شوناس و ده‌وڵه‌ت دوانه‌یه‌كی پێكه‌وه به‌ستراون كه بوونی هه‌ردووكیان پێكه‌وه مانای بوونی نه‌ته‌وه، دووه‌میان بنه‌مای پێویسته بۆ ده‌ستهێنانی یه‌كه‌میان. واته ناشێت پێكهاته‌یه‌كی ئیتنیكی یان نه‌ته‌وه‌یی ببێته خاوه‌نی شوناس به بێ بوونی ده‌وڵه‌ت. به‌بێ بوونی شوناس مرۆڤــ چ وه‌كو تاكه‌كه‌س و چ وه‌كو كۆمه‌ڵگه یان نه‌ته‌وه بوون و ئاماده‌بوونی نابێت یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ناسه‌لمێنرێت و دانیپێدا نانرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر بهشدارییهكیشی هه‌بێت له بنیادنانی شارستانێتی مرۆڤایه‌تیدا ماده‌م شوناسی نیه ئه‌و بهشداریكردنهش تۆمار ناكرێت، چونكه هه‌موو تۆماریك به ناوی شوناسه‌وه ده‌كرێت. شوناسیش به بێ بوونی ده‌وڵه‌ت بوونێكی جیهانی نیه.
واته ئه‌گه‌ر بوونیشی هه‌بێت ئه‌وا بوونێكی لۆكاڵیه. كه‌واته كورد وه‌كو نه‌ته‌وه چی بكات و چی پێشكه‌ش بكات له داهێنان، له هونه‌ر له ئه‌ده‌ب، له دیموكراسی له پاراستنی مافی تاكه‌كه‌س، یه‌كسانی ژن و پیاو، له سیماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ، ماده‌م ده‌وڵه‌تی نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات هیچ به‌هایه‌كیان نابێت بۆ ئه‌م خۆی وه‌كو نه‌ته‌وه له رووی دانپێدانانی ئه‌وانیتره‌وه، چونكه به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌ت شوناسێك نیه ناوی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی بێت. بۆ كوردیش ئه‌مه راسته، واته كاتێ كورد ده‌وڵه‌تی نیه، ئه‌وا مانای وایه خاوه‌نی شوناسێكی دانپێدانراو نیه، هه‌تا ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات به‌ناوی ئه‌و شوناسه‌وه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و له یاده‌وه‌ری مرۆڤایه‌تیدا تۆمار بكرێت. بێگومان بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیش به‌و به‌رهه‌مانه دیاری ده‌كرێت كه پێشكه‌شی ده‌كات.
كه‌واته هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی ئیتنیكی یان نه‌ته‌وه‌یی تاكو شوناسی نه‌بێت هیچ پێشكه‌شكردنێك به ناوی ئه‌وه‌وه نابێت، واته له‌بارێكی وه‌هادا بوون و ئاماده‌بوونی نابێت یان كۆی به‌رهه‌مه‌كانی و به‌شداریكردنه‌كانی له غیابی شوناسدا به‌هایه‌كیان نابێت. ئه‌و شوناسه‌ی كه بوونی گه‌وهه‌رو ماهیه‌ت و ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست نایه‌ت. له كاتێكدا كه شوناس بنه‌مایه بۆ ئه‌وه‌ی بوونێكی دانپێدانراو بیت، به‌بێ بوونی ده‌وڵه‌ت نه چاوی ئه‌ویتر ده‌تبینێ، نه گوێی ئه‌ویتر ده‌نگت ده‌بیستێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی ده‌یڵێیت نابێت به ده‌نگ، نه بهشدارییهكانت بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ن كه ناهێلن تۆ وه‌كو نه‌ته‌وه بوونت بۆ تۆمار بكرێت. واته له‌بارێكی وه‌هادا تۆ له په‌راوێز یان له ده‌ره‌وه‌ی مێژوو ده‌بیت. به‌ڵام كه ده‌وڵه‌تت هه‌بوو مانای وایه ناوت هه‌یه، به‌و پێیه شوناستیشت ده‌بێت، شوناسێك كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تۆی هه‌ڵگرتووه‌و تۆی پێ ده‌ناسرێته‌وه‌و تۆی له‌وانی تر پێ جیاده‌كرێته‌وه. كه‌واته كه ده‌وڵه‌تت هه‌بوو بوونت ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه كه ده‌وڵه‌تت نه‌بوو تۆ له رووی واقیعیه‌وه بوونت نابێت، یان ئه‌وانیتر دان بهبوونتدا نانێن چونكه تۆ نه‌بوویته‌ته بووه‌یه‌كی خاوه‌ن شوناس.
كه‌واته كورد بۆ ئه‌وه‌ی ببێتـه خاوه‌نی شوناس، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیتر دان به بوونیدا بنێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریكردنه‌كانی له بنیادنانی شارستانێتی و مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌هێند وه‌ربگیرێن و دانیان پێدا بنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بێت و بوونی بۆ تۆمار بكرێت، ده‌بێ ده‌وڵه‌تی هه‌بێت. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌مانه‌وێت ببینه بوویه‌كی خاوه‌ن شوناس و ئاماده‌و به‌شدار له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا ده‌بێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان پێكبهێنین. هه‌وڵنه‌دان و هه‌نگاونه‌نانی جیدی بۆ پێكهێنانی دهولهَتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان مانای مانه‌وه له په‌راوێزدا، مانه‌وه له سایه‌ی داگیركه‌رانی كوردستاندا ، واته رازیبوون بهوهوی كۆیله‌و ژێرده‌سته‌ی داگیركه‌ران بین، رازیبوون به كۆیلایه‌تی مانای رازیبوون به داننان به‌وه‌دا كه ئێمه له‌وانی تر كه‌مترین، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت ملكه‌چ و خزمه‌تكاری داگیركه‌رانی كوردستان بین، مانای ئه‌وه‌یه ئێمه خۆمان به‌شایانی ئه‌وه نازانین بچینه نێو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌وه، مانای ئه‌وه‌یه ئێمه خۆمان له‌و ئاسته‌دا نابینین كه ببینه خاوه‌نی شوناسی تایبه‌ت به خۆمان كه ئه‌و شوناسه گه‌وهه‌رو ماهیه‌تی ئێمه‌ی وه‌كو تاكه‌كه‌س و وه‌كو نه‌ته‌وه‌ش له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه.
سه‌ربه‌ستی مرۆڤ ته‌نیا له ده‌وڵه‌تدا بوونی ده‌بێت، بوونی مرۆڤیش ته‌نیا له‌سه‌ربه‌ستیدا پێناسه‌ی ته‌واوه‌تی هه‌یه، كه‌واته ئێمه‌ی كورد بۆ ئه‌وه‌ی شوناسمان هه‌بێـت، ده‌بێ رزگاربین له ده‌ستی داگیركه‌ران، رزگاربوونیشمان ته‌نیا له سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵەتدا ده‌گاته ئه‌نجام. كه‌واته ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تمان نه‌وێت مانای وایه كه‌موكورتی له بوونی كه‌سێتی ئێمه‌دا هه‌یه، چ وه‌كو تاكه‌كه‌س و چ وه‌كو كۆمه‌ڵگه. بێگومان مرۆڤـــ ته‌نیا له سایه‌ی ده‌وڵه‌تدا ده‌توانێت گوزارشت له بوونی خۆی بكات، ئه‌ویش ده‌بێ ده‌وڵه‌تێكی ئازاد و دیموكراتی بێت. بۆیه ئه‌ركی ئێمه‌ی كورد ئه‌مه‌یه:
یه‌كه‌م درووستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی بۆ ئه‌وه‌ی بێینه ریزی ئه‌وانی تره‌وه‌و ببینه خاوه‌نی شوناس و له ده‌ره‌وه‌ی مێژووه‌وه بگوازینه‌وه بۆ ناو مێژوو. دوای درووستبوونی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌بێ هه‌موو توانای خۆمان بخه‌ینه‌كار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكه‌ینه نموونه‌یه‌ك كه شایانی ئه‌وه بێت مرۆڤ به سه‌روه‌ری و به كه‌رامه‌ته‌وه له‌سایه‌یدا بژی و به‌كرده‌وه هه‌ست بكات، ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌و ئاسته‌دایه كه مرۆڤ به كه‌رامه‌ته‌وه له سایه‌یدا بژی و پارێزه‌ری سه‌رو بوون و شوناس و هه‌موو مافه‌كانیه‌تی و له رێگای ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه قۆناغی هه‌ست بهكهمیكردنی نه‌ته‌وه‌یی كوردیی و مانه‌وه‌ی دوور‌و درێژی له په‌راوێزی مێژوودا كۆتایی دێت و ئه‌م وه‌كو نه‌ته‌وه ده‌بێته بكه‌رێكی به‌شدارو كارا له بنیادنانی مێژوو شارستانێتی مرۆڤایه‌تیداو له‌ئاستی ناوخۆشدا له ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا نه‌ته‌وه‌سازی ده‌كات، واته كورد له رێگای پێكهاتنی ده‌وڵه‌ته‌وه له كاری به‌رده‌وامدا ده‌بێت بۆ بوون به نه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ به جیدی كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی نموونه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و به‌ڕێوه‌بردنی باش بێت و شایان به ئه‌وێك بێت كه به‌درێژایی مێژووی نووسراو و زانراوی چه‌وساوه‌و ژێرده‌سته‌ی ئه‌وانی تربووهو پێ له بوونی نراوه‌و نه‌ك هه‌ر مافی خوراوه، به‌ڵكو له مافی بوون و ژیانیش بێبه‌ش كراوه. كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئاستی بوون، بگه‌ینه ئاستی به‌ده‌ستهێنانی شووناس، بگه‌ینه قۆناغێك كه ئیتر بێ ترس و نیگه‌رانی بژین، ده‌بێ ده‌وڵه‌ت پێكبهێنین.
بێجگه له كۆشش كردن بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌ت، هه‌رچیه‌ك بكه‌ین بێ ئه‌نجامه‌و خولانه‌وه‌یه له‌سه‌ر بازنه‌ی داخراوی رابردوو، ئه‌و بازنه‌ی كه كورد تا لێی نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه نه ده‌بێته خاوه‌نی شوناس، نه بوونی خۆی ده‌سه‌لمێنێت، نه تامی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ده‌كات، به‌ڵكو به ژێرده‌سته‌یی و له‌به‌رده‌م مه‌ترسی به‌رده‌وامدا ده‌مێنێتـه‌وه. هاتنه ده‌ره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بازنه داخراوه، ته‌نیا به درووستكردنی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت، ئه‌وه‌ش مانای درووستكردنی دابڕانه له‌گه‌ڵ رابردوودا، رابردوویه‌ك كه ئه‌م تێیدا داگیركراو و چه‌وساوه‌و ژێرده‌سته بووه، رابردوویه‌ك كه تێیدا ئه‌وانی داگیركه‌ر بكهرو ئه‌میش بهركاربووه. بۆ ئه‌وه‌ی ببێته خاوه‌نی شوناس ده‌بێ ببێته بكه‌رێكی رووداو درووستكه‌رو به‌رهه‌مهێن، ئه‌ویش ته‌نیا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مێژووی داگیركردن و سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌بێت.
ئێمه ده‌زانین كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كورد پێكهێنانی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام ئایا چۆن سه‌یری پرۆسێسی به‌نه‌ته‌وه‌بوون بكه‌ین له درووستبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا؟ ئایا ته‌نیا ئه‌وه به‌سه ئێمه ده‌وڵه‌ت پێكبهێنین یان ده‌بێ شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش نه‌ته‌وه‌سازی بكه‌ین واته به‌جیدی كاربكرێت و زه‌مینه‌سازی بكرێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی كورد وه‌كو نه‌ته‌وه ببێته بكه‌رێكی خاوه‌ن شوناس و ئاماده‌و رووی ئه‌وه‌ی هه‌بێت به‌شداری كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بكات وه‌كو ره‌گه‌زێكی ئه‌رێنی و شارستانی؟ نه‌ك وه‌كو هه‌ندێ له ده‌وڵه‌تانی ئێستای دنیا ناكاراو په‌راوێزی بێت و زه‌مینه‌یه‌ك بێت بۆ دیلێتی مرۆڤ و كوشتنی ئازادییه‌كان و له‌بری به‌شداری كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی باربێت به‌سه‌رئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه وه‌كو زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌شێك له ده‌وڵه‌تانی ئه‌فریقاو ئاسیا‌و ئه‌مه‌ریكای لاتین. بێگومان زه‌مینه له‌باره بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی پێشبینیكراوی كوردستانی له جۆری ئه‌و ده‌وڵه‌ته شكستخواردو خراپانه نه‌بێت.
بێگومان كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی نه له‌سه‌ر شێوه‌ی رۆژئاوایه كه چینی ناوه‌ند درووست بووبێت و ئه‌و چینه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یان دوڵه‌تی نوێی دروست كردبێت. واته شێوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌به‌ر هۆكاره‌كانی كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئابووری و درووستنه‌بوونی فیدراسیۆن و به شێواوی ده‌ركه‌وتنی هه‌ست و هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ركه‌وتنی ناسیونالیستێكی نابه‌كام و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركی ئه‌و ناسیونالیزمه له‌بری درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بووه‌ته رابه‌رایه‌تیكردنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی و له‌و رووه‌شه‌وه نه‌بووه‌ته هه‌ڵگری پرۆژه‌ی ناسیونالیزم كه درووستكردنی ده‌وڵه‌ته، ته‌نانه‌ت له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی رزگاریی نیشتیمانیشدا جدی و به توانا نه‌بووه‌و به‌رده‌وام سه‌وداگه‌ری له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی وڵات‌دا كردووه‌و ئه‌گه‌ر له كاتێكدا له باشووری كوردستان دژی داگیركه‌ری عێراقی جه‌نگابێت ئه‌وا له په‌یوه‌ندی باش‌دا بووه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی تری به‌شه‌كانی تری كوردستان، ئه‌مه‌ش له لایه‌ك واقیع ده‌وری هه‌بووه له ناچاركردنیدا له لایه‌كی تریشه‌وه بێ به‌رنامه‌یی و بێ شوناسی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی ئێمه ده‌رده‌خات كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی ئاشكرا له‌و توخم و ره‌گه‌زانه رووتكراوه بوون كه بانگه‌شه‌یان بۆ كردوون.
هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌یه كه له ئێستاشدا گومان ده‌كرێت كه ئه‌م هێزانه‌ی ئێستا بتوانن درووستكه‌ری ده‌وڵه‌تی كوردی بن به‌و شێوه‌ی كه شایانی هاووڵاتیانی ئه‌م وڵاته بێت، به‌ڵام نابێت ئه‌م گومانه ببێته هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی چونكه وه‌كو گوتمان چاره‌سه‌ر ته‌نیا ده‌وڵه‌ته. كه‌واته پرسیار ئه‌مه‌یه ئایا ئه‌م هێزانه ده‌توانن نه‌ته‌وه‌سازی بكه‌ن، یان ده‌توانن نه‌ته‌وه كه وه‌كو ماده‌یه‌كی خاوه ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌وڵه‌ت؟. تا ئێستا نه‌توانراوه له رێگای نهتهوهسازیهوه ده‌وڵه‌ت درووست بكرێت، واته نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن شوناسمان هه‌بێت و له په‌ره‌سه‌ندنی سرووشتیی خۆیدا چینی ناوه‌ند یان بۆرژوای نیشتیمانی ده‌وڵه‌ت پێكبهێنێت، له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له رۆژئاوا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه پێكهاتووه، یان وه‌كو ئه‌وه‌ی له هوانگ كۆنگ و تایلاند و سه‌نگافوره‌و... كه ده‌وڵه‌ت له دوای پرۆسێسه‌كانی نهتهوهسازیهوه دێت.
شێوه‌ی دووه‌م ئه‌و تێزه‌یه كه له لایه‌نگری ئه‌وه‌یه له رێگای دهوڵهتسازیهوه نه‌ته‌وه درووست بكه‌ین كه ئه‌مه‌یان ئه‌و چه‌مكه باوه‌یه ئێستا مۆدێرنێته پاڵپشتی ده‌كات. ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ندێ شوێنی تر له غیابی نه‌ته‌وه‌دا درووستكران، وه‌كو چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌ته‌وه درووست ببێت، ئه‌وه راسته ده‌وڵه‌ت درووست بوو، به‌ڵام له ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌دا كه چوارچێوه یان قاڵبی ده‌وڵه‌تی ئاماده‌كراو بوو، زۆرینه‌ی ره‌گه‌زو به‌رهه‌مه‌كانی مۆدێرنێته هێنرانه نێو قاڵبی ده‌وڵه‌ته‌كه‌وه، به‌ڵام دوو توخم یان دوو ره‌گه‌زی سه‌ركی تیایدا غائیب بوون، ئه‌ویش یه‌كه‌میان بكه‌ری نه‌ته‌وه بوو، دووه‌میان عه‌قڵی مۆدێرن بوو، واته به‌رهه‌مه‌كانی مۆدێرنێته هێنران به بێ ئه‌و عه‌قڵی به‌رهه‌می هێناون یان به‌رهه‌میان ده‌هێنێت كه ئه‌وه‌ش رژێمه تۆتالیتاره پاڵپشتكراوهكانی به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی رۆژئاواوه به‌رهه‌مهێنا.
كه ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و چه‌مكی هاووڵاتیبوون و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كسانی ژن و پیاو به بێ بوونی بكه‌ری نه‌ته‌وه‌و عه‌قڵی مۆدێرن له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌دا درووست نابن و جێناگرن. سه‌رئه‌نجام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌و جۆره درووستكران نه‌یانتوانی له‌رێگای دهوڵهتسازیهوه نه‌ته‌وه‌سازی بكه‌ن و نه‌ته‌وه درووست بكه‌ن. ئێمه كاتێ ده‌ڵێین ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ره هه‌رگیز نامانه‌وێت چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت درووستبكرێت به‌بێ بكه‌ری نه‌ته‌وه‌و عه‌قڵی مۆدێرن كه عه‌قڵی درووستكردنی نه‌ته‌وه یان نهتهوهسازیه. واته ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تێك درووست بكه‌ین جیاواز له‌و شێوه‌یه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه‌ی پێ درووست بوو، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تێك درووست بكرێت له كوردستاندا كه بنه‌مای سه‌ركی و ئه‌ركی یه‌كه‌می ئه‌و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌سازی بێت، واته پێكهێنانی نه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌و چه‌مكه نا كه له ناوچه‌كه‌دا نه‌ته‌وه‌ی شۆڤێنیزم یان ره‌یسیزمی به‌رهه‌مهێنا، به‌ڵكو نزیك له‌و شێوه‌یه‌ی كه له ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیستدا ده‌وڵه‌تی كۆریای باشووری پێدرووستبوو، كه نه‌ته‌وه‌سازی بوو به رۆحی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه له دوای رزگاربوون له كۆریای باشووردا درووستكرا.
ئه‌ركی نوخبه‌ی سیاسی و حیزبی و ئیداری و رۆشنبیری سیاسی و هێزی نه‌ته‌وه‌یی كراوه‌و بڕوابوو به ئاینده‌و نوخبه‌ی پیشه‌یی و ته‌كنۆكراتی كوردستانیه كه به دوو ئاراسته ئیش بكه‌ن: یه‌كه‌م كاركردن بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌ت، دووه‌م هاوكات نه‌ته‌وه‌سازی و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و كاركردنه‌ش به نهتهوهسازیهوه. واته ئێمه ناتوانین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و شێوازه‌ی له رۆژئاوا ده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مهێنا، ناشتوانین به‌وه رازیبین كه ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تانی وه‌كو عێراق و سووریا‌و یه‌مه‌ن و سعودیه‌و تونس و مه‌غریب و سۆماڵ و به‌نگلادیش و لیبیا... پێكبێت. كه‌واته ده‌بێ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌سازیی پێكه‌وه ببه‌ستینه‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه شوناسی نه‌ته‌وه‌و شوناسی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو سه‌یر بكه‌ین. به‌ڵام دیسان لێره‌شدا گرفتی غیابی بكه‌ری هه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره‌مان هه‌یه. ئه‌ویش بكه‌ری نه‌ته‌وه‌یه به مه‌رجێ هه‌ڵگری دیدو عه‌قڵی مۆدێرن بێت، عه‌قڵێك كه بڕوا به‌وه بهێنێت كه بۆ ئه‌وه‌ی كورد ببێته خاوه‌نی شوناس و بێتـه ناو مێژووه‌وه ده‌بێ بكه‌رێتی خۆی به كرده‌وه بسه‌لمێنێت و كار بۆ سه‌ربه‌خۆیی و بنیادنانی ده‌وڵه‌ت بكات و ده‌بێ له‌وه‌ش تێبگات كه رۆحی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی درووست ده‌كرێت ده‌بێ نه‌ك هه‌ر بارگاویكرابێت به‌ڵكو داگیركرابێت به نهتهوهسازییهكی كراوه‌و هاوچه‌رخ و به عه‌قل َو تێڕوانینی نوێی بڕوابوو به ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ده‌وڵه‌تی ماف و ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی، كه له سایه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا شوناسی كورد شوناسێك بێت جێگای شانازی پێوه‌كردن بێت و هێزی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له ململانێی شوناس و شارستانێتیهكاندا له‌سه‌ر پێی خۆی رابووه‌ستێت و خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی نمایش بكات.