ئەوانە نا كە دەنگسان دا بۆ بارزانی و چەند كەسێك مابێتەوە، ئەوەش لە دنیای نوێ‌ سیاسیدا بە دەردی سیاسیەك ناخوات كە پێشبینی و ئایندە خوێندنەوەی نەبێت، واتە توانای خوێندنەوەی ئایندەی نەبێت، ناكرێت  سیاسی توانای خوێندنەوەی ئایندەی نەبێت و نەزانێ‌ هەنگاوەكانی چی بە دوای خۆیدا دێنێت، ئەمڕۆ پرسی پێشبینی بۆ سیاسیەكان یەكێك لە پێش مەرجی توانای سیاسیە، بە داخەوە ئەوانی ئێمە پێشبینی و ئایندە بینیان هەڵەو شاش بوو.

ئێستا كە ریفراندۆم تا ڕادەیەكی زۆر هەڵوەشاوەتەوە، من سەیرم بە هەڵوێستی ئەو پارلەمانتارە شۆڤێنیانەی عێراق دێت كە دەیانەوێت بە هەر جۆرێكە سزای ئەو پارلەمانتارە كوردانە بدرێت كە بە بەڵێ‌ دەنگیان بە ریفراندۆم داوە، ئەمە ئەو پەڕی جەهل و ناحاڵی بوونە لە ئازادی مرۆڤ، دەنگدان بە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی باشوری كوردستان، كە ئەو پارلەمانتارانە بڕوایان وابووە بۆ سەربەخۆییە، مافی ڕەوای خۆیانەو نەخیانەتەلە یەكپارچەی خاكی عێراق و نەنانیشتمانی بوونیانە، ما كوردیش مافی سەر بەخۆ بوونی نیە، ئەوەی لە عێراق لە پارلەماندا دەگوزەرێت، پارلەمانە یان دادگای عورفی، چ كارەساتێكە پارلەمانتاری بەو جۆرەت هەبێت داوای سزادانی هاوڕێكەی بكات لە سەر داوای ئازادی و خۆخاوەنی.

من دەمێكە بێزم لە پارلەمانی عێراق و كارەكتەرە شۆڤێنی و مەزهەبیەكانی دەبێتەوە، كاتی خۆیشی لە سەرئەوەم نووسی، لێ‌ ناشرینی بەو رادەیە هەر شەرم و نەنگیە ،باشە ئەگەر سبەی دوو پارلەمانتاری عەرەب لە پارلەمانی ئیسرائیل دەنگ بە سەربەخۆی و خۆخاوەنی فەلەستین بدەن ئەو شۆڤێنیە عێراقیانە بە هەمان سەیركردنی پارلەمانتارە كوردەكان سەیریان دەكەن یان ئەوە وەك كارێكی جوامێرانەونیشتمانی سەیر دەكەن، كەواتە فەرقەكە چیە، من لە گەڵ ریفراندۆم نەبووم، دەنگیشم پێ‌ نەدا، مەترسیەكانیشم بە وردی لە بەرنامەو دیدارو نوسینەكاندا باسكرد، بەڵام بڕوای تەواوم بەوە هەبووە ئەوانەی بە بەڵێ‌ دەنگیان داوە خەونێكیان هەبووە، وەك چۆن منیش هەمەو پەشیمانیش نیم شەڕیشی لە پێناودا دەكەم .
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP