ئەردۆگان: لای ئێمە قودس هێڵی سورە

- 2/14/2020 7:35:00 PM 2877 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

رەجەب تەیب ئەردۆگان، جارێکی دیکە دژایەتی دەوڵەتی توەرکیا بۆ ئیسرائیل دەربڕی و وتی" قودس لای ئێمە هێڵی سورە و بەجێی ناهێڵین بۆ ئیسرائیل".
 پارێزگاریکردن لە قودس بۆ ئێمە هێڵی سورە و بەجێی نا‌هێڵین بۆ بەزەیی دەوڵەتی داگیرکاری ئیسرائیل

 

ئەمرۆ سەرۆککۆماری تورکیا لە پەرلەمانی پاکستانی وتارێکی پیشکەشکرد و لە بەشێکی وتارەکەیدا ئاراستەی وتەکانی بۆ ئیسرائیل بو وتی" پارێزگاریکردن لە قودس بۆ ئێمە هێڵی سورە و بەجێی نا‌هێڵین بۆ بەزەیی دەوڵەتی داگیرکاری ئیسرائیل".

" ئێمە وەڵامی توندی خۆمان داوەتەوە بەرامبەر بە ئەمریکا و بەردەوامیش دەبین لە بەرهەڵستکاریەکانمان دژی سەبارەت بە داگیرکردن و بەش بەشکردنی  خاکی فەلەستین کە ئەمریکا لە هەفتەکانی رابردودا لە ژێر ناوی پلانی سەدەدا رایگەیاند" ئەردۆگان لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا وای وت.

بەپێی پلانی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیسرائیل مافی نیشتەجێبون و راگەیاندنی خاوەندارێتی ئەو ناوچانەی بانکی رۆژئاوای هەیە کە داگیریکردوە و فەلەستینییەکان بەبەشێک لەخاکی دەوڵەتی ئایندەی خۆیان دەزانن، بەڵام ئیسرائیل و ئەمریکا تائێستا لەسەر کاتی جێبەجێکردنەکەی کۆکنین، ئەوەش تەنها خاڵی جیاوازی ئەو دو هاوپەیمانەیە لەبارەی رێککەوتنی سەدە.

رێکەوتی 9 ی ئەم مانگە، لەئیستانبولی تورکیا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دژی پلانی ترەمپ بۆ ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەرێککەوتنی سەدە ناسراوە،   بەڕێوەچو و خۆپیشاندەران رێککەوتنی سەدیان بە پلانی " بێزارکەری سەدە" ناوبرد.

ئیبرائیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبارەی  وتی "ئەنقەرە ئەو نەخشەرێگایە رەتدەکاتەوە چونکە ناوەڕۆکەکەی بەرنامەیەکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر گەلی فەلەستین"، هەفتەی رابروش  لەکۆبونەوەی یەکێتی پەرلەمانتارانی عەرەب لەعەمانی پایتەختی ئوردون، مەرزوق غانم، سەرۆکی پەرلەمانی کوەیت، پلانەکەی ترەمپی خستەناو زبڵدانەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP