سەربەخۆیی کێ دەینێژێت؟

دەلیل جەمال - 25-10-2017 - 5523 جار خوێندراوەتەوە


لەوڕۆژەوەی باس وخواست لەسەر پرسی ڕیفراندەم ھاتەگۆڕێ،بەشێکی باش لەڕۆشنفکرو کارەکتەروسیاسی وئەوانەی جوان دەرھاویشتەی دوای قۆناخەکەیان دەبینی وبەجۆرێک درک وئاوەزیان،بەمەترسییەکان کردبوو.

بەشێکی دیکەی ئەم ترسە،سەرکردایەتی سیاسی کوردستانی باشووربوو،بەجۆرێک شەقامی کوردی ھیوابڕاوی ئەم نەفەس وتایپەلەحوکمڕانانەبوو،چونکە ئەزموونی باشیان لەشکست ودیبلۆماسیداھەیە،ئەزموونی زۆریان ھەیە لەبەجێھێشتنی میللەت لەنیوەرێدا.

تاڕادەی خیانەت وگورگان خواردوکردنیان،ئەوەی جێی تێڕامانە ئازایەتی گەلێکە لەم خیانەتی بێباکییەی دەسەڵات وسیاسییەکان،ھەڵدەستنەوە،گوێنەگرتنی ئەم سیاسییانە ھەرئەوەی لێ چاوەڕێ دەکرێت،ڕاستیشە گەربڵێین بۆپەردەپۆشی شکست ومانەوە،درێخی لە نوشستی ناکەن
ئەوەتا سەربەخۆیی وخەونی دەولەتیشیان لەگۆڕنا،لەوساتەی کەدەنوسیت تەرمی سەربەخۆیی جەستە ئەوەستێ ڕۆح ئیتر ناجوڵێ،ھێندە شعورو ھەست ونەست تێکەڵ بەیەک دەبن نایانناسیتەوە،تەنھا ئەوانە لەم مەرگە ناگەن کەبۆخۆیان دەمێکە مردون.

بیرلەوەدەکەمەوە،چۆن گەلێک تائەمڕۆ ماوە ئەم تایپە سیاسییە باڵادەست بن،چەند نەنگی وقورسە،مەرگی سەربەخۆیی خۆت ببینیت،ئەکرێ قورسبێت باس لەمەرگی سەربەخۆیی بکەی،بەڵام کەئاوڕ دەدەیتەوە،بۆ کۆمەڵێک گروپێک کە ڕابەرایەتی دەکەن گومانت نامێنێ،ئەبێ ئەومەرگە بەچاوی خۆمان ببینین،ئاخر گەربتوانن خاک بفرۆشن،گەل برسیبکەن،تاڵانی دزوجەردەیی بکەن ڕاست نەڵێن،ئیتر چۆن چاوەڕێی ئەوەش نەبین،ئەوەی ھەیەتی ئەم گەلە بە تورێ نای گۆڕنەوە
ئافاتەکەش ئەوەیە کەھەرخۆیان دەبێت مەرگی ڕابگەیەنن،ئێستا بەسڕکردن دوای نەشتەرگەری،ئەوساتەش چەند بەژانە،ئەم گروپە بازرگانە،لەھۆڵی نەشتەرگەری وەک دکتۆرێکی نەزان دێنەدەرو،ڕوودەکەنە گەل دەڵێن بۆخۆتان خۆش.

تۆبڵێی ھێندە ڕوقایم بن بینەبەردەم میللەت وئەم ڕستەیە بڵێن؟ئێ بۆنا لەوەشخراپتر دەکەن وکردویانە،ئەمە دەرئەنجامی گوێنەگرتن خۆبەزلزانی،نەزانی وکوێربینی،بوو ئەبێت بمینن ئەم گروپە بۆئەوەی ئەوەش ببینن کەدوای ئەوان ئەم گەلە بەپێوەدەوەستێت وخۆی ڕێکدەخاتەوە،کەڕاموایە،نزیک لەوەی دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی،لەپەیامی کوردبگات کەزۆرجیاوازە لەپەیامی سەرکردەکانی..

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP