هەواڵی ئەمڕۆ

مام و كاكە نەوە و كاك بەرهەم بەرهەمی یەك سێون

هەڵگورد وەرتی - 14-10-2017 - 5646 جار خوێندراوەتەوە

_زۆرێك پێیان وایە كاك بەرهەم بێ بڕیاروبێ هەڵوێست بووە لەماوەی ڕابردووبەڵام ئەوەی ئەوپیاوەجیادەكاتەوە لەوان چ بڕیارێكی دابێت بەكردار جێبەجێی كردووە بەڵام ئەوان سەدان بڕیاری بێ بەڵێن.

_كاك بەرهەم دووای دووسەركردە كارێزماكەی كورد شیاوترینە بۆسەركردایەتی وپێشڕەوایەتی گەلەكەمان بەرهەمی یەك سێون كەبۆتە سێلەت واتا یەك ئامانج ویەك دید بۆگەیشتن بەمافە ڕەواكانی گەلەكەمان بەڵام بەفۆڕمی جیاجیا.

_كاك بەرهەم خاوەن بیركردنەوەیەكی كوردانەیە كەسەرجەم شاروناوچەكوردیەكان وەك یەك دەبینێت لەخزمەتكردن وماف و ئەركدا ناوی لیستەكەشی وڵامە..
_لەهەمووی گرینگتر هیچ كات لەدژی هیچ كەس ولایەن شت ناوروژێنێ بۆموزایەدە نەچۆتەسەنگەر لیستەكەشی لەسەربنەمای دژایەتی دروست نەبووە..

_مام و كاك سەرۆكی بوون متمانەی زۆریان پێی بووە بۆیەڕابەروگەورەكانی وەك مامۆستا سەیردەكاو ناویان دەبا ئەمەش نیشانەی مرۆڤی بەئەمەكەوجێگای ڕێزە بۆیە دەنگەناڕازی وپەرتەوازەكانی هەردووحیزب بۆخۆی دەبات نەك لایەنێكی تر..

_تاقیكراوەتەوە نەوەك لەبەرنامەكەی وڕوئیاو ئامانجەكانی تێنەگەین بەدووساڵ زۆرترین خزمەتگوزاری پێشكەشكرد ڕایەك هەیە دەڵێت ئەگەر تائێستا سەرۆك وەزیران بووایە ئەم وڵاتەوهاونیشتیمانیانی ئاخۆلەچ دۆخێكی بوژانەوەوخۆشگوزەرانی وپێشكەوتندا دەبوون..

_جیاواز لەسەركردەوحیزبەكانی تر بڕوای بەچەك وكودەتا نیە بەڵكو بەڕێگای ئاشتی ومەدەنیانە واتا وڵاتێك گەل كڕۆكی بڕیاردانی بێت..

_گرینگی زۆر بەپەیوەندی دبلۆماسی دەدات لەهەمان كاتیشدا جێی بایەخە لای وڵاتانی هەرێمی و نێودەوڵەتی..

_ئەوەی گرینگە متمانەیە لەنێوان گەل ودەسەڵات بۆیە كاتێ بەڵێنێ دەدات خەڵك متمانەی پێیەتی ئەمەش لەئێستادا زۆگرینگ وپێویستە بۆكوردستان كەهاوڵاتیان كەمترین متمانەیان بەودەسەڵات وسیاسیانەهەیە لەهەربڕیارو ڕاسپاردەیەك..

_سەركردایەتی ئێستای سیاسی كورد ڕوولەپاشەكشەیەو پێدەچێ وڵاتان بەدوای بەدیلی نوێدا بگەڕێن كاك دكتۆریش ئەلتەرناتیڤێكی گونجاوە بۆنێوەندگیری ودەستاودەست كردنی دەسەڵات..

بۆیە هیوام وایە كردارشەرتە ببێتە دروشمی هەمووان و یەكتری قبوڵبكەین وهەریەكەوبەپێی حەجموكاریگەری خۆی كارەكتەروفاكتەرێكی باشبێ بۆخزمەتی وڵاتەكەمان و دەربازبوون لەم قەیران ونادادیە..
 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP