بەپەلە

هایتی؛ ئاگر لە خانەیەکی بێسەرپەرشتان دەکەوێتەوە و 13 منداڵ گیانلەدەستدەدەن

- 2/14/2020 9:08:00 PM 359 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ، ئاگر لە خانەیەکی بێسەرپەرشتان لە دورگەی پۆرت ئاو پرینس لە وڵاتی هایتی کەوتەوە، بەهۆیەوە 13 منداڵی خانەکە گیانیان لەدەستدا.
نزیکەی کاتژمێرو نیوێک لە دوای کەوتنەوە ئاگرەکە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی روادوەکە

 

رۆس ماری سۆنیا لۆیس، یەکێک لە سەرپەرشتارانی خانەکە بە ئاسۆشێتد پرێس-ی راگەیاندوە، ئاگرەکە نزیکەی کاتژمیر 9:00ی شەو بەکاتی ئەو دورگەیە کەوتوەتەوە و نزیکەی کاتژمێرو نیوێک لە دوای کەوتنەوە ئاگرەکە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی روادوەکە.

لۆیس ئاماژەشەی بەوەداوە، جەستەی 13منداڵی بینیوە کە لەلایەن پیاوانی ئاگرکوژێنەوە هێنراونەتە دەرەوە و بەوتەی ئەو نیوەی قوربانیەکان ساوا و کۆرپە بون.

سەبارەت بەهۆکاری روداوەکەش رایگەیاندوە، بەهۆی گڕی مۆمەوە ئاگرەکە کەوتوەتەوە و دەشڵێت،" لەبەر نەبونی مۆلیدە بەناچاری لە خانەکەدا مۆم بەکار دەهێنرێت بۆ روناککردنەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP