كاتی ئەوەیە دەست لەكاربكێشنەوە

لوقمان مسته‌فا ساڵح - 24-10-2017 - 3976 جار خوێندراوەتەوە

تا ئێستا لە ووڵاتی ئێمەدا تا ئەم ساتەش دەستلەكاركێشانەوە و دەست هەڵگرتن لە پۆست  و پلەو پایەكاندا ھێشتا لە فۆڕمەلە یاساییەكەی دەرنەچووەو نەبووەتە نەریت، بەردەوام لەبازنەی بەرژەوەنی تایبەتی خولدەخوات، خۆ ئەگەر بۆ ھەموو سەرە.

تایەك كۆتاییەك ھەبێت ئەوا بەرلە شكستی گەورەوبەرلە قەیران ولەھەموو ساتە وەختێكی پێویستدا،ھەركاتێك قۆناغەكە و ژینگەی شوین و پۆستی كاركردن و لێپرسرواێتی بیخوازێت دەست لەكاركێشانەوە و وازھێنان و دەست ھەڵگرتن لە 

ئەرك وپلە و پۆستەكان زەروورەتێكی مێژووی قۆناغەكانە ، بەڵام تا ئێستا دەستلە كاركێشانەوە لای ئێمە كەمترین رووداو و شەرم ترین دەنگە و كلتورێكی باڵا دەست نیە. ئەو كارەسات وشكستانەی كەلە ھەرێمی كوردستاندا ڕوودەدات لەھەر ووڵاتێكی كەی دونیادابێت سەركردەكانیان دەست لەكار دەكێشنەوەو ئامادەییش دەردەبڕن بۆ ھەموو لێكۆڵینەوەو سزایەك بەرانبەریان.

لەجیھانی پێشكەوتوودا ووڵاتانی گەشەسەند ودا تەنانەت لە بواری وەرزشەكەشیاندا  بەر لە قەیران و بەر لە رووداو و بەرلەشكست و لە ساتەوەختی ھەموو ئەوانەشدا كلتوری وازھێنان و دەست لە كاركێشانەوە بەھزر و بیریاندا رۆچووە و زیاتر لەوەش زۆر جار كەسایەتیەكان و ئەستێرە دیارەكان لە ترۆپكی ئامادەی و ناوبانگ وسەر كەوتندا لە پێناو نەمری خۆیاندا و وەك ھەڵوێست و وەك ھەستكردن بە بەرپرسیارێتی و بە ئارەزووی گۆرانكاری و بە دروست كردنی بیانو گەلێك كە ئامانج تیایدا تەنیا خزمەت كردنە ، وازھێنان و دەست لەكار كێشانەوە لە ئەرك و كارەكانی خۆیاندا دوور لە چاوەروانییەكان دەكەنە پڕۆسە، بۆ ئەمەش نموونە گەلێكی زۆرمان لەبەردەست و لەبەر چاوەدەبینین و دەبیستین لە ووڵاتە دیموكراسی ورۆژئاوایەكان وەزیروئەندام پەرلەمان وبەرپرسەكان چۆن لەبەرامبەر كارەساتێكی سروشتی و رووداووناعەدالەتی و ئاشكرابوونی گەندەڵیەك لە وەزارەت وحكومەت ھەڵوێست وەردەگرن ودەست لەكاردەكێشنەوە و رێزلە ئیرادەی دەنگدەران وھاووڵاتیان دەگرن ، لەپێناو پلەو پایەو پۆست و ئارەزوەكاندا بەرژەوەندی گەل ناخەنە سەرووی بەرژە وەندی كەسی و حیزب .

بەڵام لەئەزموونی حوكمداری ھەرێمی كوردستاندا بانگەشەی دیموكراسی ومەدەنیەت و عەدالەت ومافی ھاووڵاتی وبەژەوەندی گەل و میللەت كاسی كردووین ،بەڵام بەس بەقسە نەك بەكردار!ئەوان نەك دەست لەكارناكێشنەوە بەڵكوشەڕیش لەسەركورسی مانەوەیان دەكەن لەچەند كابینەی یەك لەدوایەكدادەبنەوە بە بەرپرس و وەزیر...ھتد

تا ئێستا لە كوردستان پاش ئەم ھەموو شكستانە سەركردەیەكمان نەبینی دەست لەكار بكێشێتەوە،دان بە شكستی خۆیدا بنێت و بەرەو روی لێ پێچینەوەو بكرێت،ھەمیشە بەھانە بۆ تاوان و شكست و گەندەڵییەكانیان دەھێننەوەو تائێستا خۆیان بە سیاسییە دانسقەكان دەناسێنن،مردن نەبێت لە كورسی جیا نابنەوە.وەك ئەوەی لەم ووڵاتەدا 

تەنیا خۆیان شایستەو پسپۆرو خەمخۆرودەسپاكی گەل بن، كاتێك ئیهودباراك كە لەساڵی 2012 وەزیری بەرگری ئیسرائیل بودەستی لەكاركێشایەوە كەلەوپەری دەسەڵاتیدابو،ناوبراو پێشتریش پۆستی سەرۆكی ئەنجومونی وەزیرانی لە ئەستۆبوە،دەست لەكار كێشانەوەكەی كەسایەتیەكەی زیاتر بەرزكردەوە لەنێوەندە سیاسیەكانی ووڵاتەكەیدا،ئەوان سەروەری یاسایان كردبە بەشێك لە كلتوری ووڵاتەكەیان وشانازیشی پێوەدەكەن.

دەبێت ئێمەی كوردیش چاولەكارە باشەكانی ووڵاتان بكەین و دەست لەكاركێشانەوە لەرێكارە یاساییەكەیەوە بكەین بەبەشێك لەكلتوری ووڵاتەكەمان، دەبێ دەست بكەین بە چاندنی تۆوی كولتووری دەست لەكاركێشانەوە. 

ھەربۆیە دەرھاویشتەكانی ڕیفراندۆم وكارەساتەكانی ئەم دواییە وا دەخوازێت كەھەست بەوبەرپرسیاریەتە مێژووییەبكەن دان بەشكستە كانتاندابێنن و دەست لەكار بكێشنەوە،ئەگەرنا ئەوەمافی ئەوخەڵكەیە كە داواتان لێبكات دەست بەجێ دەست لە كاربكێشنەوەوڕێگا خۆشكەن بۆ خەڵكانێك كە باشتر بیر دەكەنەوەوخوێندنەوەیان ووردترە بۆ ڕووداوەكان وگۆڕانكاریە نێودەوڵەتیەكان.

ئەگەر بڕواتان بە بنەماكانی دیموكراسیەت ھەیە وەك ئەوەی ھەمیشە بانگەشەی بۆ دەكەن ئەوە دەبێت ھەربەرپرسێك كە بەر پرسیاریەتی ھەیە جا لەھەر پلەو پۆستێكی سیاسی و ئیداریدابێت، نەیتوانی خزمەت بە گەل ونیشتمانە كەی بكات، یاخود شكستی ھێنا لە ڕاپەڕاندنی ئیش وكارە كانیدا، وەیان ھەستی كرد ووڵاتەكەی بەرەو ھەڵدێر دەچێت و میللەتەكەی ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە ئەوە گەورەیی یە  بۆ ئەو بەر پرسە یا ئەوسەركردەیە كە ھەست بە لێپرسراوی خۆیبكات و دان بنێ بەشكستەكەیدا ودەست بەجێ دەست لەكار بكێشێتەوە.لانی كەم  ئەوشەرەفەی پێدەبڕێت كە ببێتە پێشەنگ بۆ نەوەكانی ئێستاو ئایندە،مێژوویش بەنەمری دەی ھێڵێتەوە،بەپێچەوانەشەوە مێژوو ڕەحم بەكەس ناكات.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی و خەندان لێی بەرپرسیار نییە

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP