هەواڵی ئەمڕۆ

ریفراندۆم و ئاشتی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو بەرداشی ڕاگەیاندن و بەرەی نەخێردا

سەپان ئەنوەر - 21-09-2017 - 1955 جار خوێندراوەتەوە


لەگەڵ دەست پێ کردنی ھەڵمەتی نەخێر بەرامبەر بەڵێ مێدیاکان ھەر زوو کەوتنە خۆیان بۆ پەخشکردنی ھەڵمەتی رێفراندۆم، کە لە راستیدا ئەم پرسە بە پرۆسەیەکی دیموکراسی تێدەپەڕێت ، خەڵک وەک ھەر پرۆسەیەکی دەنگدان ڕای خۆی تیا دەردەبڕێ، 
ڕێفراندۆم پرۆسەیەکە دەکرێت وەک پێوەرێک تاقی بکرێتەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی ھەر پرسێکی چارەنووسساز بۆیە دەتوانین بڵێین رێفراندۆم تەریقەیەکی دیموکراسیە ماف دەدات بەھاوڵاتیان بەئازادانە دەنگ بە بەڵێ یان بە نەخێر بدەن. 

بۆ ئەوەی رێفراندۆم بەرگێکی دیموکراسی بپۆشێت، پێویستمان بەڕای جەماوەرە کە بە ئازادانە ڕای خۆی بڵێت بێ ئەوەی ھیچ فشارێکی لەسەربێت ، بۆیە دوو ئیختیار دانراوە لە بەردەم ھاوڵاتیان، ئیختیاری (بەڵێ و نەخێر)، ھەر ئەوەش وادەکات ئەنجامی پرۆسەکە لە کاتی جیاکردنەوەی دەنگەکان سەد دەرسەد لە بەرژەوەندی ھیچ کام یەکێک لەم دوو بەرەیە نەبێت. 
 پرۆسەی رێفراندۆم تەواو پەیوەندی  کردوە لەگەڵ ھاوڵاتیان و بەھۆی مێدیاوە بۆتە بابەتێک خەریکە لە ھەڵمەتێکی پڕو پاگەندەی شەریفانەوە دەبێتە واتەواتێکی ڕەش، کاری کردۆتە سەر دەروونی خەڵک و بۆتە تێگدانی ئاشتیی کۆمەڵگە بەھۆی ناشرینکردن و تخوینکردنی یەکتر و شێواندنی پرۆسەکە لە پرۆسەیەکی دیموکراسییەوە بگۆرێت بۆ کەمپینی ھەڵمەتی دژ بەیەک لە ڕاگەیاندنەکاندا. 

تاک دواتر خێزان وەک دوو بنچینەی کۆمەڵگە ڕۆڵێکی گەورە دەبینن بۆ ئاشتیی نێو کۆمەڵگە،
ھەربۆیە تێکچونی یا تێگدانی  سایکلۆجیای ئەم دووبنچینەیە بەھەر ھۆکارێک بێت کۆمەڵ دوور دەخاتەوە لە کەناری ئارامی، ھەروھا مەترسیش  لە سەر سەقامگیری سیاسی و،ئەمن وئاسایشی ناوەخۆ دەبێت ، چونکە مرۆڤ سروشتی وایە دەرونێکی شەڕانگێزی و شڵەژاوی ھەیە لە مەڕ ئەو پرسانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە چارەنووسی ژیان گوزەرانیەوە ھەیە،  ئەگەر کۆت و بەندی یاساش نەبێت بەردەوام ئارەزوو دەکات ببێتە خاوەن دیاردە ئاشکراکانی دەوروبەری لەڕێگەی توندوتیژیەوە بۆ ئەوەی زیاتر بەدەستبێنێ. 

ئاشتیی ھەرتاکێک پەیوەندی بەتاکێکی ترەوە ھەیە، بۆیە  ھەست بە غەریزە شاراوەکانی مرۆڤ ناکرێت ، غیاب و پڕ نەبوونەوەی پێویستی یە سەرەکیەکانی تاک بەسە بۆ ئەوەی بەئاسانی لە لایەن ھێزو کەسان و دەستەو تاقمی ترەوەو ھانبدرێن و ئاراستە بکرێن بۆ دژایەتی یان پشتگیری پرسێکی دیاریکراو ، ئەگەر پرسەکەش پەیوەندی بە بەھای نیشتمانی یا بە پرنسیپە ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگەوە ھەبێت . ھەروەکو تاقمی نەخێر بوونەتە بەردێک لەو دوو بەرداشە و و بێ رحمانە تاکی کۆمەڵگە دەھاڕن . بێ ئەوەی ئامانجیان ڕوونبێت لە پشتی پرۆژەی نەخێر. 

پێویستە ھەموو ئەو فاکتەرانە کارابکرێت کە دەبنە ھۆکار بۆ بەدیھێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بەتایبەت ئەمڕۆ لە کوردستان ڕاگەیاندنەکان دەتوانن دەورێکی باڵا ببینن لە ھێورکردنەوەی تاکی توڕەی  کورد و بەردەامبوونی ئاشتیی لەناو کۆمەڵگە، بەپێچەوانەشەوە دەتوانن ببنە دەزگایەکی بزوێنەر بۆ بەرھەمھێنانی مرۆڤێکی شەڕانگێز و لادەر لە چواچێوەی کۆمەڵگەیەکی دواکەوتوو. 

ھاوکات ڕاگەیاندن ڕۆلێکی کارای ھەیە بەسەر سەرجەم کایەکانی کۆمەڵگەوە چ بەلایەنی  ئەرێنی یا نەرێنی بێت، وە یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی مێدیا لە دونیادا بەخشینی زانیاری دروست و ئاراستەکردنی کۆمەڵگە بووە بۆ تۆخکردنەوەی ئینتمای نەتەوایەتی و ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بە رامبەر پرسە نیشتمانیەکان و دورخستنەوەی ھاوڵاتی لە کێشەو تاوانە کۆمەڵایەتیەکان ، بەڵام ڕاگەیاندنی کوردی بە ھەمو جۆرەکانیەوە ڕۆژانە قسەو باسی زۆری لێوە دەکرێت لە بارەی بێلایەنی و بە سەربەخۆیی بوونیان، لەکاتێکدا خوودی ڕاگەیاندنەکان زۆرجار بوونەتە بەشێک لە کێشەکان و بێلایەنی خۆیان لەدەستداوە تەنھا کاریان بۆتە تانەو تەشەنە و لەکەدارکردنی یەکتری لەسەر حسابی پرسە نیشتمانیەکان، ھەرئەمەش وایکردوە فەوزایەکی بێسەرو بەری مێدیایی بخولقێت و ببێتە  ھۆی تێکچونی دەرونی ھاوڵاتی و بەلاڕێدانی  کۆمەڵگە ، بەجۆرێک پیلانی دژ بەنیشتمانی لێ بۆتە پرسێکی نیشتمانی. 

لە ئێستادا ڕاگەیاندن نەبۆتە ھۆکارێک  بۆ کەمکردنەوەی فشارەدەروونیەکان لە ھەمبەر کێشەو گرفتەکان بەتایبەت کە پرسێکی نیشتمانی لە ئارادایە، کە لە ئەمڕودا ڕاگەیاندن بەشێکی فروانی لە ژیانی تاک بەتاکی ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمەی داگیرکردوە،بۆتە ئاشێکی گەورەو عقلی مرۆڤی کوردی ھاڕیوە و مەھامی سەرەکی  خۆی لەدەستداوە،کە بریتییە  لە دیاریکردنی کەم کورتی و دەستخستنە سەر کێشەو گرفتەکانە بە ئامانجی چارەسەرێکی گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە چ لەڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسی یا ئابوری بێت ، بەو مەرجەی کارنەکاتە سەر ئاسایشی نەتەویی. 
راگەیاندن بۆتە ئەو دەزگایە سیحراویە  بێ وویستی مرۆڤەکان ، بەئاسانی و بێ دەرگە لێدان دەچێتە ناو ماڵان و دەبێتە میوانی ھەموو ھاوڵاتیان،  بەتایبەتی راگەیاندنی بینراو ،ئەوەش دەکرێ راگەیاندن بەھەردوو دیوەکەی بە سلبی و ئیجابیەوە کاریگەری ھەبێت بەسەرکۆمەڵگە ، بۆیە راگەیاندنی کوردی ئەو ماکینەیە بووە کە تاکێکی ناتەندروستی بەرھەم ھێناوە لە کوردستان.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP