بەپەلە

ملیاردێرێکی سعودی داوای لادانی پیتێک لە وڵاتانی کەنداو دەکات

- 2/15/2020 9:39:00 AM 55149 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ملیاردێرێکی سعودی رایگەیاند، هەمان داوای سێ ساڵ لەمەوبەری دوبارە دەکاتەوە و داوای لادانی پیتی (ة) لەسەر ناوی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەکات کە مەبەست لێی ناوی کۆمکاری وڵاتانی کەنداوە بە زمانی عەرەبی "مجلس التعاون لدول الخليج العربية".

 

داواکاری خۆم بۆ لادانی پیتی (ة) لەسەر ناوی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی نەک "العربية" دوبارە دەکەمەوە


وەلید بن تەڵاڵ ملیاردێری سعودی لە پەرەی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "جارێکی دیکە هەمان داوکاری 32 مانگ لەمەوبەری خۆم بۆ لادانی پیتی (ة) لەسەر ناوی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی نەک "العربية" دوبارە دەکەمەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "بە لادانی ئەو پیتە ناوەکە دەبێتە ئەنجومەنی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، کە ئەوەش بۆچونی منە  100%".

 

وڵاتانی کەنداو روانگە و سیاسەتیان بۆ کێشەکانی ناوچەکە جیاوازە 


داواکاری بۆ لادانی پیتێک لەلایەن ئەو ئەندامە باڵایەی حکومڕانی سعودیە لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کە لە شەش وڵات پێکدێت، لە چەندین ئاستدا روانگەو سیاسەتیان بۆ کێشەکانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەکتری جیاوازە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP