جیۆپۆلیتیکی ئابوری؛ پرسی ئاسایشی ئابوری تورکیا

سەردار موسی شەریف - 5-10-2017 - 3667 جار خوێندراوەتەوە


جییو پولیتیکی ئابووری یەکێکە لە گرینگترین بابەتانەی دەوڵەتان گرینگی پێی دەدەن و ھەولی دابینکردن و سەقامگیرکردنی بازارەکانی ئابوری لە سەر ئاستی جیھان دەدرێت، ھەم لە رێگای بەرنامە و ستراتێژی ھاوبەش لە پێناو دابینکردنی ئاسایش، ھەمیش لە رێگای بەرنامەی تایبەتی دەوڵەتان بو خویان. بە شێوەیەکی گشتی شەر و ئابوری پێکەوە گرێدراون، ھەندێک لەو باوەرەدان شەر دەبێتە ھوی گەشەی ئابوری، ھەندیکیش لەو بروایەن کە رێگریکردن لە دەبێتە ھوکاری سەقامگیری و دەرفەتی باشتر بو گەشەپێدان و بوژانەوەی ئابوری. لە سەر ئاستی جیھانی و بیردوزەکانی سیاسەتی جیھانی، واقیعگەراکان کەمتر گرینگی بە ئابوری دەدەن، بە پێچەوانەوە بیردوزەکانی لیبرال زورتر گرینگی بە بابەتی ئابوری و پێکەوە کارکردن لە پێناو دروستکردن و بونیاتنانی دامەزراوەی ئابوری دەدەن، چونکە لەم رویەوە بە ھوی ھەبونی دامەزراوە ھاوبەشەکان، دەکرێت ناکوکی نێوان وڵاتان بێتە دامرکاندن. ئەمەش لە پێناو کەمکردنی کاریگەری خراپ لە سەر ئابوری و لە کوتای دا دروستبونی تەنگەژەی سیاسی ناوخو بو بەرپرسانی سیاسی. بویە، گورین و سروشتی پەیوەندیی نێودەولەتی یان و کاریگەری تەنگەژەکان لە سەر ئەم جورە پەیوەندی یانە، بە تایبەتی کە لەم سەردەمە  ئاسایشی-ئابووری یەکێکە لە ھەرە بالکێشترین بابەتە سیاسی یەکان کە سەرکردەکان پێوە سەرقالن، گوشارەکان بو سەر دەوڵەتان زیاتر دەکات. ئەگەر تەنگەژەی ئابوری یونان وێنابیکەین بومان بە شێوەیەکی رون و ئاشکرا ئەم بابەتە زورتر روندەبێتەوە بە تایبەتی ئەگەر لە چاویلکەی ستراتێژی و سیاسەتی یەکگرتووی سیاسی- ئابوری ئەوروپا لە کێشەی ئابوری یونانێن وردبینەوە.

 لە روی جیوپولیتیکەوە لە ھەر شوێنێکی جیھان ناکوکی سیاسی بیگاتە ئاستی ھەرەشی بەکار ھێنانی ھێزی لەشکەری  پال بە زور بابەتی دیکەوە دەنێت، کە رێرەوی پێشھاتەکان توشی گورانکاری دەکات. ‎بویە، لێرەوە ئەمە بومان روندەبێتەوە پەیەوەندی یەکی چر و پر ھەیە لە نێوان " ئاسایش" و " ئابور" یەوە و فاکتەری خاوەن کاریگەر یان لێکەر کە لێرە " مەترسی یانیش ھوکارەکانی مەترسین". کومەلێک لەو خالانە کە گرینگن پەیوەندی بە شێوازی پەرەسەندنی تەنگەژە و ناکوکی یەکانەوە ھەیە. کروکی جەنگ یانیش تەکنیکی کونترولکردنی تەنگەژە لەم ناوبەینی بە ھەمو ھێزە بەرژەوەندیخوازەکان گرینگە، بویەش وەکو  ھێزە دژەبەرەکان لە پێناو کەمکردنی رێژەی لە دەستدانی بەرژەوەندی سیاسی و پێگەی سیاسی ،و بگرە فاکتەری ئابوری، لە ناو بەینی دەوڵەت و کومپانیا خاوەن بەرژەوەندی تایبەت، پێویست دەبینرێت جورە دیپلوماسی یەک بێتە ئارا، لە پێناو کونترولکردنی گەشەپێدانی تەنگەژە و لە دەستچونی کونترولکردن و بەرفروان بونی تیشکی جەنگ یانیش پێکدادان. ‎

لە راستیدا دوو فاکتەری بەھێز ھەن لە جیوپولیتکی ئابوری، کە ئەوانیش بریتی یە لە روبەری وڵات و بونی پشتێنەی تواناکانی دارایی وڵات، کە خوی لە ساخکردنەوەی کالاکان دا دەبینت، واتە بازار. کاتێک باسی رودانی تەنگەژە سیاسی دەکرێت، دەبێت ئەمەش لە بەر چاو بگیرێت کە ھەتا چەند کاریگەری دەبێت لە سەر جیوپولیتکی ناوچەی نێزیک، کە بازاری ساخکردنەوەی بەرھەمەکانی پێشسازی یە. بویە، لێرە پرسی ئاسایش زورگرینگە کە زورێک لە وڵاتان توشی دەبن. ھەروەھا لەم بابەتەدا دەبێت ئاماژە بە پێشکەوتنی تەکنولوژی یا و کاریگەری ئەم فاکتەرە لە سەر بەرەوەپێشڤەچونی ئالوگوری ئابوری و دارایی جیھان بکرێت، ھە ھاولاکاتە لە گەل بە عیلمانی و جیھانگیری ئابوری جیھان لە دوای سالەکانی ١٩٩٠. جیوپولیتیکی ئابوری لە سەردەمی جیھانگیری زور جیاوازە لە وێنەی جیوپولیتیکی ئابوری جیھانی سەردەمی شەری سارد و بگرە بەر لە شەری جیھانی یەکەم. ئەوەی بو کەسایەتی سیاسی و بریاردەری وڵاتان گرینگە شێوازی پێکەوگرێدانی بازاری ئابوری جیھانی یە بە سیستەمی وەبەرھێنانی وڵات، و سنوری ساخکردنەوەی بەرھەمەکان. لێرەوە دەتوانین ئاماژە بە دروستبونی وێنەی ئاسایشی ئابوری و کاریگەری تەنگەژە لە سەر جیوپولیتیکی ناوچەیەکی تایبەت. 

پەیوەندی یەکانی ئاسایشی ئابوری و دارایی گرێدراوە بە ھەبونی ئاسایشی سیاسی و ئابوری و دورسخستنەویە تەنگەژەی سیاسی لە ناوچەکە، چونکە قولبونی تەنگەژەی سیاسی کاریگەری راستەوخوی ھەیە لە سەر بوژانەوەی پایتەختی دارایی وڵات، کە گرێدراوە بە سەرەچاوەداری یەکانی دەرەوە. بویە وڵاتان لەم بارەیەوە ھەولی دوزینەوەی فاکتەرەکانی " ئارامکردن" و " کونتروللکردن"ی تەنگەژەو ناسەقامگیری دەدەن. لێرە جێگای بایەخە ئاماژە بە ھوکارە نەگاتیڤ یەکانی کاریگەری لە سەر ئابوری بکرێت، ئەگەر فاکتەرەکانی دەرکەوتنی بەھێزی پەرینەوەی تەنگەژەی سیاسی بەرەوە تەنگەژەی لەشکەری دەرکەون ئارا، وڵاتان لە خراپترین دوخدا لە پێناو سەقامگیرکردن ھەولی کونترولکردنی سەقامگیری بازاری دارای و وەبەرھێنانی ئابوری دەدەن. بو دەرکەوتنی وڵات لە ژینگەیەکی سیاسی ناجێگیر پێویستی بە کومەلێک فاکتەری گرینگ ھەیە کە ھەولەکان و تواناکانی لە پێناو کونترولکردن و سەقامگیرکردنی ژینگەی ناتەندروستی سیاسی بیخاتە کار. لێرە ناکرێت پەیوەندی ناو بەینی توانای سەرەچاوەی مرۆڤی لە بیر بکرێت، کە پەیوەندی یەکی گەرموگوری ھەیە بە تواناکانی بەرھەمھێنانی ولاتان. لەم رویەش پەیوەندی نێوان ئابوری و ئاسایش، واتە باس لە ژینگەی سەرمایەداری جیھانی دەکرێت، کە لێرە تاکەکان و کومپانیاکان خاوەن کاریگەری گەورەن لە سەر کەسایەتی سیاسی و بریاربەدەستانی دەوڵەتان سەبارەت بە پەیرەکردن لە میکانیزمە جیاوازەکانی بەکار ھێنانی ئامرازی سیاسی لە پێناو پاراستنی بازاری ئابوری. بویە لە سیستەمی جیھانی ئابوری دا ئەو دەوڵەتانەی کە بەرەو شکەستھێنان پێنگاو دەنیێن وەکو دروستکەری ژینگەی ناتەندروستن لە ناو بەینی ئاسایش و سەقامگیری ئابوری بە شێوەیەکی گشت، کە فاکتەری بەھێزی جیاکردنەوەی جیوپولیتیکن. 

لە راستیدا ئەوەی ئێستا لە روژھەلاتی ناوەراست دا ئێمە تەماشاگەرین، بریتی یە لەو کارەساتی سیاسی کە لە کاتی خوی و لە دوای شەری جیھانی یەکەم روژھەلاتی ناوەراست ناسەقامگیری یەکی جدی بەخویەوە بینوە، ئەویش ھەلوەشاندنەوەی ئیمپراتوری عوسمانی و بونیاتنانەوەی کومەلێک دەوڵەت دور لە خواستی نەتەوەکانی ناوچەکە. بویە، دەتوانین ئاماژە بەم راستی یە بکەین، لە دوای شەری یەکەمی جیھان، روژھەلاتی ناوەراست خەریکی شەرێکە، کە کوتای یەکەی نادیارە، چونکە لە قوژبنێکی ئەم ناوچەیە بە ھوی ھەبونی جیاوازەی یەکانی نەتەوەی و سنوری ژیگەیەکی دائیمی بو ھەلگیرسانی شەر و دروستکردنی تەنگەژە لە بەر دەستە. بویە، لە راستی دا ئەوەی ئێستا گرینگە لەم روژھەلاتە، ئەوەیە کە نەتەوەکان چارەنوسی خویان بگرنە دەستی خویان، و چیدیکە نەبنە ئامرازی دەستی ھێزە دەرەکی یەکان، و لە پێناو بەدی ھێنانی ئاسایش و ئابوری یەکی بوژێنەر. ئێراق و سوریا رەنگە ئەو دو دەوڵەتە بن کە دەبنە ھوکاری داروخانی سیستەمی سیاسی و دەوڵەتداری روژھەلاتی ناوەراست. ‎ ئاگاداربون لە معادلاتی سیاسی و ستراتێژیکی روژھەلاتی ناوەراست بو کورد زور گرینگە لە پێناو چەسپاندنی مافداری خویان لە دوای گشتپرسی. ئەوەی ئێستا لە بەر دەستە، دەتوانین ئاماژە بەوە بکەین، جیوپولیتیکی ئابوری ئێران و تورکیا ھەتا رادەیەک رێگرە لە دەستوەردانی لەشکەری، و لە لایەکی دیکەوە ترسی ئەم دو دەوڵەتە لەوەی ھەر دەستوەردانێکێ لەشکەری ببێتە ھوکاری تێکچونی کەش وھەوای ناوخوی وڵات، و لە لای دیکەوە بون بە ئارمانجی دەولەتە زلھێزەکان. بە تایبەتی کە تورکیا ترسێکی جدی ھەیە لە دوبارە بونی پەیماننامەی سێڤەر. 

لەو روژی نەفت لە کورکوک دوزراوتەوە، ناز و نەعمەتی ئەم سامانە بێجگە لە مالوێرانی بو کەرکوک و کوردستان ھیچ خێرێکی دیکەی تێیایدا نەبووە. پرسی ئەوەی کە کەرکووک شارێکی تورکمانی یانیش عەرەبی یە، دەبێت بە راشکاوانە و بە پشت بەستن بە بەلگەنامە مێژوی یەکان ھەولت گورینی نەھجی ئەم گوتاری سیاسی یە بین. چونکە کورد ئێستا بێجگە لەوەی کە شەری سیاسی دەکات، و کرۆکی شەری سیاسی بریتی یە لە شەری سنور واتە جیوپولیتیک. لەم وێنەیەدا جیوپولیتیکی ناوچەی کەرکوک پەیوەندی یەکی چر و پری ھەیە بە ئاسایشی ئابوری و پشتێنەی دارای و ھەروەھا پەیداکردنی بازاری سەقامگیر لە جیھان و دەوڵەتانی جیران، کە تورکیا یەکێکە لەو بازارانە. کەرکوک لە ھەمو بەلگەنامەکان کوردستانی یە، و بەشێکە لە جوخرافی یای کوردستان، خاکی کوردستان، و مولکیەتی بو کوردستان دەگەرێتەوە. بەرپرسانی سیاسی تورکیا لە ژێر ناوی میپاقی میللی بێ رەچاوکردنی سنورەکانی نێودەوڵەتی پەسەند کراو بە پێی کومەلێک رێککەوتننامەکانی نێودەوڵەتی بگرە سێڤەر، لوزان، و پەیماننامەکانی ١٩٢٦، ١٩٤٦ و ١٩٨٣ لە گەل عێراق، بریتانیا و ھتد، لە دوای لکاندنی ‎ویلایەتی موسلی کوردستان بە عێراقەوە‎، تورکیا ناتوانێت داوای مافداری ئەم خاکە بیکات. بویە، دەبێت خستنەروی داتاکانی راستەقینەی مێژوی سەبارەت بە پێکھاتەی کەرکوک و ناوچەکە، دەبێت بەشێک بێت لە مژاری راگەیاندنی کوردستان، و پسپوران لە پێناو کەمکردنی گوشارەکانی تورکیا. 
 
تورکیا و کێشەی بارزانی 
ئەمە شاراوە نییە ‎تورکیالە ھەلسوکەوتی سیاسی سەرۆک بارزانی دەترسێت، و گومانەکانی خویشی لەم بارەیەوە ھێناوتە سەر زمان. تەحەفوزاتەکانی ‎تورکیا رەنگە لە شوێنی خوی بن! چونکە ئەوان ھەمیشە ئاماژە بەوەیان کردوتەوە، کە بەھەلە بارزانی یان خوێندوتەوە. یانیش بارزانی فێلی لەوان کردوتەوە! ئەمەش شکەستی سەرکردایەتی سیاسی ولاتێکە کە بە ئاشکرا ئەم راستی یە بدرکێنێت. دژایەتی تورکیا بەرامبەر بارزانی ھوکاریخوی ھەیەتی، و ئەم ھەلسوکەوتی تورکیاش جێگای خویەتی، چونکە ئەو ھەمیشە بە چاوێکی کەمەوە چاوی لە کوردو سەرکردەکانی کوردستانی کردوتەوە. بەلام راستی یەکە ئەوەیە سەرەرای دژیاتەی توند لە راگەیاندن. بوچی؟ ئەمەش پەیوەندی بە مێژوی نێوان سولتانەکانی ئوسمانی و شێخەکانی بارزان و بە تایبەتیش شێخ عەبدولسەلام ھەیە، کە لە سالی ١٩١٣ لەلایەن سولتانی ئوسمانی یەوە " خەلات کراوە". دوایش ھەر شێخ عەبدولسەلام بو دژی عوسمانی یەکان شورشی کرد. ئەمەش لە لای تورکەکان وەکو خەنجەرلێدان لە پشتەوە ھەلسەنگاندنی بو کراو. ھەر ئەمەش وای کردوتەوە تورکەکان ترسی یان لە ھەلسوکەت و سیاسەتکردن لە گەل بنەمالای بارزانی یان ھەبێت. ئێستا ھوکارێکی دیکەش بو ئەم بابەتە زیادکراوە، و ھەتا ئێستا پرسەکە بێ وەلام ماوتەوە: چون سەرۆک بارزانی جورعەتی بە خویدا ‎ بەرامبەر ھەمو وەڵاتەزلھێزەکان راوەستێت‎، و بگرە لەوەش زیاتر پرسی بە تورکیا نەکرد. 

سەبارەت بە بارگژی و توندوتیژی یەکانی تورکیا بەرامبەر بە کوردستان لە دوای گشتپرسی و کولنەدان بە خواستی کومەلگای نێودەوڵەتی و ھەرێمایەتی، و پەیدابونی دژایەتی تورکیا بە شێوەیەک کە روژانە سەرۆک کومار و سەرۆک وەزیران لێدوان لە دژی سەرکردایەتی کوردستان بە تایبەتی سەرۆک بارزانی دەدەن، کومەلێک رای جیاواز و دژ بەر یەک لە ناو کومەلگای تورکیا بەدی دەکێرت. ئەوی جێگای راستی بێت لە تورکیا ئێستا ٣ بەرە ھەنە سەبارەت بە پرسی ھەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش ھەلسوکەوتکردن لە گەل کوردستانی دوای گشتپرسی، یەکەمیان، لە گەل ئەوەن کە تەداخولی لەشکەری بکرێت و ئەم گروپە لە لایەن نەتەوەپەرەستەکانەوە سەرپەرەشتی دەکرێن، ‎لایەنی دوویەم بریتین لەوانەی باسی ئابلوقەی ئابوری و سیاسی دەکەن، و لایەنی سێیەمیش باس لە ھەلسوکەوتکردن و ئاسایکردنەوەی پەیوەندی یەکانن، و ئاموژگاری ئەوە دەکەن کە تورکیا کەوتوتە داوی تەلەی ئێران لە بەرامبەر بە کورد. ‎بوچونی گروپی سێیەم ئەوەیە کە ئێران بەم ستراتێژی یە دەیەوەێت کورد لە تورک برەنجێنێت و لە لای دیکە خودی ئێران خوی لە کورد نێزیک بکاتەوە لە پێناو دەستبەسەرداگرتنی بازارەکانی ئابوری ھەرێم و لە روی سیاسیشەوە، ھەست بەوە دەکەن ئێران نایەوێت عێراقێکی بەھێز لە دژی کوردستان ھەبێت، یانیش کوردستانێکی بەھێز لە دژی بغداد ھەبێت. بو ئێران لاوازی ھەردو لا گرینگە، چونکە پێویستی یان بە نیوەندگیری ئێران دەبێت و لە لایە دیکەوە ئێران دەتوانێت ئەم رولەی خوی بو وەدەستھێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابوری و ھتد بەکار بھێنێت ھەم لە کوردستان و ھەمیش لە بغداد. 

بویە، لە پێناو پەرەپێدان بە پروژەیەکی نەتەوەی کورد لە باشوری کوردستان، کە سنورەکانی کوردستان پارێزراو بن، ‎دەبێت سەرکرادیەتی سیاسی کوردستان دورەپەرێز بێت لە رەخساندنی دەرفەتێک کە دژبەر بێت لە گەل واقیعی جویپولیتیکی ئاسایشی ئابوری و وزە کە دو فاکتەری گرینگی ژیانەوە و بەھێزی پێگەی کوردستانن. دابینکردنی ئاسایشی سیاسی و دیپلوماسی بە تایبەتی لەم وێنەیەدا کەرکوک شوێنێکی تایبەتی ھەیە، گرینگ دێتە دیتن. دەوڵەتان ھەمو ھەولێک دەدەن کە کەرکوک نەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی کوردستان، چونکە سەرەچاوەی دابینکردنی ئاسایشی ئابوری و پێگەی جیوپولیتیکی کوردستانە. ئەمە لە دواینن قسەکانی پوتین دەردەکەوێت، کە گەماروخستنی ھەناردەی نەفت و گازی کوردستان بو بازارەکانی جیھان، لە بەرژەوندی ھیچ لایەک نابێت، واتای خوی ھەیە. لە ھەمان کاتیش گرینگی دانە بەو راستی یە، کە کوردستان دەبێت دور بێت لە ھەر دەستوەردانێکی لەشکەری، کە کاریگەری لە سەر جیوپولیتیکی ئاسایشی ئابوری و دارایی جیھان و وڵاتە خاوەن پشکەکان بکرێت لە کوردستان. 

پسپۆری دیپلۆماسی و سیاسەتی دەرەوە- ماموستای زانکۆی دھوک

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP