کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

- 2/15/2020 11:02:00 AM 7672 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بارینی نمەباران و بەفرێکی کەم هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و  رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر و دهۆک ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بارینی نمەباران و بەفرێکی کەم هەیە بەتایبەت لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاویەکان، لە شاری کەرکوکیش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.

هەروەها کەشوهەوای سبەی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی باران لەکاتەکانی ئێوارەدا و بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەکان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP