(کۆدەنگی)یان (یەکدەنگی)

دەلیل جەمال - 28-08-2017 - 3562 جار خوێندراوەتەوە

ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ئەم دوو چەمکەیە کە لەخیتاب وگوفتاری ڕۆشنفکروسیاسی وتەنانەت میدیا بەگشتی بێ گوێدانە چۆنییەتی بەکارهێنانی چ وەک (مۆرفۆلۆژی)چ وەک(سینتاکس)ە لەشوێن ومەکانێکی نا درووست وناڕاست،بەجۆرێک زۆرجار وەک دوو وشە بۆیەک(واتا)بەکاردێت،بەجۆرێک زۆرجار وەک دوو وشەی (هاوواتا)بەکاردێت، کە لە ئەسڵدا دوو چەمکی جیان هەم وەک وشە هەم وەک واتا.

کۆدەنگی بەواتای دروستکردنی ڕای گشت لەسەربابەتێک،جائەم ڕایانە مەرج نییە هاو ڕابن یان یەک بۆچون ویەک جۆر خوێندنەوەبێت بۆ بابەتەکە،بەڵکو کۆکردنەوەی جیاوازییەکانە لەسەرپرسێک،بەداخەوە زۆرجار کۆدەنگی لەبری یەکدەنگی بەکاردێت لەکاتێکدا ئەم یەکدەنگییە،یەکخستنی ڕاوبۆچوونی جیاوازە بۆیەک ڕاوبۆچوون،کەئەمەلەدەرەوەی کۆدەنگی و جیاوازییە.

پرسێکی نیشتیمانی وەک سەربەخۆیی لەپێناوی دەوڵەتدا، بەجۆرێک زۆرجار داوای سیاسییەکان ئەوەیە کە کۆدەنگی بۆ دروست بکرێت، لەکاتیکدا، مەبەستیان یەکدەنگییە، نەک هەرئەمە، تەنانەت میدیاکانیش پرسێکی وەک و ڕیفراندەم بە پرسێکی نیشتیمانی دەبینن،لە واقعدا ئەمە پرسی نیشتمانی نییەو میکانیزمە، پرسەکە دەوڵەتە،سەرباری ئەمەش،بەکارهێنانی وشەی سەربەخۆیی، لەبری دەوڵەت، هەروەک دەبیستن دەڵێن ڕیفراندەم بۆسەربەخۆییە، ئاخر خۆدەبێت بپرسین کام سەربەخۆیی؟سەربەخۆیی ئیداری،سەربەخۆیی ئابووری؟خۆئەمانەش سەربەخۆیین، وێڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان بەمانای سیاسی و ئیداری سەربەخۆیە، گرفتەکەش ئەوەیە پرسیاری ڕیفراندەمیش ئەوەبێت بپرسێت ئایادەتەوێت هەرێمی کوردستان سەربەخۆبێت؟ ڕاستەکە دەوڵەتی سەربەخۆبێت؟

بەکارهێنانی ئەم چەمک وزاراوانە بەداخەوە لەشوێن وجێگەی خۆی نییە،هەروەک چۆن کۆمەڵگایان بەسەر بەڵێ ونەخێر بۆ ڕیفراندەم دابەشکردووە لەکاتێکدا بەڵێ و نەخێر بۆ دەوڵەتەکەیە کەئامانجە نەک میکانیزمەکە،بەداخەوە بێ فلتەری زمان ئەم هەڵانە هەم بە ڕۆشنفکرو سیاسی ومیدیاکانیش دەکات.

هەرچەند دەبێت تێبگەین لەم دۆخەدا یەکدەنگی قورسە تەنانەت بۆ پرسە نیشتیمانییەکانیش،هۆکاروفاکتەریش ڕوونەو من زۆرلەسەر ئەم بابەتەناوەستم بۆیە ئەوەی هەیە کۆدەنگی نیشتیمانییە، با جیاوازبین، تەنانەت بەڵێ و نەخێر لەم چەمکەدا وەک یەک دەبینرێن و تەریبین و دەچنە خانەی کۆدەنگییەوە، بەڵێ بەتەنها یەکدەنگییەو،نەخێربەتەنها یەکدەنگییە.بەهەردوکیان کۆدەنگی نیشتیمانییە،گەرپرسەکە نیشتیمانی بوو،،ئەمە بۆهەموو پرسەکانی دیکە دروست وڕاستە.

 

ئەم وتارە دەربڕی رای نوسەر خۆیەتی

بابەتەکانی نوسەر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP