مەسرور بارزانی بەرەوپێشبردنی کەرتی وزە و کشتوکاڵ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بولگاریا تاوتوێدەکات

- 2/14/2020 7:26:00 PM 710 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی بولگاریا لە کۆبونەوەیەکدا بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا، پەرەپێدانی کەرتی وزە، کشتوکاڵ، گەشتیاری و هەماهەنگی بۆ روبەروبونەوەی تیرۆر تاوتوێدەکەن.

 

گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بولگاریا تاوتوێ کراون


نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رونیکردوەتەوە، ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میوننیخ لە ئەڵمانیا، لە گەڵ  بۆیکۆ بۆریسۆڤ سەرۆک وەزیرانی بوڵگاریا کۆبوەتەوە و بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بولگاریا تاوتوێکراون.

 



ئەوەش هاتوە، "سەرۆک وەزیرانی بولگاریا ئاماژەی بەوەداوە کە ئێمە کورد بە دۆستی خۆمان دەزانین و رەوەندێکی بەرچاوی کوردی لە بولگاریا هەیە و پەیوەندییەکی بەهێزیان لە گەڵ کۆمەڵگەی بوڵگاریدا هەیە".

 

سەرۆک وەزیرانی بولگاریا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی بانگهێشتی بولگاریا کرد


رونیشکراوەتەوە، "سەرۆک وەزیرانی بولگاریا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی ئابوری لە گەڵ هەرێمی کوردستاندا دەربڕی بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و وزەدا، سەرۆک وەزیرانی بولگاریا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بانگهێشتی بولگاریا کرد". 



هاوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستوەتەڕو، ئەوان وەکو  لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتوە، بڕیاریانداوە کارئاسانی زیاتر بۆ پرۆسەی وەبەرهینانی ناوخۆیی و دەرەکی پێشکەش بکەن.


نیشانەکردن :

#حکومەتی هەرێم

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP