بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاره‌با چارەسەرکردنی کێشەی "سه‌ره‌ محاویله‌" لە رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی رادەگەیەنێت

- 2/14/2020 10:28:00 PM 986 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهەوڵی لایەنەپەیوەندیدارەکان کێشەی سه‌ره‌ محاویله‌ له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى رۆژهەڵاتی سلێمانی چارەسەرکراوە.

 

كارى رێكخستنه‌وه‌ى فیده‌ره‌كانى كاره‌باى سنوره‌کە ئه‌نجامدراوە تا كێشه‌ى به‌رنامه‌ى كاره‌بایان نه‌بێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردوە،  به‌سه‌رپه‌رشتى كاره‌باى سلێمانى و كۆنترۆڵى كاره‌با لە هه‌ر دو وێستگه‌ى باشور و قرگه‌ كارى رێكخستنه‌وه‌ى فیده‌ره‌كانى كاره‌باى سنوره‌کە ئه‌نجامدراوە تا كێشه‌ى به‌رنامه‌ى كاره‌بایان نه‌بێت و به‌رنامه‌ى مۆلیده‌ وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت.

 

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی کارەبای سلێمانی بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ سەردانی وێستگەکانی کردوە


ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌مڕۆش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی کارەبای سلێمانی به‌ ئاماده‌بونى ستافى وێستگه‌كان سه‌ردانى وێستگه‌ى قڕگه‌ی كردوە بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنى كێشه‌ى وێستگه‌كه‌ و له‌ رۆژانی داهاتوشدا کاری زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت.

پێشوتریش بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە رێگەی بەستنی پێوەری زیرەک و سزادانی لایەنی سەرپێچیکار لە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان هەوڵەکانی بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبای نیشتیمانی دەستپێکردوە و داواش لە هاوڵاتیان دەکرێت لەو پێناوەدا هاوکاری تیمەکانی کارەبا بن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP