كۆسرەت ڕەسول و محەمەد عەلاوی پەیوەندیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

- 2/14/2020 6:59:00 PM 1938 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-


كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
پیرۆزبایی خۆی سەبارەت بە سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی راگەیاند

نوسینگەی كۆسرەت رەسول عەلی بڵاویكردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، محەمەد تۆفیق عەلاوی، كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق پەیوەندیكرد بە كۆسرەت رەوسل عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و پیرۆزبایی خۆی سەبارەت بە سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی راگەیاند و "هیوای خواست یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا ڕۆڵی كارای خۆی بگێڕێت".
پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ دوپاتكردوەتەوە

لای خۆیەوە كۆسرەت ڕەسول سوپاسی محەمەد تۆفیق عەلاوی كرد و هیوای خواست سەركەوتوبێت لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بۆ دوپاتكردوەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق تەوەری سەرەكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان كۆسرەت ڕەسول و محەمەد تۆفیق عەلاوی بوە،هەردولاش بەوردی تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیان كرد.

هاوكات كۆسرەت ڕەسول ئاماژەی بەوەكردوە "پشتیوانی لە حكومەتێكی كارای نیشتمانی دەكەن، كە مافە دەستوری و داراییەكانی كورد تێیدا پارێراو بێت وحكومەتەكە لەسەر بنەمای هاوسەنگی نێوان سەرجەم پێكهاتە و نەتەوە جیاوازەكان پێكبێت و داواكاری خۆپیشاندەرانی عێراقی جێبەجێ بكات".

جەختیشكردوەتەوە "یەكێتی نیشتمانی كوردستان خوازیارە كورد بەیەك تیم بەشداربێت لە گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق وچەسپاندنی سەرجەم ماف و داخوازییەكانی كورد".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP