بەپەلە

لە نێوان خۆپیشاندەرانی بەغدا و هێزە ئەمنییەکاندا گرژی رویدا

- 2/15/2020 8:35:00 AM 1079 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەهۆی گرژییەکانی شەوی رابردو لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا لە نزیک گۆڕەپانی خەلانی و تەحریر لە بەغدا 26 کەس برینداربون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا بە کەناڵی سۆمەریەنیوزی رایگەیاندوە، بەهۆی گرژییەکانی شەوی رابردو 14 شوباتی 2020 لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا لە گۆڕەپانی خەلانی 23 کەس و لە گۆڕەپانی تەحریریش سێ حاڵەتی برینداربون و تەنگەنەفەسی تۆمارکراوە.

 

زۆربەی ئەو کەسانەی لە گرژییەکاندا بریندار یان تەنگەنەفەس بون، بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسک رێژ بوە


ئاماژەی بەوەشکردوە، زۆربەی ئەو کەسانەی لە گرژییەکاندا بریندار یان تەنگەنەفەس بون، بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسک رێژ و هۆکارەکانی دیکەی توندوتیژی بوە، بەوەش ژمارەی بریندارەکان بە بەراورد بە ئێوارەی رۆژی هەینی زیادیانکردوە.

ئێوارەی دوێنێش گرژی لە نێوان ئەو کەسانەی لە گۆڕەپانی خۆپیشاندان بون لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا رویدا و بەهۆیەوە 11 کەس برینداربون.

خۆپیشاندانەکانی عێراق ماوەی زیاتر لە چوار مانگە بەردەوامی هەیە داوای چاکسازی و لێپرسینەوە لەو بەرپرسانە دەکەن کە گەندەڵییان ئەنجامداوە، هاوکات دواین هەنگاوی لایەکانیش بۆ کاندیدکردنی محەمەد عەلاوی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رەتدەکەنەوە.


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP