بەپەلە

پۆلیسی سلێمانی کەسێک لە کاتی "دزیکردن" لە کارمەندێکی بانک دەستگیردەکات

- 2/14/2020 9:54:00 PM 4380 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ کەسێکی تەمەن 58 ساڵیان لە کاتی "دزیکردن لە کارمەندێکی بانک" دەستگیرکردوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رونیکردوەتەوە، دوای ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك شوێن كارمه‌ندێكی‌ بانك ده‌كه‌وێت كه‌ عه‌لاگه‌یه‌كی‌ پێبوه‌ و تۆمه‌تبار وایزانیوه‌ پاره‌یه‌، پاش دابه‌زینی‌ كارمه‌نده‌كه‌ به‌كارێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌دوكانێك، "له‌و كاته‌دا تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزینی‌ عه‌لاگه‌كه‌ جامی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌شكێنێت".

 

ئەوەش خراوەتەڕو،  مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانیش تۆمه‌تباره‌كه‌ کە له‌ دایكبوی‌ ساڵی 1962 و بە رەگەز عه‌ره‌به‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ن.

 

ئەوەش هاتوە، "مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركردوە كه‌ چه‌ند جارێك له‌سوپه‌رماركێتێک دزیكردوه‌، پاش سود وه‌رگرتن له‌كامێراكانی‌ چاودێری‌ توانراوە تۆمه‌تباره‌كه‌ بناسرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت".

رونیشکراوەتەوە، تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌دایكبوی‌ ساڵی 1980 و ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عه‌ره‌به‌، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ راگیراوه‌.


نیشانەکردن :

#پۆلیس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP