یەكەم هەنگاوی دوای ڕیفراندەم

دەلیل جەمال - 29-09-2017 - 4786 جار خوێندراوەتەوە


خەڵكی كوردستان لە 25/9  بڕیاری سەربەخۆییان بەزۆرینە پەسەندە، من ناچمەسەر وردەكاری پڕۆسەكە ئەوەی دەمەوێت باسی بكەم هەنگاوی یەكەمی دوای گشتپرسییە، كە زۆرجار لەسەروبەندی بانگەشەدا زۆرێك لەنوخبەی ڕۆشنبیر ئاماژەیان بەهەندێك ئامانجی لابەلای دیكەدەدا، ئێستا خەریكە دەگەینە دەرئەنجامێكی دیكە ئەویش مەسەلەی هەڵبژاردنە، كە باشترین حاڵەت ئەوەیە بەهەرنرخیك بێت ئەم پڕۆسەیە دوانەخرێت وهەنگاوی جدی بۆبنرێت،چونكە لەئێستادا مەدلولی خۆی هەیە.

وەك دەزانین چاوی جیهان لەسەر كوردستانی باشورە بەتایبەت دوای ریفراندەم، دەكرێت لەهەرهەنگاویكی هەڵە بكەوینە بەرنوكی ڕەخنەی دۆست ودوژمن، لەم حاڵەتەدا، بۆ وێناكردنی ئاسایی كردنەوەی دۆخی شێواوی سیاسی وئابوری، پێویستە هەنگاوی دیموكراسی بنیین وهەڵبژاردن ئەوبژاردەیە كە دەتوانین دۆخی چەقبەستوی سیاسی بجوڵێنین، لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن كەئێستا وادەردەكەوێت هەوڵهەیە بۆدواخستنی، كە پیموایە لەهەنگاوی یەكەمدا پرسە گەورەكەش دەخاتە ژێرپرسیار، دۆخی كوردستان ئەوەهەڵناگرێت هەڵبژاردن دوابخرێت، بەڵكوو پێویستە بكرێت وبەشێك لەگرفتەكان چارەسەربكات، لە ئەگەریدواخستنی بۆ ماوەیەكی كەم دەكرێت.

ناكرێت دوبارە ڕیفراندەم بكەینە پاساو بۆمانەوەی چەندكەس، ئەم حوكمەتە شكستخواردوە، چونكە زۆرپرسكرایە قوربانی ڕیفراندەم ودەكرێت بەدیوە نیشتمانییەكەیدا ئاسایی بوبێت، بەڵام ناكرێت، چیدیكە پاساو بۆ دواخستنی چاك بونی دۆخی ئابوری وسیاسی بهێنرێتەوە، كە دەكرێت هەڵبژاردن بەشێك بێت لەچارەسەر لەئەگەری هەوڵی وادا، پێویستە شەقام قسەی هەبێت و لەم بارەدا، پێموایە هەڵەیەكی كوشندەیەو كوردستان دەخاتە بەردەم مەترسی گەورە، دیموكراسی و یاسایش دەخاتە ناوئەرشیفی تاڵەوە.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP