ئەڵمانیا..مەسرور بارزانی و وەزیری بەرگری عێراق كۆبونەوەیەك ئەنجامدەدەن

- 2/14/2020 7:13:00 PM 1308 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


مەسرور بارزانی : لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکین کە زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق پشتیوانیی لێ بکەن و پابەندیش بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میونخ-ی ئەڵمانیا لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق كۆبوەوە و راشیگەیاند "لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکین کە زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق پشتیوانیی لێبکەن".
جەخت لەسەر گرنگیی سەقامگیربونی بارودۆخی عێراق کرایەوە

لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ-دا، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەجاح شمری، وەزیری بەرگری عێراق كۆبوەنەوەیەكیان ئەنجامدا، لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لەسەر گرنگیی سەقامگیربونی بارودۆخی عێراق کرایەوە".
لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکین کە پابەندبێت بە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە


لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد و وتی"ئێمە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکین کە زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق پشتیوانیی لێ بکەن و پابەندیشبێت بە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە". 

هاوكات هەردولا گرنگیی بەردەوامبونی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشە بەردەوامەکانی تیرۆریستانی داعش-یان تاوتوێكرد.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP