بەپەلە

مەسرور بارزانی پرسی روبەروبونەوەی تیرۆر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تاوتوێدەکات

- 2/14/2020 9:21:00 PM 1345 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆبونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و واشنتن بەگشتی، بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابورییەکان و پرسی روبەروبونەوەی تیرۆر تاوتوێدەکەن.

نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رونیکردوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میوننیخ لە ئەڵمانیا، لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کۆبوەتەوە و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە باس کراوە.

 

جەختیش لە گرنگیی مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە کراوەتەوە


ئەوەش هاتوە، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بواری ئابوری و  هەماهەنگی زیاتر بۆ روبەڕوبونەوەی  تیرۆر تاوتوێکرا و جەختیش لە گرنگیی سەقامگیربونی دۆخی عێراق و مانەوە و بەردەوامبونی هێزەکانی ئەمەریکا وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە کراوەتەوە.



لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیش سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستوەتەڕو، "پێویستە لە هەر گۆڕانکاریی و پێشهاتێکدا، پێگەی دەستوریی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP