لەم ھەڵبژاردنەدا، یەکێتی چەند لیستی دەبێ؟

کاوسێن بابەکر - 4-09-2017 - 6367 جار خوێندراوەتەوە

دیسان حزبەکان کەوتنەوە بەردەم ویژدان ودەنگی جەماوەر! کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان بڕیاریدا ئامادەیە بۆ ١/١١ ھەڵبژارندنەکانی پەرلەمان وسەرۆکی ھەرێم جێبەجێ بکات،بەمەش پارتە سیاسیەکان دەکەونەوە بەردەم لێپرسینەوەی ھاوڵاتیان،ئەوپارتانەی یاریان باش نەکردبێ وفاوڵیان زیاتر بێ لەئەوانی دی، دەکەونە بەر لێپرسینەوەو سزادەدەرێن ودەنگی کەم دەچننەوە،من باسی حزبەکەی خۆم دەکەم،ھەڵبژاردنی ڕابردووتەنھا ١٨کورسیمان ھێنا!ھێشتا دەبێ مەمنونی خەڵک وجەماوەری دڵسۆزی ڕابردووی پڕشکۆی یەکێتی وڕووباری خوێنی شەھیدان وگەورەیی وخۆشەویستی مام جەلال بین کەئەوەندەشمان ھێنا!ھۆکارەکانیش روون وئاشکران،جگەلە جیابوونەوەی ھەڤاڵانی گۆڕان سەرکردایەتی یەکێتی لەم چەند ساڵەدا یاریکەریکی باش نەبوو،سەرەڕاش چەندین فاوڵیان کرد کەبوون بەھۆی توڕەکردنی جەماوەر.

ئێساش، لەبەردەم ھەڵبژاردنێکی نوێداین،ئایا کەم وکوڕیەکانمان راستکردونەوە؟ ئایا ھەڵوێست و یاریەکانمان دیراسەکراوو جووت بوون لەگەل پرەنسیپ و میتۆدی سیاسیمان یان کەسی و لاوازبوون؟ نەخیر ئەو کەمو کوڕیانەی ھەمان بوون ھیچیان چارەسەر نەکراون بەڵکو گەورەترو تۆختر بوونەتەوە،ناکۆکیەکانی نێوان سەرکردەکان گەرمترو توندتر بوون،نەتوانراوە کۆنگرە ببەسترێ،نەتوانراچاکسازیەکان بکرێن وھیچ نەبێ بەشێک لەو دەم وچاوانە بگۆڕدرێن وخوێنی نوێ بخزێتە نێو دەمارەکانی یەکێتی ویەکێتی جارێکی تر بێتەوە سەر سکەی خۆی ولەئاستی قوربانی وسەروەریەکانیدا بێت، چەندین داواو پێشنیارو پڕۆژە بەرزکرانەوە، لەلایەن دکتۆر بەرھەم، مەلا بەختیار، چەندین پرۆژەی تر بەواژووی دەیان مەکتەب سیاسی وسەرکردایەتی، بچوکترین ئەنجامی نەبوو!

لەیاریەکانیشدا لەگەل پارتەکان وھەوڵدانەکان بۆ یەکڕیزی وباشکردنی بژێوی خەڵک، راستە یەکێتی ڕۆڵێکی بینی بەلام لەکۆتاییدا ڕۆڵەکە ھیچ قازانجی نە بۆ یەکێتی نە بۆ خەڵک نەبوو،چونکە یەکێتی لە ئاستێکی وادانەبوو ھیچ لایەک گوێی لێ بگرێت، لەناوخۆیدا دووبەرەکی وھەلپەرستی وھەڵوێستی کەسی  ھەندیک سەرکردەو کەوتنی ھەندێکی تریان بەلای پارتی یان گۆڕاندا بوونە ھۆی وونکردنی ناسنامەی یەکێتی وبێکاریگەری ھەڵویست وھەنگاوەکانی! بۆنموونە، بەشداری لەڕیفڕاندۆمدا لەرزۆک وشەرمنانە بوو نەتوانرا بڕیارێکی گردەبر ویەکلا کەرەوەبدات وببێتە خاوەنی پڕۆژەکە!یان ڕەتی بکاتەوە،ڕێککەوتنی لەگەل گۆڕان،دوای ئەو ھەمووماوەیە ھێشتا ڕوون نییە لەگەل گۆڕان دەیانەوێ چی بکەن،من ناڵێم خەتاکە تەنھا ھی یەکیتیە بەڵام پێموایە یەکێتی ھێشتا لە مەبەستی گۆڕان نەگەیشتووە!کە ئەوە نوسینێکی سەربەخۆی پێویستە!یەکێتی لەڕێکەوتنەکەدا داوای یەکگرتنی کرد کەچی لەولاوە ھێشتا قۆناغەسەرەتاییەکانیان جێبەجی نەکردووە!

یەکێتی و لیست؛

یەکێتی چەند لیستی دەبێ؟ ئایا د.بەرھەم لیستی جیاوازی دەبێ وەک دەیبیستین و یەکێتیش لیستێکی سەربەخۆ؟ یان یەکێتی لەگەڵ پارتی لیستی ھاوبەش دروست دەکەن؟

ھەردوو سیناریۆکە خراپە بەڵام لەوە خراپتر دوو لیستیە کە یەکێکیان لەگەڵ پارتی بێت!

چونکە ئێستا غروری پارتی و مامەڵەی خراپی دەبینین کە ١٨کورسیمان ھەیە ئەودەم بەدوولیستی، زۆر کەمتر لەوژمارەیە دەھێنین وئینجا بزانە پارتی چ مامەڵەیەکی خراپترمان بەرانبەر دەکات!

ئەگەر د.بەرھەمیش خۆی بۆلیستی سەربەخۆ یەکلا بکاتەوە ئایا دەتوانێ بای ئەوەندە کورسی بھێنێ پارتی ناچار بە چاکسازی وپاکسازی بکات وحکومەت بەسسیستم بکات؟ئایا دەتوانێ لەگۆڕان کاریگەری زیاتری ھەبێ؟ئەی یەکێتی دوای ئەم دوولیستیە چارەنوسی چی دەبێ؟ئەی ناکرێ د.بەرەھم ھەرلە ناویەکێتی وبۆ یەکێتی بچێتە ناو پرۆسەی ھەڵبژاردن و سەرپەرشتی ھەڵمەتەکە بکات ؟کەدڵنیام ڕێکەوتنێکی ئاوای نێوان ھەڤاڵانی سەرکردایەتی  نەک کورسیەکانی یەکێتی  دانابەزن بەڵکو بەرزیش دەبنەوە.

( ئەم بابەتە نوسین زیاتر ھەڵدەگرێ،لەگەڵ ڕوون بوونەوەی زیاتری جوڵەکان منیش بەردەوام دەبم).



ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP