هەواڵی ئەمڕۆ

ھاوسەنگی ھێزو، ھاوپەیمانی

دەلیل جەمال - 22-09-2017 - 2247 جار خوێندراوەتەوە


زۆرجارکەباس لەھاوسەنگی ھێزدەکرێت،بەداخەوە ئەم ھاوسەنگییە لە نێوان دوناوچەدا قەتیس دەکرێت بەجۆرێک،خوێندنەوەیەکی ناواقعی بۆدەکرێت،ڕاموایە ھاوسەنگی ھێز زۆر بە ھەڵە تەفسیر دەکرێت،بەجۆرێک کە ناکرێت ھاوسەنگی ھێز ھەبێت،مادام ھەڵبژاردن ھەیەو ھێزێک لەھێزێکی دیکە دەنگ زۆردەھێنێت کەوابێت نابێت ھاوسەنگی ھێز ھەبێت،بەڵام بۆچی بەردەوام باسی ھاوسەنگی ھێزدەکرێت؟چونکە لەڕابردوودا ھێزو دەسەڵات دابەش بووبو بەسەر دوو ناوچەو دووبەرەدا،ئەمە لەسەردەمی دووئیدارەیی و دوحوکمەتی ھەرێمدا،تائەوڕادەیەی ھاوسەنگی لەڕووی ھێزو ئیدارەو دەسەڵاتەوە دابەش بوو بو، بەسەر یەکێتی وپارتیدا کە بەزۆنیسەوزو زەرد ناودەبرا.

دوای ڕێککەوتنی یەکێتی وپارتی وھاتنە ئارای ڕێککەوتنی ستتراتیژی لەنێوان ئەم دووھێزەدا،بەجۆرێک تەواوی حوکمەت لەنێوانیان دابەش بکرێت کە بە پێیدەوترا دابەشکردنی فیفتی بە فیفتی،بۆماوەیەک ئەم دابەشکردنە بەردەوام بوو دیارە ئەمە زۆرتر دوای ڕوخانی حوکمەتی بەعس کە بەجۆرێکی ڕووکەش ھەردووئیدارەی سەوزوزەرد بوونەیەک واتە یەک حوکمەتی خۆماڵی
پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە کەی ھاوسەنگی ھێز تێک چوو،یان نەما؟کە بەڕای زۆرێک ئەوکاتەیە کە بزووتنەوەی گۆڕان درووست بوو وەبەشێکی زۆری دەنگی یەکێتی لەگەڵ خۆی برد،کەدواجار یەکێتی ۱۸کورسی لە ۵٠کورسی بۆمایەوە،ھەڵبەت بەشێکی بەرپرسانی یەکێتی دەیان ووت قورسایی وھێزی یەکێتی بەکورسی نییە،بەڵام گۆڕانیشیان تۆمەتباردەکرد بەوەی کەجیابویەوە ھاوسەنگی ھێزیتێکداو تەنانەت کەڵەگایی پارتیش بەودۆخەوە دەبەستنەوە،ھەڵبەت لای من پێچەوانەیەو دیدو خوێندنەوەی ترم ھەیە،لای من ھاوسەنگی ھێز لەخیتاب وئامادەگی سیاسی ڕاستەقینەیە لە کایەکاندا،ئەگەر سەیربکەین ج گە پارتی قورسایی ھێزەکانی دیکە لە زۆنی سەوزن بەڵام پەرتەوازەو پەیوەندیان لاوازە.

ڕاموایە بەشێکی زۆری ئەم ناھاسەنگییە پەیوەندی بە جوگرافیاسیاسییەکەوەھەیە،ھەرلەوکاتەی کە حوکمەت برایەوە ھەولێر ھاوسەنگی ھیز نەماوە ئەوەی ھەبووە فۆڕم بووە لەجەوھەردا ھێزو دەسەڵات بەلای پارتیدا شکاوەتەوە،بەجۆرێک تەواوی جومگە ھەستیاروبەھێزەکانی کۆنترۆڵکردووە تەنانەت گەرسەیری ھەیکەلەی وەزارەتەکان بکەی لەخوارەوە بۆسەرێ بەڕوونی ھەستی پێدەکەی،بەشێکی دیکەی پەیوەندی بە لاوازی ھێزەسیاسیەکانەوەھەیە لەھەولێر،پارتی بەنەفەسی دوو ئیدارەیی کاری کردووەو توانیویەتی تەحەکوم بەوجوگرافیاوە بکات کە خۆی خاوەندارییەتی دەکات ھەربۆیە ھێزەکانی دیکە میوانن بەشدارن نەک شەریکی ڕاستەقینەی دەسەڵات،تەنانەت ھەڵەیە گەر وابیربکرێتەوە پارتیش لە سلێمانی بێدەسەڵاتە،چونکە دەسەڵاتی ڕاستەقینە لەپایتەختە،بەحوکمی بونی نوێنەری وڵاتان وتەواوی پەیوەندییە سیاسی وئابورییەکان لەوێنو لەکۆنترۆڵی پارتیدان.

ئایا لیستی(ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی ودادپەروەری)دەتوانیت ھاوسەنگی دروست بکات؟ھەرچەند زووە بۆ وەلامی کۆتایی ئەم پرسیارە،بەڵام پێموایە  بەھەندیک ئارگۆمێنت دەکرێت،
۱-ئەم لیستە سەرەتاکەی حیزب نییەوە ھەیکەلەیەکی کلاسیکی ھەرەمی نییەولەدەرەوەی داڕشتنەوەی حیزبە تەقلیدییەکانە،بەواتای ئەوەی لەڕووی فۆڕمەوە جیاوازەلەوانەی کەھەن
۲-وابەستەی ئایدۆلۆژییایەکی دیارکراونییەو دەرھاویشتەی ململانێی قین وڕق وتۆڵەنییە،بەجۆرێک کارلەسەر خواست دەکات نەک شکاندنی بەرانبەری

۳-خاڵێکی ئیجابی گرنگ ئەوەیە کەجوگرافیایەکی دیاریکراوی  نییەو بەقورسایی لەسلیمانی لەھەولیریشە،کەپێموایە دیوارە دروسکراوەکانی سەوزوزەرد بادینی سۆرانی مەلایی وجەلالی عبوردەکات

کەپێموایە دواجار ھاوپەیمانی کۆکەرەوەی تەواوی ھێزە بچوک وپەرتەوزەکانە کۆکەرەوەی دەنگ وڕەنگە جیاوازەکانە نەک بۆ ئامانجی حیزبی بەڵکو بۆئامانجی خواستی خەڵک،کەدواجار ئەمە لەتەواوی ھەریمی کوردستان سەنگ وقورسایی دەبیت،

ھاوسەنگی ھێز چۆنایەتییە نەک چەندایەتی،ئەوکاتەش کە یەکێتی فیفتی بەفیفتی بولەگەل پارتی ھاوسەنگی ھێز نەبوو چونکە لەرووی چۆنایەتییەوە ھێزلای لایەنێک بوو،ڕاموایە بۆگەرانەوەی ھیز پێویستە پشتیوانی ئەم لیستەی بەرھەم سالح بن.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP