بەپەلە

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: لە سێ مانگی رابردودا 830 هەزار کەس لە ئیدلیب ئاوارەبون

- 2/15/2020 10:53:00 AM 673 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رایگەیاند، لە سێ مانگی رابردودا زیاتر لە 830 هەزار کەس لە ئیدلیب بە شەڕ و بۆردومانەکانەوە ئاوارەبون.

ناوچه‌ی ئیدلیب ته‌نها ناوچه‌ی كۆنتڕۆڵنه‌كراوه‌ی سوریایه‌ و ماوه‌ی زیاتر له‌ دو مانگه‌ حكومه‌تی سوریا به‌پاڵپشتی هێزی ئاسمانی روسیا هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌دات، توركیاش پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات و به‌بیانوی راوه‌دونانی هێزه‌ كوردییه‌كان سنوری خاكی سوریای به‌زاندوه‌.
له‌م سێ رۆژه‌ی دواییدا 143 هه‌زار كه‌س له‌ ئیدلب ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ربون

 

تیفان دوجاریك، وته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "له‌ ماوه‌ی سێ مانگی دواییدا زیاتر له‌ 830 هه‌زار كه‌س و له‌م سێ رۆژه‌ی دواییشدا 143 هه‌زار كه‌س له‌ ئیدلب ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ربون، کە له‌ سه‌دا 80ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچاربون ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن ژن و منداڵن.
لە 25ی مانگی رابردوەوە تا ئێستا هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌سه‌د كه‌ له‌لایه‌ن روسیاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێت

 

لە 25ی مانگی رابردوەوە تا ئێستا هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌سه‌د كه‌ له‌لایه‌ن روسیاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێت، هێرشه‌ زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب له‌ باكوری سوریا چڕكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ توركیا 12 خاڵی چاودێری له‌و پارێزگایه‌ هه‌یه‌، به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌، هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌و پارێزگایه‌ ناچاربون ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن و به‌ره‌و سنوره‌كانی توركیا هه‌ڵبێن.

سوپای تورکیاش بەردەوامە لە ناردنی هێزی زیاتر بۆ خاڵە چاودێرییەکانی لەپارێزگای ئیدلیب، کۆتایی هەفتەی رابردوش کاروانێکی دیکەی سەربازی رەوانەی سوریا کرد، کە ئەندامانی هێزە تایبەتەکانی تورکیا "کۆماندۆز"ی لەخۆگرتبو.

تا ئێستا 13 سەربازی تورکیا کوژران، لەبەرامبەردا تورکیا بۆردومانی دەیان بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەسەدی کرد، بەوەش هێندەی دیکە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەو پارێزگایە زیادیکرد

 

لە 5ی ئەم مانگەوە تا ئێستا رابردودا لەبۆردومانەکانی سوپای سوریا بۆ سەر خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا لە ئیدلیب، 13 سەربازی تورکیا کوژران، لەبەرامبەردا تورکیا بۆردومانی دەیان بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەسەدی کرد، بەوەش هێندەی دیکە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەو پارێزگایە زیادیکرد.

رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆتایی ئەم مانگەی وەک دوا وادە بۆ کشانەوەی سوریا لە ناوچەکانی رێککەوتننامەی سۆچی داناوە، ئەگەر سوپای ئەسەد لەو ماوەیەدا ئۆپەراسیۆنەکەی لە ئیدلیب نەوەستێنێت، تورکیا ئۆپەراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی لەدژی سوپای سوریا ئەنجامدەدات.

نیشانەکردن :

#سوریا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP