دەستلەكاربكێشنەوە

مەریوان عەلی محەممەد - 18-10-2017 - 1942 جار خوێندراوەتەوە


بۆ یەكجاریش بێ با ئەم كاربەدەستانەی ئێمە كە جاران پێمان دەووتن دەسەڵاتدار ئێستا دۆخێكیان بەسەر خۆیان و میللەتدا ھێنا عەیبەیە پێیان بوترێت دەسەڵاتدار بەڵكو ئێستا ووشەی كاربەدەستیشیان پێزیادە، با هێندە جوورئەتیان تیابێ دان بە هەڵەی سیاسیی و شكستی خۆیاندا بنێن و تەئكیدی بەكەنەوە لەپای جۆرە هەڵەیەك كەكردویانە كەمترین باجی دەستلەكاركێشانەوەیە.

چونكە ئەم كارەساتەی كە بەسەر شاری كەركوكیان ھێنا ھێندە گەورەو كاریگەربوو نەك تەنها ئێمە بەڵكو  جیهانیشیان تووشی شۆككرد، ھەتا دوا ساتەكانیش ئێمەی هاوڵاتی پێمان وابوو كاربەدەستانی ئێمە جۆرە بەڵێنێكیان وەرگرتووە كە ھەرگیز ناگاتە ئەوەی بەغدا جورئەتی بەكارهێنانی هێز بكات بۆ یەكلاییكردنەوەی ناوچە كوردستانییەكان، بەڵام مەخابن زۆر ھەڵەبووین چونكە لەبنەرەتدا ئەم كاربەدەستانە بە ھەڵەیان بردین,   دەڵێین  كاربەدەستەدانی ئەم زۆنە كە دەتانزانی پێشمەرگە  بایی نیو سەعات فیشەكی پێنییە بۆ چوونە ژێر باری فشار و گوشارێك كە جگە لەبەرژەنی حزبی و پێگەی سیاسیی هیچی تر نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا دەیڵێن یەكێتییەكانی كەركووك كەمترین گلەیی لە ئێوە دەكرێ دەیزانین زۆرتان ووت با ریفراندۆم لەم شارە نەكرێت.
زۆرتان ووت نازحەزان خۆیان مەڵاسداوە تا دەستكەوتەكانی رابردووشمان لەدەسبدەن، بەڵام ھەندێ بەرژەوەندیخواز رێگەی لێگرتن , بەڵێ پێویستە ئەمرۆ ئەو كەسانەی كە ئەم دۆخەیان بەسەر كوردستاندا ھێنا  باجەكەی بدنەوە و كە كەمترینیان دەستلەكاركێشانەوەیە, ئەو كەسانەش تەنیا لەناو پارتی نین  بەڵكو یەكێتی و یەكگرتوی ئیسلامیشیی تێدایە  بۆ ئەوەی سیاسەتە چەوتەكانی ئێوە  بچێتە مێژوو و نەوەی داھاتووشمان ئەگەر 100 ساڵی دیكە بیریان لە سەربەخۆیی كردەوە پەند و وانە لە سیاسەتی ھەڵە و چەوتی ئێوە وەربرگن و عەقڵانییتر ھەنگاوی لەو جۆرە بنێن،  لەكۆتاییدا دەڵێم ھاوار بەماڵم جاران حكومەتە تائیفییەكەی بەغدا داوایان دەكرد پێشمەرگە بگەرێتەوە بۆ شوێنەكانی پێش شەری داعش بەڵام ئێستا بەفیعلی پێشمەرگە دەگێرنەوە ئەو شوێنانەی پێش رووخانی حزبی بەعس، یەعنی لای خۆمانەوە بانی مەقانی چەمچماڵ، حسبنا اللە ونعم  الوكیل.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP