بەڤیدیۆ.. پیرەپیاوەکەی مەدینە سەبارەت بە "چاکبونەوەی بینایی چاوی" عەلی کەڵەک بەدرۆدەخاتەوە

- 2/14/2020 11:05:00 PM 62971 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەچەند رۆژی رابردودا، بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە میدیای کوردی و عەرەبیدا کە تیایدا دەردەکەوت،  گوایە"عەلی کەڵەک چاوی کەسێکی نابینا بە بەکار‌هێنانی موعجیزەی نەبەوەی چاکدەکاتەوە" دەنگدانەوەی لێکەوتەوە، ئێستاش پیرە پیاوەکە ئەو هەواڵە بەدرۆدەخاتەوە.

لە تۆمارە ڤیدیۆکەدا مەلا عەلی كەڵەك دەردەكەوێت، كە بە وتەی خۆی چاوی پیاوێكی بە تەمەن و نابینا چاكدەكاتەوە ، ئەو کات پۆلیسی مەدینە  بەیاننامەیەکی بڵاوکردوە و رایگەیاند" بەوتەی ئەو پیاوە چەندین ساڵە چاوەكانی نەیبینیوە و بەهۆی مەلا عەلی كەڵەكەوە چاكدەبێتەوە".

لەنوێترین دەرکەوتنیدا پیرەپیاوەکە ئەو زانیاریە رەتدەکاتەوە و مەلا عەلی کەڵەک بەدرۆدەخاتەوە و دەڵێت"من نەموتوە نابینام".

لە گرتەڤیدیۆیەکدا کە لە مزگەوت لەگەڵ پیاوێکی دیکە بەتەمەندا دانیشتوین پیرە پیاوەکەی مەدینە دەڵێت" نەخۆشی و شیفا بەدەست خوایە و لە خودا دەپارێمەەوە هیدایەتی [عەلی کەڵەک] بدات".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP