ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بۆ ؟

هانا قاسم - 17-09-2017 - 6032 جار خوێندراوەتەوە


ئاشکرایە دوو ساڵە ھەرێمی کوردستان لە کێشە و قەیرانێکی قوڵی سیاسی و ئابووریدایە، ھێز و لایەنە سیاسییەکان تا ئەم ساتە نەیانتوانیوە یاخود نەیانویستووە ئەم دۆخە چەق بەستووە تێپەرینن و کێشە و قەیرانەکان چارەسەربکەن لە بەرژەوەندی میللەت.

ئەمرۆ خەڵک لە دەست بێ دادی و بێ یاسایی لە تاو برسێتی و ھەژاری لە بەرامبەر دەسەڵاتێکی بێ باک بێ چارەیە، دەسەڵاتێک کە تۆشی پەتایەکی کوشندەی گەندەڵی بووە کە ئەگەر زوو بە زوو چارەسەری بنەڕەتی بۆ نەکرێت ئەوە  ھیچ گومانی تێدا نییە کارەساتی گەورەی لێ دەکەوێتەوە .

 بۆیە پێویستییەکی گرنگ بوو لە ناو ئەم  گێژاوەدا قەوارەیەکی نوێ بە بیرو و کردار جیاواز لە ھەموو ھێزە سیاسیەکانی تر  لە ناو ژانی میللەتێکی ستەم لێکراودا لە دایک بێت و ببێتە فریاد رەس، بۆ کۆتایی ھێنان بە تاڵانکردنی سامانی وڵات و ریشە کێشکردنی گەندەڵی و ھێنانە کایەوەی حوکمڕانییەکی تەندروست و دادپەروەر و یەکسان.

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP