ئیسپەر: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە
مەسرور بارزانی: هاوپەیمانێتی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە

- 2/15/2020 11:33:00 AM 1656 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری  وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبوەوە و رایگەیاند، هاوپەیمانیێتی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لە گەل مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبوەتەوە.
 هەرێمی کوردستان هاپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە لە ناوچەکە

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، لە کۆبونەوەکەدا گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوی کران، وەزیری بەرگری ئەمریکا باسی لەوەکرد، هەرێمی کوردستان هاپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە لە ناوچەکە.
ئێمە لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ روبەروبونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین

 

ئیسپەر باسی لەوەشکرد، "ئێمە لە پشتیوانیکردن و راهێنانی پێشمەرگە بۆ روبەروبونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبین".

هاوکات مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و جەختی لەوە کردەوە، هاوپەیمانێتی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.

نیشانەکردن :

#هه‌رێمی‌ كوردستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP