داوایه‌كی برایانه‌و تكایه‌كی هاوڕێیانه‌

فارس نەوڕۆڵی - 10-10-2017 - 3668 جار خوێندراوەتەوە

ئێستا له‌ دۆخێکی زۆر هه‌ستیار دا ده‌ژین كه‌ چاره‌ نوسی خۆمان و نه‌وه‌كانی ئاینده‌شی پێوه‌ به‌نده، له‌دوای كۆچی مام جه‌ لال و هه‌ڵوێستی كوردانه‌و برایانه‌ی سه‌رۆك بارزانی  بۆ په‌رۆشی كۆچی مام جه‌ لال وبه‌ هه‌وڵی لایه‌نه‌كانی ترو دوای سه‌ردانی به‌رێز نێچیره‌وان بارزانی بۆلای بزوتنه‌وه‌ی گۆران هێوربونه‌وه‌یه‌كی ده‌رونی له‌ ناو لایه‌نه‌كان دروست بوه‌، بۆیه‌ تكام وایه‌ له‌ نوسه‌ران و میدیاكاران و مامۆستایانی ئاینی و زانكۆكان وبه‌ شدارانی تۆڕەکۆمه‌ڵایەتییه‌كان به‌ تایبه‌تی میدیا له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا چونكه‌ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا به‌گشتی له‌ ژێر كاریگه‌ری میدیادایه‌ واته‌ میدیابوه‌ به‌ جۆرێك له‌ دروستكردن له‌ هه‌مان كاتدا وێرانكردنی دیوی سایكۆلۆجی و سۆسیۆلۆجی وپۆله‌تیكی کۆمه‌ڵگای كوردستان. 

له‌ڕاستیدا میدیا له‌م ساته‌وه‌خته‌ دا ده‌بێت میدیایه‌كی ئه‌رێنی و نیشتیمانی بێت و ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه‌ی میدیا ده‌بێت به‌نه‌فه‌سی پێشمه‌رگه‌ ئاسا ئه‌دای كاری خۆی بكات ده‌بێت ئیراده‌و وره‌ بۆ خه‌ڵك دروستكات نه‌ك ببێته‌ بڵندگۆ بۆ تێكشكانی وره‌و ئیراده‌ی خه‌ڵك.

له‌هه‌مانكاتدا پێویسته‌ هه‌مولا له‌وه‌ تێبگه‌ین و واز له‌ڕق وئیره‌یی بهێنین كه‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ بۆ حیزبێكه‌و بۆ شه‌خسێكه‌ ئه‌مه‌ حیكایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌یه‌وێ له‌مه‌ودوا به‌شكۆی ده‌وڵەته‌وه‌ بژی، ده‌بێت ئه‌وه‌ش لامان رونبێت كه‌ ته‌رجه‌مه‌ی حه‌رفی بۆشته‌كان توشی كاره‌ساتمان ده‌كات، سەیری مێژوی گه‌لانی چه‌وساوه‌بكه‌ن كه‌ كه‌سایه‌تییه‌ك بووه‌ته‌ پاڵه‌ وانی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی به‌ڵام به‌ سه‌دان و هه‌زاران قاره‌مان به‌شداربون له‌گه‌ڵیدا گه‌لی هند شۆرشی كرد غاندی رابه‌رایه‌تی كرد ماوسیتۆنگ ڕابه‌رایه‌تی چینی كرد ماندێلا ڕابه‌رایه‌تی جنوبی ئه‌فریقای كرد هۆشیمین ڕابه‌رایه‌تی ڤێتنامی كرد مارتن لۆسه‌ر رابه‌رایه‌تی ره‌ش پێسته‌كانی كرد، به‌ڵام چه‌ندان قاره‌مان هاوكاری ئه‌م پاڵه‌وانانه‌ بوون، ئێستاش بارزانی ڕابه‌رایه‌تی ئه‌م كاروانه‌ ده‌كات نابێت پێتان ناخۆش بێت تكایه‌ باهه‌مومان له‌ڕق خۆمان خاڵی كه‌ینه‌وه‌.

 گه‌لۆ حكومه‌تی مه‌لیك مه‌حمود به‌ هه‌موو كه‌موكورییه‌کیه‌وه‌ بمایه‌ تائێستا ده‌مان توانی چۆن پێناسه‌ی كه‌ین ده‌مانكرد كۆماری كوردستان له‌ رۆژهه‌لات به‌ڕابه‌رایه‌تی قازی پێشه‌وا سه‌ره‌ڕای هه‌ر كه‌م وكورتییه‌ک بمابا ئێستا به‌دڵی ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان داده‌رێژرایه‌وه‌، له‌م حاڵه‌شدا نه‌ده‌بوین بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موان ئه‌وڕاستیه‌ بزانین كورد له‌ دوای ڕیفراندۆمه‌وه‌ جیاوازه‌ له‌كوردو كوردستانی پێش ریفراندۆم، چونكه‌ په‌یامێكمان دابه‌گوێی جیهاندا هه‌موو ناوه‌نده‌كانی بڕیارمان هێنایه‌ سه‌رخه‌ت، ئێستا كه‌سیك نیه‌ له‌م دونیا نه‌زانیت كورد كێیه‌و كورد چی ده‌وێت.

جاران ده‌یان وت سه‌رکردایه‌تی كورد شه‌رمنانه‌ باسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات یان تر سنۆكانه‌، ده‌ی ئه‌وه‌ كوردستان ته‌حه‌دای دوژمنانی كرد وتی به‌ڵێ بۆسه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وه‌تا دوژمنانی سه‌ربه‌خۆیی خه‌وخۆراكیان لێ حه‌رام بوه‌ وشڵه‌ژاون خه‌ریكی پیلانگێڕین، چونكه‌ ته‌سه‌وری ئه‌و ئیراده‌یەیان نه‌ده‌كرد، بۆیه‌ ئه‌م سه‌ده‌یه‌ سه‌ده‌ی كورد ده‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌كریز بین، سه‌ره‌ڕای جیاوازی باهه‌مولایه‌ك قسه‌ی خێربكه‌ن بنوسن بۆشكۆ بۆئیراده‌ با ته‌جاوزی ئه‌و دۆخه‌ شڵەژاوه‌ ده‌رونیه‌ بكه‌ین.

ئه‌وه‌تا دوای ریفراندۆم دوژمنانی كوردستان هه‌وڵیان چڕکردوه‌ته‌وه‌ بۆخنكاندنی كوردستان بۆئه‌وه‌ی نه‌گه‌ینه‌ سه‌ربه‌خۆیی، داواشم له‌وانه‌ی وتویانه‌ نه‌خێر یان بایكۆتیان كردوه‌ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت باهه‌موشت بخه‌ینه‌ لاوه‌ و ڕیزه‌کانمان یه‌كخه‌ین، چونكه‌ ته‌نها زه‌مان بۆسه‌ر كه‌وتن رێكه‌وتنی خۆمانه‌ بائه‌م كه‌شتییه‌ بگه‌یه‌نینه‌ كه‌ناری ئارامی وسه‌ربه‌خۆیی خۆ خوانه‌خواسته‌ نوقم بێت، به‌ڵێ ونه‌خێر پێكه‌ وه‌ ده‌خنكێن.

 هه‌ركه‌س قسه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی وناعه‌داله‌تی باقسه‌ی خۆی بكات، به‌ڵام یه‌كڕیزی له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وله‌وییاته‌، بۆیه‌ تكایه‌ باهه‌مومان هاوكاربین بۆ هێوربونه‌وه‌و یه‌كڕیزی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، چونكه‌ ته‌نها رێگایه‌ بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه‌ زه‌حمه‌تە دوباره‌ ببێته‌وه‌، داواو تكاشم ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌وان نابن بۆسه‌رخستنی ئه‌م باره‌، مه‌بنه‌ هۆكاریك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی، پێویسته‌  سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان هێنده‌ ده‌سه‌پاچه‌ نه‌بن له‌ ئیداره‌دان ورێكخستنی ناكۆكی وجیاوازیه‌كان ته‌رجومه‌ی حه‌رفی نه‌كه‌ن بۆ واقیعه‌كه‌ و وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ی واقیع بكه‌ن نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌زتان لێیه‌ كه‌سایه‌تی كاروکردار بن نه‌ك كه‌سایه‌تی نواندن، جوانه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌بین ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ڕاستگۆییه‌ له‌ كردارو گوفتاردا داوای تكایه‌كی برایانه‌و داوایه‌كی هاوڕێیانه‌ بۆ یه‌كریزی.

خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موتان كوردستانیان
 ٩ ی ١٠ ی ٢٠١٧

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP