دادگای فیدڕاڵی شكستی بەسیستەمی فیدڕاڵی عێراق ھێنا

لوقمان مسته‌فا ساڵح - 19-09-2017 - 3635 جار خوێندراوەتەوە

ھەر لەگەڵ دامەزراندنی ئەم دادگایەدا (دادگای فیراڵی عێراق) عێراقیەكان بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی ئومێدێكی زۆریان لەسەرھەڵچنی، وایان لێدەڕوانی ئەوكێشانەی كە لەلایەن پەرلەمان وحكومەت وھێزوولایەنە سیاسیەكانی سەر گۆڕەپانی عێراق ڕودەدەن كە گەیشتنە بن بەست و چارەسەر نەكرا، ئەوە ئەو دەسەڵاتە وەك فریاد ڕەسێك بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دەدات وهەموولایەنێكیش دەبێت پێوەی پابەند دەبن.

ھەر بۆیە لەساڵی 2004 وە ئەو دادگاباڵایە دەستبەكارە، بەبێ ئەوەی لەپەرلەمانی عێراقەوە تائێستاش یاسای بۆدرچووبێت، بەڵكو تەنها پڕۆژەیەكەو نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، پڕۆژەكەش ناسراوە بە پڕۆژە یاسای دادگای فیدڕاڵی عێراق، ئەو پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی گرنگە بۆ دامەزراندنی دادگایەك ئەگەر بتوانێت ببێتە شوێنی یەكلاكلایكردنەوەی كێشەكانی نێوان هەموو پێكهاتەكان، بەتایبەتی كێشەی كورد لەحكومەتی عێراقدا، دامەزراندنی ئەو دادگایەش لە دەستووری ھەمیشەیی عێراقدا هاتووە و ئاماژەی پێكراوە.

بەپێی پڕۆژە یاساكە دادگاكە بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەبێت و زیاتر تایبەت دەبێت بە یەكلاكردنەوەی كێشەكانی نێوان ناوەند و هەرێمە فیدڕاڵیەكان، ئەنجومەنەكە  لە دەستەیەكی 13 كەسی پێكدێت كە سەرۆكێكك و دوو جێگر و چوار دادوەر و دوو پسپۆڕی یاسایی و چوار شارەزایی فیقهی دەبێت و سەرۆك و جێگرەكانی بۆ ماوەی شەش ساڵ لە پۆستەكانیان دەمێننەوە، سیان لەدادوەرە بەڕێزانە كوردن و لە سەرپشكی كورد دانراون.

بەپێی زانیاریەكان كوتلەی كوردی داوایانكردووە ژمارە پسپۆڕە یاساییەكان لەدوو كەسەوە بكرێنە چوار بۆ ئەوەی بەرامبەر چوار پسپۆڕە ئاینییەكە هاوسەنگی رابگرن لە دەستەكەدا، ھەروەھا داوای مافی ڤیتۆشیان كردووە، بەڵام ڕەتكرایەوەو پەسەند نەكراوە.

بەڵام بەپێچەوانەی خواستی كوردەوە بڕیاردرا رێژەیی یاسایی بریتیبێت  لەدوو لەسەر سێی ئەندامان و بڕیارەكانیش بە 3/4 ی ئەندامان بێت، بەڵێ ئامانجەكەیان سەریگرت وئەنجامەكەشیمان بینی كەچۆن گۆڵی سیاسی ویاساییان لەكورد كرد، لەبەرانبەریاندا دادوەرە كوردەكان نەیانتوانی ڕێگری بكەن وهیچیان بۆنەكرا.

ئەندامەكانی ئەنجوومەنی دادگا: 9 ئەندام لەخۆ دەگرێ:14 ساڵە دادگاكە بەبێ یاسایەكی تایبەت كاردەكات، دەسەڵاتی تەواوی شیكردنەوەو تاوتوێكردنی دەستووری هەیە، دەسەڵاتی رەتكردنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ھەیە. 

ھەروەھا بڕیارەكانی بەهیچ شێوەیەك قابیلی تێهەڵچوونەوە نییە.

ئەگەرسەربەخۆیی دادوەری بریتیبێت لەرێچكەیەك كە پێویستدەكات بڕیارەكانی دادوەری بێلایەنانە بن و نابێت بكەونە ژێر باری لقەكانی تری حكومەت یان بەرژەوەندیە تایبەتەكان یان كەسانی سیاسی. 

ئەوە ئەو دادگایە كە جێی ئومێدی گەورەی سەرجەم عێراقیەكان بوو بە كوردیشەوە، نەك هەر ئەم پێناسەیە نایگرێتەوە بەڵكو خۆی خزاندە زاوێیەكەوە نیشانەی پرسیاری لەسەر خۆی دانا، بەوەی كە دەسەڵاتەكەی خۆی وابچووكردەوە لە ئێستادا لە پێشچاوی عێراقیەكان بەتایبەتیش كورد وەك فەرمانگەیەكی ئاسایی دەردەكەوێت، چونكە كەوتە ژێر ڕكێفی داواكاری خەڵكانی تائیفی كە ئەمە كاری دەزگایەكی گەورەو ئومێد بەخشی وەك دادگایەكی گەورەی عێراق نیە،بەتایبەتیش ئەم بڕیارەی دوایی كە لەدژی ھەرێم داییان، كە لەسەر داوای سەرەك وەزیرانی عێراق عبادی ئەمری پێكردن بەڕەتكردنەوەی گشتپرسی لەهەرێمی كوردستان، لەئێستادا ئەم دەزگا گرنگە متمانەی خۆی لەدستداوەوبە تایبەتی لای ھەرێمی كوردستان.

دەركردنی بڕیارێكی وا دژ بەهەرێمی كوردستان خۆی لەخۆیدا بڕیاری كۆتایی پێهێنانی سیستەمی فیدڕاڵیە لەعێراق وگەڕانەوەیە بۆ چوارگۆشەی یەكەم.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP