بەپەلە

مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بەردەوامی مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێدەکەن

- 2/14/2020 11:14:00 PM 1038 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە کۆبونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا، بەردەوامی مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە و پرسی روبەروبونەوەی تیرۆر تاوتوێدەکەن.

 

دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە


نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رونیکردوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میوننیخ لە ئەڵمانیا، لەگەڵ  ئەنێگرێت کرامپ کارنباور وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کۆبوەتەوە و دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.



ئەوەش هاتوە، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ستایشی دۆخی ئارام و ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کردوە و ئاماژەی بەوەشکردوە "ئەڵمانیا لە هاوکاریکردن و راهێنان بە هێزی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت".

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئەڵمانیای کردوە بۆ بەردەوامبونیان وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر لە هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە.

مەسرور بارزانی جەخت لەوەشکردوەتەوە، کە داعش هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP