هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ؟

مەریوان عەلی محەممەد - 14-11-2017 - 1837 جار خوێندراوەتەوە

 كه‌سایه‌تیی‌ سیاسیی سه‌ركه‌وتوو  له‌ هه‌ر وڵاتێكدا له‌ فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌ركردنی‌ ویست و پێداویستییه‌كانی‌ تاكی‌ هاولاتیی له‌ كۆی‌ سێكته‌ره‌كاندا په‌یوه‌سته‌ به‌ بوونی‌ حكومه‌تێكی‌ به‌هێز و ئۆپۆزسیۆنێكی‌ به‌هێز، به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ خنجیلانه‌یه‌ی‌ ئێمه‌دا  نه‌حكومه‌تی‌ به‌هێزمان هه‌یه‌ نه‌ ئۆپۆزسیۆن.

 هه‌ر كه‌سێكێش ئه‌گه‌ر شان بداته‌ به‌ر به‌رێوه‌بردنی‌ حكومه‌تێكی‌ له‌و جۆره‌ ئه‌وا پێی‌ ده‌ڵێن ده‌ته‌وێ ببیته‌ هاو شێوه‌ی‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ به‌سه‌زمانه‌ی‌ كه‌  له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هه‌یه‌؟

ئه‌و سۆز و به‌زه‌ییه‌ هاتنه‌ به‌حاڵی‌ هه‌رێم هاورده‌ی‌ ئه‌و دیو سنور و ده‌ستی‌ ده‌ره‌كی‌ نییه‌ به‌ڵكو له‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵه‌ی‌ نێوخۆیی  بریارده‌ره‌كانن كه‌  خوێندنه‌وه‌ی‌ نا دروستیان بۆپێشهاته‌كان هه‌بوو كه‌ دواتر به‌ شكستی‌ سیاسی‌ كۆتایی هات، شكستی‌ سیاسییش  له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی‌ حكومرانییدا  مانای‌ كۆتایی هاتنی‌  پرۆسه‌ی‌ سیاسیی نییه‌  به‌ڵكو  دۆرانی‌ شه‌رێكی‌ سیاسییه‌  له‌كۆی‌ جه‌نگی‌ سیاسیی‌، به‌لاَم جیاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌شه‌ دۆراوه‌ مردووه‌  له‌ به‌شه‌كانی‌  دیكه‌ی‌   جه‌سته‌ی‌  زیندووی  كایه‌ی‌ سیاسی‌  به‌كه‌سانێك ده‌كرێت  كه‌ بوێربێت بۆ  لابردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ وه‌ك ڤایرۆس هۆكاربوون بۆ سه‌رهه‌ڵدانی‌  برینی  گه‌نگه‌ری له‌ هه‌یكه‌لی‌ حوكمرانییدا، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی‌ ئه‌و كاره‌ بات ئه‌وا   ده‌بێت رێگه‌ بۆ كه‌سانی دیكه‌ چۆڵ بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌ هه‌یكه‌لێكی  سیاسیی نوێی‌  ته‌ندروسته‌وه‌ جارێكی‌ دیكه‌ بونیادی‌ جۆره‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ سیاسیی دابرێژێت  كه‌ چاره‌سه‌ری هه‌نوكه‌یی و ئانیی بێت بۆ لابردنی‌ ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی‌ بوونه‌ته‌ رێگر له‌به‌رده‌م به‌ده‌ستهێنانی‌ ماف و پێداویستییه‌كانی‌ هاولاَتیان.

 جگه‌ له‌و دوو بژارده‌یه‌ش داواكاریی بۆ هێشتنه‌وه‌ی‌ هه‌یكه‌لیی ئێستای‌ حكومرانیی له‌ هه‌رێمدا تاكاتی هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتوو ناچێته‌ هه‌گبه‌ی‌ هه‌ندێ له‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی‌ كه‌ خۆیان به‌ به‌شخوراو ده‌زانن ، بیانوی ئه‌و لایه‌نانه‌ش تا راده‌یه‌ك مه‌عقولییه‌تی‌ تێدایه‌ چونكه‌ پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن له‌ هێشتنه‌وه‌ی‌  ئه‌م حكومه‌ته‌ی‌ ئێستا كه‌ به‌هۆكاری‌ ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی‌ ده‌زانن كه‌ به‌رۆكی‌ مووچه‌ خۆر و هاولاَتیانی‌ گرتووه‌، زه‌مانه‌ت و گره‌نتی‌ چییه‌  هه‌ڵبژاردن بكرێت، ده‌ڵێن چ زه‌مانه‌ێك هه‌یه‌ كه‌ جارێكی‌ دیكه‌ په‌رله‌مان ته‌مه‌نی‌ خۆی‌ درێژنه‌كاته‌وه‌؟

بۆیه‌ باشتر وابوو هه‌ر وه‌ك چۆن په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌یاسا ته‌مه‌نی‌ خۆی‌ بۆ هه‌شت مانگی‌ دیكه‌ درێژ كرده‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش به‌یاسا رۆژێكی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مان و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دیار بكردایه‌ ئه‌وسا  له‌لایه‌ك ده‌ستبه‌رداربونی‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ دروستكردنی‌ حكومه‌تی‌ رزگاریی نیشتمانیی ئاسانتر ده‌بوو له‌لایه‌كی‌ دیكه‌ش  كه‌شێكی‌ باشتر ده‌خوڵقا  بۆ پێكه‌وه‌یی و دروستكردنی‌ كۆده‌نگیی نیشمانیی له‌هه‌ر وتووێژ و دانوستانێكدا  كه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، به‌ڵام ئێستا  ناوه‌ند به‌چه‌كی‌ خۆمان شه‌ری‌ خۆمان ده‌كات  وسوود له‌  په‌رتبونی‌ نێوماڵی‌ كورد ده‌بینێت و  بۆشی‌ ده‌چێته‌ سه‌ر  له‌پێنه‌دانی‌ مافه‌كانمان تا ئه‌و كاته‌ی‌ كۆده‌نگییه‌كه‌ دروست  ده‌بێت. 

 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP